راگەیەندرا دوای ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە ئەمڕۆ لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی عێراقەوە لە شارۆچکەی چیمەنی کەرکووک خرایە خوارەوە، دەوڵەتی تورک ناچاردەبێت دانی پێدا بنێ و لە لایەن میدیای فەرمی خۆیەوە ڕایگەیاند، کە فڕۆکەکە لە جۆری (ئاکسونگور) بووە ولە ئامادەکاری ئەنجامدانی هێرشدا بووە لە دژی پەکەکە.
کاتژمێر ١٠:٢٥ـی خولەکی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەلایەن سیستەمی بەرگریی هێزی ئاسمانی عێراقەوە لە کەرکووک خرایەخوارەوە.
هاوکات، عەمید ڕوکن عەبدولسەلام حەموودی، جێگری فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی-ناوچەی باكووری سوپای عێراق ڕایگەیاند: "خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی پشت ڕاستکردەوە و ئاشکرا یکرد کە فڕۆکەکە لە سنووری سلێمانییەوە هاتبوو و ئاسمانی شارەدێی چیمەنی لە كەركووك بەزاندبوو و بە فەرمانی فەرماندەی هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق خراوەتە خوارەوە."