ژمارەی دەستگیرکراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ٦٤ کەس بەرزبوەوە

رژێمی ئێران لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا، ٦٤ چالاکوان، خوێندکار و هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستانی دەستگیر کردووە.

شەپۆلی دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بەردەوامە.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئێران لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند، لە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ەوە تا ئیستا، ٦٤ چالاکوان، خوێندکار و هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن رەژیمی ئێرانەوە دەستگیرکراون،

بەپێی زانیاریەکانی کۆمەڵەکە، رژێمی ئێران هەڕەشەی لە خانەوادەی دەستگیرکراوەکان کردووە کە لەبارەی گرتنی کەسوکاریان بۆ میدیاکان قسە بکەن، دەستگیرکران دەکەن.

ف.ق