لە ناوچەى ئۆمەری پارێزگای مێردین سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٢ی تشرینی یەکەمەوە دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد و ئۆپراسیۆنەکە تا ئێستا بەردەوامە. ئیبراهیم دینلەری (٧٣) ساڵان و فایزە دیلنەری (٧٢) ساڵانی هاوسەری لە هەمان ڕۆژی ئۆپراسیۆنەکەوە بێسەروشوێن بوون.
لە دوای چوار رۆژ لە بێسەرشوێن بوونیان زانیاری نوێ لەبارەی ئیبراهیم و فایزە دەست کەوت. بەپێی زانیاریەکان، ئەو دوو هاوسەرە لە کەنارەکانی گوندی قوردیس دەستگیرکراون.
گوندنشینان ڕایانگەیاند، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا نەیانتوانی گوندەکە بەجێبهێڵن، لە یەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دینلەرەکان و گوێیان لە هاواریان بوو.
ئەو گوندنشینانە، کە بەهۆکاری ئەمنی نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێن، ڕایانگەیاند، هاوسەرە بەساڵاچووەکان بە لێدان و توندوتیژی و بە کەلەپچەکراوی لە ماڵەکەیان هێنراونەتە دەرەوە.
گوندنشینان رایانگەیاند، هاوسەرەکان گەیەنراوەتە زرێپۆشێک و خراونەتە ناو زرێپۆشەکە و بردونیان.
دوای ڕاگەیاندنی ئەم زانیارییانە، هێزی جەندەرمەى سوپای تورکی داگیرکەریش ناچار بوو تەلەفون بۆ منداڵانی بنەماڵەى دینلەر بکات و دانیان بەوەدا ناوە، کە لەلایەن جەندرمەوە دەستگیرکراون.
ژ.ت