زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەی ڕۆژی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد و ١٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد.
هەڵسەنگاندنەکانی زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پەژاک لەم شێوەیەیە:
'گەلی کورد ٥٠ ساڵە لە سەر تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ دەڕۆن، کە بووەتە تێکۆشانێکی گەردوونی'
"پێش هەموو شتێک ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو مرۆڤایەتی و گەلی ئازادی و دیموکراسیخواز، گەلی کورد، لە هەموو ژنان و گەنجان پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتیی دایە ئوڤەیش دا، ئەم ڕۆژە لە هەموو دایکان پیرۆز دەکەین. لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژی ژیانەوە و نوێبوونەوەیە بۆ گەلی کورد، گەلانی چەوساوە و ئەو گەلانە، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن. لە هەمان کاتدا خاوەنداریکردنە لە ناسنامە و هەبوونی خۆ. بە هەبوونی ڕێبەرایەتی هەبوونی گەلی کورد بووە خاوەنی ناسنامە، کولتوری خۆی و خاوەنداریی لە کۆمەڵگای خۆی کرد. ئێمە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ نەک وەک کەسێک، بەڵکو بە لەدایکبوونی کۆمەڵگایەکی دەزانین.
ئەم تێکۆشانە ٥٠ ساڵە بەردەوامە. بەم تێکۆشانە کولتور، مێژوو، هونەری کۆمەڵگا سەلمێنراوە. ڕێبەر ئاپۆ هەبوونی گەلانە. ماوەی ٥٠ ساڵە گەلی کورد بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆدا تێدەکۆشێت و ئەم تێکۆشانە بووەتە گەردوونی. ڕێبەر ئاپۆ نیوەی تەمەنی لە زینداندایە و لەم ماوەیەدا لە زینداندا بۆ گەلەکەی تێدەکۆشێت. ئێمە لەسەر رێگای ڕێبەر ئاپۆدا بۆ کۆمەڵگە تێدەکۆشین. ئەم تێکۆشانە بە یەکڕیزیی بەرخۆدانی گەل و تێکۆشانی گەل و بە ڕێبەر ئاپۆ بووەتە مێژوویی و بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
هاوکات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)ە، کە دەچێتە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە، ئێمە ئەم رۆژە لە هەموو گەلەکەمان و زیندانیانی خۆمان، کە لە زیندانەکاندا تێدەکۆشن، پیرۆزی دەکەین. گەیشتنمان بە رۆژی ئەمڕۆ بەهۆی تێکۆشانی ئەو شەهیدانەوە بوو، کە لە دژی ڕژێمی ئێران و دڕندەیی بەرخۆدانیان کرد. گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵات هەمیشە بەم باوەڕ و هێزەوە تێکۆشاون. لە بەرامبەر ئەم بەرخۆدان و تێکۆشانەدا دەبێت ئێمە پێکەوە بین و بەو شێوازە بەردەوام بین. هەروەها لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندنی دامەزراندنی یەپەژەیە. ئێمە ئەم ڕۆژە لە هەموو ژنان، ئەو ژنانە پیرۆز دەکەین، کە لەم شۆڕشەدا شەهید بوون و شۆڕشی ڕۆژئاوایان کرد بە شۆڕشی ژنان.
"گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەبوونی خۆیان لە هەبوونی ڕێبەرایەتیدا بینی"
بەتایبەتی لەم ڕۆژەدا ڕاگەیاندنی ئەو ڕێکخستنانە بایەخێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتیی گرنگیان هەیە. وەک وتمان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی لەدایکبوونی کۆمەڵگەی کورد بوو. دروستکردنی پەژاک لەم ڕۆژەدا ئەوە دەردەخات، کە خۆی لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە بەر ڕۆشنایی هزر و رامانەکانیدا خۆی ڕێکخستووە و تا ئەمڕۆش لە تێکۆشاندایە و خەبات بەڕێوەدەبات. لە ماکۆوە تا لوڕستان خۆی جێگێر کردووە. ئێمە ١٨ ساڵی خەبات و تێکۆشانمان تێپەڕاند. لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە و لە هەموو ڕوویەکەوە خۆی بەهێز کردووە. هێزی پەژاک تێکۆشان و خەبات و بەرخودان لەسەر هێڵی ئاپۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە گشتی بۆ خۆی کردووەتە بنەما.
هێڵی ئاپۆیی هێڵی نەتەوەیی دیموکراتیکە. تا ئێستا هەموو ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستهاتوون لەسەر ئەم بنەمایە بووە. ڕەگەزپەرستیی قەبووڵ نەکرد، هێڵی کۆنەپەرەستی، کە تەنها یەک لایەنی دەگرتە دەست، قبوڵ نەکرد. لە بەرامبەر ئەوەدا لەسەر هێڵی نەتەوەیی و ئاپۆیی تێکۆشانی خۆی بەڕێوەبرد. گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوونی خۆی لە هەبوونی ڕێبەرایەتیدا بینی. لەسەر ئەم بنەمایە دڵسۆزیی خۆیان نیشاندا و دەستیان بە تێدەکۆشانی خۆیان کرد.
تێكۆشانی ئێمە، تێكۆشانی ژن و گەنجە
بە پەژاك خۆی لەهەموو روویەكەوە یەكانگیركرد و خەباتیان بەرێوە برد و دەسكەوتی گەورەیان بەدەستهێنا. ئەمڕۆكە كۆمەڵگەی ئێمە تێكۆشانێكی ماف و دیموكراسی بەرێوە دەبات. ئێمە لە دامەزراندنی رێكخستنەكەمانەوە تا ئێستاكە بەیەكەوە یەكترمان تەواو كردووە. تێكۆشانی ئێمە، تێكۆشانی ژنان و گەنجانە و ئەمە تەنیا بەقسە نییە، ئەمە لەو تێكۆشانەی بەرێوە چووە، دیار دەبێت. لەسەر ئەم رێبازە لەسەرمان پێویستە، كە تێكۆشانەكەمان مەزنتر و بەرفراوانتر بكەین. بەرێبازی كۆنكرێتی و یەكانگیر، رێ و رێبازێ بۆ كێشە و گرفتەكان لەرۆژهەڵاتی كوردستان دەستنیشان بكەین.
بەرۆحی نەورۆز دەبێت گەلەكەمان پێشوازی لە ٤ی نیسان و پیرۆزی بكات
رژێمی ئێران لەسەر كۆمەڵگەكەمان بەسیاسەتی ئەشكەنجە، كۆشتن و برسیكردن هەمیشە گۆشاری بەڕێوە بردووە. لەپاڵ ئەم شێوازانەی شەڕی ماوە كورت و ماوە درێژیش، دەبێت بێنە ئاراوە. بەڵام لەئەنجامی هەموو ئەمانەش دەبێت دیالۆگ و رێككەوتنیش پێكبێت. ئەگەر هەبوونی ئێمە لە ماكۆوە تا لوڕستان هەبێت، ئەمەش بەواتای بەهێزی بووونی ئێمەیە لەرووی كۆمەڵایەتی، سەربازی و رێكخستنییەوەیە. بۆ ئەوەش گرنگ ئەوەیە، كە لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئێمە بتوانین بە رێبازی سیاسی و دیموكراسی كێشەكان چارەسەر بكەین. بنەمای ئەمەش هەیە بۆ پێكهێنانی. ئەم سیستمەی لەوێدا پێداگری دەكات، بەڵام ئەمەش هەم بەزەرەری دەوڵەت و هەمیش بەزەرەی حكومەتە. بەڵام ئێمە لەبەرامبەر بەو زیهنیەتەوە پێداگرین. كەی چی پێویست بێت بۆ گۆڕانی ئەم رەوشە ئێمە ئامادەین و تێكۆشانیشمان بەردەوام دەكات. رەنج و تێكۆشانی شەهیدانمان، ئێمە بۆ پێكهێنان و بەجێهێنانی بەرپرسیاریەتی چی بكەوێتە ئەستۆمان بەجێ بهێنین.
ئێمە دووبارە ئەم رۆژە، هەم لە دایكبوونی رێبەر ئاپۆ و هەمیش دامەزراندنی پەژاك بەگشتی لە گەلەكەمان پیرۆز دەكەین. سەرەڕای ئەوەی كە دوژمن دەیوویست رێگە نەدا كەگەلەكەمان بەشێوەی جەماوەری نەورۆزەكەیان پیرۆز بكەن، بەڵام لەبەرامبەر هەر چەشنە ئاستەنگیەك، بەوڵامی بەرخۆدان و سەرهەڵدان كە تا ئێستاكەش بەزیندوویی لەناو كۆمەڵگەكانمان ماوەتەوە، بەشیوەی جەماوەری لەكۆڵان و شەقامەكان نەورۆزیان پیرۆز كرد. بەم بۆنەوە بانگەوازی لەگەلەكەمان دەكەین بەرۆحی نەورۆز، ٤ی نیسانیش پێشوازی و پیرۆز بكەن. دووبارە ٤ی نیسان پیرۆز دەكەین".
ژ.ت