چالاکی ئازادیی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ شکاندنی گۆشەگیری توندکراو و ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکراوە، لە رۆژی ٤١١ەهەمیندا لە رێگەی گروپی ٨١ەمینەوە بەردەوامە.
مەراسیمی نۆرەگۆڕینەوە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرن لە سەرجەم شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد. دوای رێزگرتنەکە لە سەر ناوی گروپی ٨٠هەمین سەرحەد پیرۆسی راگەیەندراوێکی خوێندەوە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"زیاتر لە چوار ساڵە بە هیچ جۆرێک نە بنەماڵە و نە پارێزەران نەیانتوانیوە چاویان بە رێبەر ئاپۆ بکەوێت. لەو رێگەوە تەواوی گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت. قەدەغەی هەڵپەڕکێ، گۆرانی، کولتور و هونەری کوردی، هێرشەکانی سەر گەنجان و زمانی کوردی، لە یاری تۆپی پێی ئامەد سپۆردا بەرزکردنەوەی پۆستەرەکانی ئەسەد ئۆکتای یڵدرمی بکوژ نیشانەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە گەلی کوردە.
ئێمە ئەم گۆشەگیرییە لەسەر رێبەر ئاپۆ قەبوڵ ناکەین. تا رێبەر ئاپۆ بە جەستەیی رزگاری نەبێت، ئێمە دەست لە چالاکی هەڵناگرین".
دوای راگەیەندراوەکە چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بژی بەرخودانی ئیمراڵی' رادەستی گروپی ٨١ەمین کرا.