ژیار: دەسەڵات دەیەوێت لە رێگەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونەوە بەردەوامی بە تاڵان بدات

باهۆز ژیار ئەندامی کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی کەجەکە وتی، بۆ ئەوەی هەڕەشەی سروشتی نەبنە کارەسات، زۆر رێوشوێن هەیە کە دەتوانرێت بگیرێتە بەر و رایگەیاند کە لە رێگەی پرۆژەی تۆکیەوە (پرۆژەی نیشتەجێبوون) دەیانەوێت درێژە بە تاڵانکردنی کۆمەڵگا بدەن.

باهۆز ژیار ئەندامی کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە لەبارەی بومەلەرزەی ٦ی شوبات و ئەنجامەکانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

باهۆز ژیار سەرەتا بەبیری هێنایەوە کە بە پێچەوانەی راگەیەندراو و لێدوانەکان، سەد هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و بەرەی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هاوڵاتیانیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان بە تەنیا بەجێ هێشت و ئێمە بە توندی شەرمەزاریان دەکەین. سەرەخۆشی لە خانەوادە و خزمی قوربانیان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەکەین.

باهۆز ژیار ئاماژەی بەو رستەیە کرد کە دەڵێت ' دەوڵەت مرۆڤ دەکوژێت، نەک بومەلەرزە' و لەنێو کۆمەڵگادا بڵاوبووەوە و گوتی، ئەو رستەیە زۆر گرنگە.

ژیار بەبیریهێنایەوە کە بەشێکی گەورەی خەڵکی لە هەرێمەکانی بومەلەرزە لە گوندەکان دەژیا و وتی، " رۆژێک بە تەنیا لە گوندەکان داببڕێن برسی دەمێننەوە. بۆیەش دروستکردنی باڵەخانەکان لەگەڵ دۆخ و سروشتی ناوچەکە ناگونجێت. لەگەڵ ژیاری هەرێمی و کەلتوریان ناگونجێت. مێشکی دروستکردنی باڵەخانەکان لەگەڵ راستی خەڵکی هەرێمەکە ناگونجێت. بۆیەش لە رێگەی پرۆژەی نیتەجێبوونەوە (تۆکی) کە کۆمەڵگا لە کۆمەڵایەتیبوون دوور دەخاتەوە، تاڵان و داگیرکەری خۆیان هەمیشەیی دەکەن. رژێمی داگیرکەر دەیەوێت کۆمەڵگا لە بەرهەمهێنان دوور بخاتەوە و دەشتی ئیسلاحیە کە چەندین شار بەخێ دەکات بکاتە گۆڕەپانێکی پارە پەیداکردن و رانت خواردن. ئێمە لە کردەوەکانی ناوچەی سوری ئامەدەوە دەزانین کە مەبەست و ئامانجی وان بۆ دروستکردنی شارەکان لە رێگەی تۆکیەوە چییە. دەزانین دەیانەوێت چی بکەن. پێویستە ئەوە بە واتای ئەوە نەیەت کە بەگوێرەی راستی مێژوو، کۆمەڵگا و باوەڕیەکانی کۆمەڵگا نەتوانن باڵەخانە دروست بکەن. هەندێک زانیار دەزگا زانستیەکانی دڵسۆزی کۆمەڵگا کە بەهای ئەخلاقی و ویژدانیان هەیە، هیوامان وایە کە کارە پێویستەکە ئەنجام بدەن. سەرەتا بزوتنەوەی ئیکۆلۆژیەکان و ژینگەپارێزانی کۆمەڵگەی شارستانی دیموکراتی، وەبەرهێنانی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست قبوڵ ناکەن."

لە بەردەوامی قسەکانیدا باهۆز ژیار باسی تایبەتمەندی هەرێمەکانی بومەلەرزەی کرد و وتی، " ئەم هەرێمە کە وەک میزۆپۆتامیای سەروو دەناسرێت، شوێنی بناغەی گەلی کوردە. هەم لەلایەن ئەتنیکی هەم لەلایەن باوەڕی ئەم جۆگرافیایەوە، بەرخۆدانی سەردەمیان تێیدا ئەنجام دراوە."

ژیار باسی ئەوەشی کرد کە لەگەڵ بارودۆخی قورسی بومەلەرزەدا، ئەرکی وڵاتپارێزی ئەوەیە کە پێویستە گەل خاوەنداری لە جۆگرافیاکەی بکات و وتی، " لەبەر ئەوەش زۆربەی گەلەکەمان لەگەڵ قڕکردن، زێد و ناوچەی خۆی بەجێ نەهێشت. لەبەرئەوەی گەلەکەمان راستیەکەی بینی و وتی،  ئێمە خاکی خۆمان جێناهێڵین'. لەم باوەڕەداین کە گەلەکەمان دەست لە ناو دەست دەکات و ئەم دۆخە تێدەپەڕێنێت و زێدی خۆی دووبارە ئاوەدان دەکاتەوە."

ژیار وتی، " سەرەتا بازارجخ، ئەلبیستان، سەمسور، مەلەتی و هاتای، ئەگەر لەگەڵ گەلی عەلەوی خۆماب تۆڕێکی بەهێزی پشتگیری دروست بکەین، دوارۆژی گەلەکەمان بخەینە گەرەنتیەوە، ئەو کاتە ئێمە بەندی گەورەی خۆپاراستن دروست دەکەین. ئەگەر ئەم پرۆسەیە سەربکەوێت، هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست ناتوانێت سیناریۆی قێزەونی خۆی جێبەجێ بکات."

باهۆز ژیار دەشڵێت، یەکێک لە نمونە هەرە بەرچاوەکانی تێکدانی کۆمەڵگا ئەوەیە کە شارەکانی زۆر گەورە دەکرێن و وتی، " کاپیتالیزم بە سیاسەتی، مرۆڤ هەرچەند بێنرخ ببێت، ئەوەندە گەورە دەبێت' لە شارە گەورەکان هەموو بەهاکانی کۆمەڵگا لەناو دەبات. لەگەڵ دروستکردنی شارەکان، پیرۆزیەکان، مێژوو، کولتەر، سروشت و هەموو شتێک بۆ بەدەستهێنانی پارە دەگۆڕێت. ئەو شارانەی کە ملیۆنان کەسی تێدا دەژی، هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەبوونە. بۆ ئەوەی لەو جۆرە شارانە وڵامی پێویستی خاوەنداریکردن بدرێت، هەموو شتێک لەناو دەبرێت. بۆیەش مرۆڤ بۆ ئەوەی خۆی لە تەڵەی ئەندوستریالیزم رزگار بکای کە بۆ مۆتەکەیەک گۆڕاوە کە تێر نابێت، بۆ ئەوەی خۆی لە ئابوری رانت خۆر و هێرشی چاوبرسی بپارێزێت، پێویستە دەست بە کەمپەینی گەڕانەوە بۆ گوندەکان بکرێت.

ئەگەر کەمپەینەکە رێکنەخرێت، ناتوانرێت تێکۆشانی ئیکۆلۆژی بەڕێوە ببرێت. بە بناغە وەرگرتنی ئابوری ئیکۆلۆژی جێگیربوون لە گوندەکان، جێگیربوون لەنێو ژینگەدا، ئامانجی رزگارکردنی مرۆڤ جێبەجێ دەبێت."

باهۆز ژیار ئەندامی کۆمیتەوی ئیکۆلۆژی کەجەکە ئاماژەی بە گرنگی پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەکان کرد و وتی، " بە پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەکان، گەل دەبێتە خاوەنی هێزی قسەکردنو بڕیاردان، سەرەتا ئیندوستریای ئیکۆلۆژی و ئابوری ئیکۆلۆژی کۆپەراتیف و کۆمونەکان رێک بخرێن. هەموو مرۆڤێک بە رێکخستنێکی بەم شێوەیە دەتوانێت گۆڕەپانێکی ژیانی ئازاد بخوڵقێنێت. لە رووی مێژووییەوە ئەوە دەبێتە پێشکەوتنێکی زۆر واتاداری شۆڕشگێری. تایبەتمەندی کۆمەڵگەی سروشتی مرۆڤ و گەلی هەرێمە ئامادەیە بۆ ئەو پێشکەوتنە. گۆڕەپانێکی بەو شێوەیەیە کە بەهای کۆمینال تاوەکو ئێستا لەوێ بەهیزە. جۆگرافیایەکی وەهایە کە کەلتوری خوداوەندی تاوەکو ئێستا لەوێ هەیە. بۆیەش لە دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکەدا کاریگەری ئەو کەلتوری زۆر گەورە بووە."

باهۆز ژیار وتی، " سەرەتا بزوتنەوەی ئیدکۆلۆژیەکان لە دروستکردنی ئامێرەکانی رێکخستنبونی بناغەی سیستمی شارستانی دیموکراتی، هەمو لە گەلی هەرێمی کارەساتەکە رزگار دەبێت و هەم گەل رزگار دەبێت و لەلایەکی دیکەشەوە دەبێتە هۆی رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە گۆڕەپانێکی نوێدا."

ف.ق