ژمارەی ٢٥ەمینی گۆڤاری ژیلەمۆ چاپ و بڵاوکرایەوە
ژمارەی بیست و پێنجەمین لەساڵی نۆهەم، نەورۆزی ١٤٠٢ی هەتاوی گۆڤاری ژیلەمۆ چاپ و بڵاكرایەوە. ژیلەمۆ ئەم ژمارەی خۆی، پێشكەش بەرۆحی فەرماندەی شەهید”رێزان جاوید”كردوە.
ژمارەی بیست و پێنجەمین لەساڵی نۆهەم، نەورۆزی ١٤٠٢ی هەتاوی گۆڤاری ژیلەمۆ چاپ و بڵاكرایەوە. ژیلەمۆ ئەم ژمارەی خۆی، پێشكەش بەرۆحی فەرماندەی شەهید”رێزان جاوید”كردوە.
گۆڤاری ژیلەمۆ، زمان حاڵی كۆمەڵگەی گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان”كەجەرە” و یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان”یەژەجەرە”یە.
لەم ژمارەی خۆیدا، لەسەر سێ تەوەری سەرەكی لەوانە، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و رۆڵی گەنجان و بەرپرسیاریەتی لەم قۆناخەی شۆڕشی تێدا تێپەڕ دەبێت و هەروەها لەبەشێكی تری گۆڤارەكەدا، نەورۆز وەكو رۆحی گەنجان و بەرخۆدانی جیلی گەنج لەدژی سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەدار و تان و پۆیەكانی ئەو سیستەم و لەهەمانكاتدا لەبەرامبەر بە سیاسەتەكانی رژێمی داگیركەری ئێران راوەستەی لەسەر كراوە.
لەبەشی سێیەمی گۆڤارەكەشدا، لەدایكبوونی رێبەر ئۆجالان وەكو لەدایكبوونی بیرو هزری كوردی هاوچەرخ و ئازاد لەكوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین خوێندنەوەی بۆ كراوە و چواری نیسانی وەكو رۆچنی ژیانەوە و ئازادی گرتووە دەست.
بۆ بەدەست خستنی ژمارەی نوێی گۆڤاری ژیلەمۆ دەتوانن ئێرە کلیک بکەن.
هـ . ب