یەژەشە: هەڤال شیلان لە شەنگال هێمای ژنێکی پێشەنگ بوو

فەرماندەیی یەژەشە، یادی شیلان گۆیی فەرماندەی یەژاستاری کردەوە و رایگەیاند: "هەڤال شیلان پاراستنی جەوهەریی کۆمەڵگا و ئارتەشبوونی ژنانی بە ئێمەی ناساند و ئەوەی پیشانداین، کە هێزی خۆمان لە ناو شەنگال دا درووست بکەین و بەهێز بین".

یەکەکانی پاڕاستنی  ژنانی شەنگال (یەژەشە) لە راگەیاندراوێکدا یادی فەرماندەی یەژاستار ( تایبەت بیلەن) ناسراو بە شیلان گۆییان کردەوە، کە لە  ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دا شەهید بوو و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەکەى، گەلی کردستان و هەموو هاوڕێیانی کرد.

راگەیاندراوەکەى یەژەشە:

"ئێمە بە خەمباری و دڵگرانییەکی فراوان شەهیدبوونی  شۆڕشگێڕ و فەرماندەی گەورە شیلان گۆییمان بیست. سەرەتا سەری خۆمان لە بەرانبەر فەرماندەی گەورەی هاوڕێگامان شیلان دادەنەوێنین و بە ڕێزەوە یادی دەکەین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەى، تەوای هەڤالەکانی تێکۆشانی ئازادی و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.

هەڤال شیلان بۆ رزگارکردنی شەنگال تا دواین  سات بە ئیرادەی بەرز و فیداکاریی گەورە پێشانگەیەتی کرد و بۆ ئەوەى رزگارکردنی شەنگال مسۆگەر ببێت و رێکخستن تیایدا دروست ببێت ڕۆڵێکێ گرینگی گێڕا .شیلان  ئەو ئازموونانەی لە چیا و لە بەشداریکردنی لە شەڕی رۆژئاوا بە تایبەتی شەڕی کوبانی بە دەستیهێنابوو، گەریلایەتبوونی شار و چیای لە ناو شەنگال دا پشتڕاست کردەوە. لەم جۆگرافیایەدا بە شێوەیەکی سەرکەتوانە رۆڵی خۆی گێڕا. دوای پاشەکشەکردنی هێزەکانی پاڕاستنی گەل (هەپەگە) و یەژاستار لە شەنگال رۆیشت. هەڤالەکانی وەک شیلان پاڕاستنی جەوهەریی کومەڵگا و ئارتەشبوونی ژنیان بە ئێمە ناساند و ڕێگایان بۆ کردینەوە تا ئێمە سوپای خۆمان لە ناو شەنگال درووست و بەهێز بکەین. ئێمە لە سایەی جەنگاوەرانی وەک وەک شیلان هێزی ژنانی ئاپۆییمان ناسی. ئێمە لە کەسایەتیی شیلان دا فێری فەرماندەیی پێشەنگی ژن بووین.

هەڤال شیلان دڵسۆزێکی ئازادی بوو هەر بویەش لە شەنگال بوو بە سیمبولی ژنی پێشەنگ و بوو بە ناسنامەى ژنی ئازاد. بە تێکۆشانی تایبەت و لەگەڵ هاوڕێکان و هەڤاڵانی بە هەیبەت و شکۆمەندی ئاپۆیی خۆی پێیان نایە جوگرافیای پیرۆز و ئەم خاکەیان پاراست و لە داگیرکەرەکان و خیانەتکاران پاکیانکردەوە. بەشداربوونی نایابانە و بەهادارانەیان ئەم جۆگرافیایەی زیاتر پیرۆز کرد. لە سایەی ڕاستیی شەهیدان دا شەنگال کەوتە ناو دۆخی گۆڕان و گۆڕانکاریی گەورەی. لە سەر ئەم خاکە پیرۆزە، هەڤال شیلان لەگەڵ مام زەکی، مام بەشیر، زەردەشت شەنگالی، دڵشێر هەرەکۆڵ ،ڕۆسیار، شایان و مەلسا هاوڕێیەتیی کرد و بوو بە هاوڕێگا و بە یەکەوە ئەرک و باری ئازادییان  لە ئەستۆ گرت.

هەڤال شیلان  تەنیا بۆ ئێمەی ئیزدیەکان خەباتی نەکرد، بەڵکوو لە هەر چوار بەشی کوردستان پێشەنگایەتییەکی بە هێز و شکۆمەندانەى کردووە. ئەو بۆ ئێمە ئەوەی سەلماند، کە کاتێک ژنێک لەگەڵ ڕاستی ئاپۆیی خۆی پەروەردە بکات چەند بەهێز دەبێت و دەبێتە گەورەترین وەڵام بۆ داگیرکەری داگیرکەران. هەروەها دەێتە هۆی پووچکردنەوەی سیاسەتی داگیرکەری و بۆ گەل، باوەڕ و هەموو کۆمەڵگە دەبێتە هێزی چارەسەری.

هەڤال شیلان لە منداڵییەوە تا گەنجایەتی خۆی بە راستیی ئازادی پێگەیاند. بە ئیرادەی بەهێزی خۆی و خوشەویستیی بۆ ژن و تامەزرۆیی بۆ گەریلایەتی و هیزی تێکۆشینی خۆی، هەمیشە بۆ ئێمە دەبێتە سیمبۆلێک. راستیی هەڤال شیلان  بووەتە سەرچاوەی هێز و هیوا و بوێری و باوەڕی بۆ هەمووان.

شەنگال قەڕزداری ئەم شەهیدە مەزنانەیە. یادکردنەوەی هەڤال شیلان بۆ هێز و ڕیخستنی ئێمە لە شەنگال دەبێتە ڕووناکی.

ئێمە وەک یەبەشە – یەژەشە بۆ گەورەکردنی یادی هەڤال شیلان ئەو تێکۆشانەی، کە دەستیپێکردبوو تا کۆتایی بەڕێوەی دەبەین و دەبین بە شوێنکەوتوو و درێژەپێدەری رێگای هەڤال شیلان. ئێمە دەبینە وەڵام بۆ خەونی هەڤال شیلان کە ئازادی و خۆسەریی شەنگال بوو و بەڵێنی سەرکەوتنی پێی ئەدەین.

ئێمە بە ڕۆحی هەڤال شیلان رێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم پووچ دەکەینەوە. جارێکیتر لە بەرزایی تێکۆشانی خۆمان یادی ئەم ژنە شۆڕشگێرە دەکەینەوە و وەڵامی ئێمە بۆ حەقیقەتی شەهیدان بەرزکردنەوەی تێکۆشانە بە پێشانگایەتیی ڕیبەر ئاپۆ و بەڵێن و تێکۆشانی ئێمە بۆ بونیاتنانی ژیانێکی شکۆمەندانە و واتادار و ئازاد دەبێت".

ژ.ت