یەژەئاستار: هاوشێوەی سارا شەڕ دەکەین و تۆڵەی ژنان دەکەینەوە!

یەژەئاستار: هاوشێوەی سارا شەڕ دەکەین ، تێدەکۆشین و تۆڵەی سارا، ناگیهان، ئەڤین و هەموو ژنان دەکەینەوە.

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار بە بۆنەی ١٠مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" لە ١٠مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا، لە کەسایەتی فەرماندارە پێشەنگەکەمان سارا و هەڤاڵان، رۆژبین و رۆناهیدا کە شەهید بوون، یەکێک لە بەها گەورەکانمان لە خەباتی ئازادیدا، ئەڤین گۆیی و هەڤاڵانی کە لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا شەهید بوون، بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهیدان دەکەینەوە. بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە هیوای ئازادی هەڤاڵانی شەهیدمان بەدی دەهێنین.

بزووتنەوەکەمان پەکەکە، بۆ گەلی کوردستان و و راستی ژنان کە لە تاریکی سیستمی پیاوسالاریدا قەتیسکراوە، بۆتە هیوای ئازادی، نەک تەنیا بۆ ژنانی کورد، بەڵکو بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە بەدوای ژیانێکی ئازاددا دەگەڕێت بووەتە هیوا. بۆیە رێبەر ئاپۆ کە لە ناوەندی خەباتی ژیانی ئازاددایە وەک سەرچاوەی سوود و خوڵقێنەری دروشمی 'سەرکەوتن لە شەڕدا، ئازادی لە ژیاندا' بوو بە لەدایکبوونێک بۆ هەموو ژنان. بۆیە لە سەرەتاوە تا ئەم قۆناغە ژنان هێزی پێشەنگ بوون لە هەموو ئاستەکانی گەشەسەندنی پەکەکەدا. بێگومان یەکەمین ڕێپێوانکەرمان، یەکەم فەرماندەمان کە باوەڕی بە خەباتی ئازادی هەبوو، خوڵقێنەری هەموو هەنگاوە یەکەمەکانی ئازادی ژنان هەڤاڵ سارایە. شۆڕشی ژنان بە شەڕە گەورەکەی سارا بۆ ژیان گەشەی کرد، هەزاران فەرماندەی ژن لە سوپای ژنانمان شەڕێکی قورسیان تێپەڕاند و بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ژنان بوونە مایەی سوودبەخشین.

بێ گومان ئەم ئاستەی کە تێکۆشانمان بۆ ئازادیی ژنان و سوپای ژنان پێی گەیشتووە، بە رەنجی گەورەی رێبەر ئاپۆ و یەکێک لە هەڤاڵە سەرەتاییەکان هەڤاڵ سارا بەدیهاتووە. ئەو ئاستەی هەڤاڵ سارا لە ئازادیدا پێی گەیشتووە، لە خەباتی ئێمە بۆ ئازادیی ژنان رەنگدانەوەی هەبووە. ئەو هێڵەی پارتیبوون کە ساراکان دروستیان کردووە، لە شۆڕشی ژنانی رۆژئاوادا نیشانی داوە کە مرۆڤ چۆن دەبێت بەرخۆدان بکات و چۆن گەل بپارێزێت. خەباتی سارا راستی ژنێکی ئازاد لەنێو تێکۆشانی گەریلادا بەرجەستە کردووە. شێوەی شەڕ هێڵی گەریلای ژنە پیشەگەرەکان لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و باکوری کوردستان لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک گەیشتە ئەنجام و نیشانی دەدات کە ستراتیژی شەڕی گەلی دیموکراتی لە ساراکانەوە دەستی پێکردووە و بە بێریتان، زیلان و ئەڤینەکان بەردەوام بووە و ئێستاش گەییشتە بەرزترین ئاست. ئەو هێڵە تێکۆشانەی کە ساریاکان دروستیان کرد، بەرخۆدانی ئێمەی گەریلا کە لەدژی هێرشی دڕندانەی فاشیزم بەردەوامە، بووە مەشخەڵێک بۆ بەرخۆدانی مرۆڤایەتی، کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە و لە گەشەکردندایە. وەک هێزەکانی یەژەئاستار، بە ڕەنگی سارا شەڕ دەکەین، بە تێکۆشانێکی وەک سارا، تۆڵەی ساراکان، ناگیهانەکان، ئەڤینەکان و هەموو ئەو ژنانە دەکەینەوە کە باوەڕیان بە قیبلەگای ئازادیمان رێبەر ئاپۆ هێناوە.

لە بەرامبەر ئەو کۆیلایەتییەی ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا بەسەر ژناندا سەپێنراوە، شێوەی شەڕی سارا بووەتە فەلسەفەی ژیان. شۆڕشی ئازادیخوازی کوردستان بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێت، دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' نیشانیدا کە ئەو کۆیلایەتییەی بەسەر ژناندا سەپێنراوە بە شێوەی سارابوون هەڵوەشێندراوە و کلیلی ئازادی کۆمەڵگاش شۆڕشی ژنانە. بۆیە لە هەر شوێنێک بەرخۆدان هەبێت، ژنان بوونەتە هێزی پێشەنگ. بەرخۆدانی خەباتی ئازادی ژنانی کوردستان بە سارا گەشەی کرد و ئەمڕۆش بە هێزی یەژەئاستار کە بە بریارداری هێزی خۆپاراستنی هەموو ژنان شەڕ دەکەن، بووەتە رێکخستنێکی جیهانی بۆ پاراستنی ئازادیی ژنان. ئێمە وەک هێزی بەرگری رەوای ئازادی ژنان یەژەئاستار، بڕیارمانداوە میراتی سارا بەرز بکەینەوە و خۆمان بگەیەنینە هەموو ژنان.

لەم کاتەدا کە ساڵی ٢٠٢٣مان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەست پێکرد، ئەو بەرخۆدانەی ژنان کە لە ساراکانەوە دەستی پێکرد لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان، بە پێشەنگایەتی هەزاران فەرماندەی پێشەنگی وەک ئەڤین، دەلال، نالین، ئازێ، گوڵناز، ئاڤزەم، بەنەوش و ژیندا، هێزێکی گەورەی چالاکی دروست کردووە کە گورزی قورس لە دوژمن دەدات. لە ماوەی ٣٠ ساڵی سوپای ژنبوونماندا، دۆست و دوژمن و هەموو کەسێک بینیویانە کە ئێمە داگیرکەری رێکخستنی فاشیست و چەتەی دەوڵەتی تورکمان هێناوەتە بەر لێواری تێکشکاندن. چ لە شەڕی تونێلەکاندا چ لە سەنگەرری بەرخۆدانی گەریلادا، هێزەکانی یەژەئاستارمان بە شێوەی شەڕی سارا شەڕیان کرد. لە بەرامبەر چەکی کیمایی و تاکتیکی ئەتۆمی بە هەڵوێستی هەڤاڵ سارا کە سەری لە بەرامبەر دوژمن دانەنەواند، بووین بە وڵام. فێربوون و تێگەیشتن لە راستی سارا بە مانای تێگەیشتنیش دێت کە چۆن مێژووی ئازادی ژنانمان لە رێگەی بەرخۆدانەوە دروست بووە. درککردن بەم خۆگەیاندنە بەدیهێنانی ئازادییە. بۆیە سارا هۆکاری خەباتی ئێمەیە.

رێکخستنی ئێمە کە بە هەڤاڵ سارا دەستی پێکرد، بە خوێن و ژیانی زیلان، بێریتان، عەزیمەکان، دەلالەکان، دۆغاکان، بێریڤانەکان، ئەڤینەکان، سارا و روکەنەکان و زۆر ژنە شەهیدی دیکەمان، گورزی لە دوژمنداوە و هێزێکی چالاکی خوڵقاندووە.  ئێمە وەک هێزەکانی یەژەئاستار لەدژی هەموو هێرشەکانی لایەنە پیلانگێڕەکان درێژە بە رێچکەی ساراکان دەدەین. بەها بێوێنەکانمان کە سەرەتا مۆتەکەی سیستمی پیاو-سەروەری فاشیستە، بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی سارا – رۆژبین – رۆناهی، ئەڤین بۆتان، ناگیهان ئاکارسەل، سێڤێ دەمیر، پاکیزە ناییر، فاتیمە ئویار و هەموو ژنان بکەینەوە کە لە ەبرمابەر دوژمن تێکۆشانێکی بێوێنەیان نیشانداوە. بە حەسرەتی ئازادی کە ئێمە لە سارا، ئەڤین و دەلال وەرمان گرتووە کە بە سەرکەوتنی تێکۆشانی ژنان لەدژی دەسەڵاتی پیاوسالاری و فاشیزم لە لوتکەدایە، کۆمەڵگایەکی ئازاد بنیات دەنێین."

ف.ق