ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکور ٤٩ هەزار کەسی تێپەڕاند

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی مانگی شوباتی باکوری کوردستان و تورکیا، ٤٩ ھەزار گیانلەدەستدان و ١١٥ ھەزار برینداری تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئاماری ئافاد، لەئەنجامی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات زیاتر لە ٤٩ ھەزار کەس گیانیانلەدەستداوە و ١١٥ ھەزار کەسی تریش برینداربوون، ١٤ ملیۆن کەسیش زیانی راستەوخۆیان بەرکەوتووە.

لە کاتێدا کە تاوەکو ئێستا تەرمی هاوڵاتیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا دەردەهێندرێت، لافاویش لە ناوچەکانی بومەلەرزە دروست بوو. بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان، لە ئەنجامی لافاوەکەدا ١٥ کەس لە روحا و سەمسور گیانیان لەدەستداوە.

زۆربەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەو کەسانەن کە ماڵ و حاڵیان بەهۆی بومەلەرزەوە لەدەستداوە. دەسەڵاتی ئاکەپە / مەهەپە هەرچەندە هاوکاری و چادری بە شێوەی پێویست بەسەر زیانلێکەوتوواندا دابەش نەکردووە، هەروەها چادرەکانیش لە شوێنی چاڵ و بێکەڵک داناوە و ئەوەش بووەتە هۆکار کە ئاو بچێتە نێو چادرەکاندا و جارێکی دیکە هاوڵاتیان پەرێشان ببنەوە.

ف.ق