ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. گرووپی ٢٣ هەمین نۆبەتی چالاکییەکەیان وەرگرت.
ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. گرووپی ٢٣ هەمین نۆبەتی چالاکییەکەیان وەرگرت.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) لە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئێشکگریی ئازادی دەستی پێکرد. ئێشکگریی ئازادی بە نۆبەت وەرگرتنی گرووپی ٢٣ هەمین لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان بەردەوامە.
پێش ئەوەی گروپی ٢٣ هەمین ئێشکگرییەکە وەربگرن، ڕێز لە گیانی شەهیدان گیرا. پاشان، بە ناوی گرووپی ٢٢ هەمین، ڤیان سەیحان، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. سەیحان ئاماژەی بەوە کرد، وەک گەلی مەخموور، بە چالاکییەکانیان هەڵوێستیان بەرامبەر بە گۆشەگیری نیشان دەدەن و گوتی: "ئەو نزیکایەتییانەی بەرامبەر ڕێبەرتی دەکرێن، دژی گەلی کورد دەکرێن. ڕێبەرێتی بۆ ئێمە ڕێگای بەدیهێنانی کوردستانێکی ئازادە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ "ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد، بە گەنجی سەردەکەوین". ئێمە بەرامبەر هەموو فشار و هێرش و خیانەتێک بەرخۆدان دەکەین. بەم بۆنەیەوە، هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم گرووپە نوێیە دەخوازین".
بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی مەخمور" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"، گرووپت ٢٣ هەمین نۆبەتی ئێشکگریی ئازادییان وەرگرت.