ڕۆژنامەنووسانی مەخمور داوایان کرد کە سولەیمان ئەحمەد ئازاد بکریت

ئیدیتۆری بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز سولەیمان ئەحمەد کە لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندرا و ماوەی ١٠ ڕۆژە هیچ زانییاریەکی لەسەر نییە. ڕۆژنامەنووسانی مەخمور داوایان کرد کە سولەیمان ئەحمەد بە زووترین کات ئازاد بکرێت.

ئیدیتۆری بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز، سولەیمان ئەحمەد، ڕۆژی ١ی تیشرینی یکەم بۆ سەردانی بنەمالەکەی چوو بۆ ڕۆژئاوای کوردستان. ڕۆژی ٢٥ی تیشرینی یەکەم، سولەیمان کاتێک ویستبووی بە دەروازەی پێش خابوور (سێماڵکا) تێپەڕببێت، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕفێندراوە و ماوەی ١٠ ڕۆژە بێسەروشوێنە.

سەبارەت بەم پرسە ڕۆژنامەنووسانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) بە توندی ڕفاندنی سولەیمان ئەحمەدیان شەرمەزار کرد.