ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ١٤ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی باکووری کوردستانەوە گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ١٤ کەس.

شەوی ٢٠ی حوزەیران ئاگر لە گوندەکانی ناوچەی چنارەی ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین کەوتەوە. ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٤ کەس. کەریمە ئەردەنلی کە بەهۆی ئاگرەکەوە بریندار بوو لە نەخۆشخانە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا بەو بۆنەوە ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە ١٤ کەس. جێی ئاماژەیە دوێنێ ١٢ کەس بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا بوو، بە خاک سپێردران.

بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا، لە گەڕەکەکانی تۆبینی، کەلەکێ و هەربەرێ مەراسیمی ماتەمینی دانرا.