ئیشکگری پەرلەمانتارانی هەدەپە لەدژی گۆشەگیری بەردەوامە
چالاکی ئیشکگری دادپەروەری پەرلەمانتارانی هەدەپە لەدژی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ١٩ رۆژە بەردەوامە.
چالاکی ئیشکگری دادپەروەری پەرلەمانتارانی هەدەپە لەدژی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ١٩ رۆژە بەردەوامە.
پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ ئەوەی پارێزەران بتوانن سەردانی ئیمڕالی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە. چالاکیەکە ١٩ رۆژە بەردەوامە. پەرلەمانتاران کەمال بولبول، عومەر ئۆجالان، زەینەل ئوزەن، فەلەکناس ئوجا، گوڵستان کلچ کۆچیغید، زولەیخا گولوم، کەمال پەکۆز، حسێن کاچماز و ریدوان توران بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
پەرلەمانتار زەینەل ئوزەن لە چالاکیەکەدا وتی، " ئەمساڵ لە ئیمڕالی گۆشەگیریەکی گەورە لەسەر بەڕێز ئۆجالان بەڕێوە دەبرێت. بەم گۆشەگیریە هەموو پەیوەندیەکان لەگەڵ ئۆجالان پچڕاون. لەبارەی تەندروستی و دۆخی ئەودا هیچ زانیاریەک نییە. ئەمەش بەهۆی دوژمنایەتی دژی گەلی کوردە. مافە دەستووریەکانی ئۆجالان، مافی بناغەیی مرۆڤ پێشێل دەکرێت. هەموو زیندانیان خاوەن مافن، ناتوانێت سوود لەو مافانە وەربگرێت، ناتوانێت لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران چاوپێکەوتن ئەنجام بدات. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە تاکە کەس کە کۆتایی بە شەڕ دەهێنێت بەڕێز ئۆجالانە. پێشتریش وتبوی ' دەتوانم لەماوەی حەفتەیەکدا کۆتایی بەشەڕ بهێنم'. ئەو هێزەی هەیە، بەڵام دەسەڵات رێگەی لە سیاسەتی دیموکراتی گرتووە.
' بانگەوازی لە هەموو ئۆپۆزسیۆن دەکەین کە لەدژی هێرشەکان بوەستنەوە'
ئیرادەی گەلی کورد پشتگوێدەخرێت، لە هەموو شارەوانیەکان قەیوم دانراون، هەموو رۆژێک ئۆپراسیۆن هەیە. بە هەزاران کەس لە زینداندان، لە هەمان کاتدا لە زیندانەکاندا لەدژی کوردبوون سزا هەیە. ئەم قۆناغە گرنگە. هەڵبژاردن بەڕێوەیە. وا دەردەکەوێت کە پرۆسەی هەڵبژاردن لە دۆخێکی نائاساییدا بەڕێوە دەچێت. پێویستە هەموو ئۆپۆزسیۆن لەدژی ئەم هێرش و کردەوانە و بێکاریگەرکردنی هەدەپە بوەستێتەوە. ئێمە وەک هەدەپە هێزی خۆمان لەگەل وەردەگرین. وەک نوێنەری ئەم گەلە، هەموو رەنجدەر، کرێکار، کورد، کەمنەتەوە و ئایینەکان سەرمان دانانەوێنین. تێکۆشانمان زیاتر گەورە دەکەین. یاسای دوژمنیایەتی لەسەر هاوسەرۆک، هاوسەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی لە زیندانەکاندا جێبەجێ دەکرێت. ئێمە ئەم دۆخە قبوڵ ناکەین.
پەیامی 'کۆماری دیموکراتی'
ئێمە تێکۆشانمان بۆ پێکهێنانی کۆماری دیموکراتی لە تورکیا فراوان دەکەین، هیچ کاتێک سەرمان دانانەوێنین. هەرچەند هەوڵ بدەن هەدەپە گۆشەگیر بکەن، هەرچەند پلانگێری ئامادە بکەن و هەوڵی داخستن بدەن، ئێمە گەلین. پێشتریش چەند جار ئەمەیان تاقی کردەوە. بەڵێ، چیبوو، ئێمە بەهێزتر بووین. ئەم هەوڵانە پووچەڵن، ئێمە هەموو یاریەکانیان پووچەڵ دەکەینەوە. بەرخۆدانی ژنان، بەرخۆدانی سەرکەوتنە. بە تەئکیدی سەردەکەین."
ف.ق