'زیندانی ئامەد دەبێت ببێتە مۆزەخانەی شەرمەزاری'

هاوسەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی ٧٨ حسێن باریش و هاوسەرۆکی ژووری ئەندازیارانی بیناسازیی ئامەد سەلما ئاسلان رایانگەیاند، دەبێت زیندانی ژمارە ٥ی ئامەد بکرێتە مۆزەخانەی شەرمەزاری'.

زیندانی ژمارە ٥ی ئامەد کە لە کاتی کودەتای ئەیلولی ١٩٨٠ بەدەیان هەزار کەس تیایدا راگیرابوون، ئەشکەنجە درابوون و یەک لە ١٠ خراپترین زیندانەکانی جیهانبوو، لەم ساڵانەی دواییدا بە تەواوەتی چۆڵ کراوە. هاوسەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی ٧٨ حسێن باریش وهاوسەرۆکی ژوری ئەیندازیارانی بیناسازی ئامەد سەلما ئاسلان لەسەر ئەو بابەتە قسەیان کرد و دەستنیشانیان کرد کە دەبێت زیندانەکە بکرێتە مۆزەخانەی شەرمەزاری.

حسێن باریش باسی لەوەکرد کە ساڵی ١٩٨٠ دەستگیرکراوە، ٢ مانگ بە هەموو جۆرێک ئەشکەنجەیان داوە و دواتر راپێچی زیندانی ژمارە پێنجیان کردووە و ئەو ئەشکەنجەدانە بەردەوام بووە. باریش ئەوەی خستەڕوو کە لە دۆسیەکەیدا هیچ پاساوێک بۆ زیندانیکردنی ئەو بوونی نەبووە، بەڵام سەرباری ئەوەش ١٠ ساڵ لە زیندنای ژمارە ٥ی ئامەددا راگیراوە.

مۆزەخانەی شەمەزاری بۆ مرۆڤایەتی

باریش دەستنیشانی کرد کە ئەوەی روویانداوە هەرگیز لەبیرناکرێن و وتی، "هەم ئێمە و هەم بنەماڵەکانی ئێمەیان پەرێشان کرد، ئەوان تەنیا ستەمیان لە من نەکرد، لە ٥٠ هەزار مرۆڤیان کرد. زیندانەکەی ئامەد لە بڕوای من لە ریزبەندی ٥ زیندانی سەرەتاییدایە، تاوانی شەڕکە لە شەڕی دووەمی جیهانیدا لەلایەن نازییەکانەوە کرابە شێوەی مۆزەخانەی شەرمەزاری بۆ رای گشتی نیشان دەدرێت. لەبەر ئەوە دەبێت زیندانی ئامەد بەدڵنیاییەوە پێگەی مۆزەخانەی پێبدرێت. بە رێکخستنەوەی لە رێگەی ناوەندێکی کولتوری و هتد لێنەیات. ئەو شێنە نەک هەر بۆ کوردان، بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەبێت بکرێتە شوێنێکی شەرمەزاری".

'یادکردنەوە زۆر گرنگە'

سەلما ئاسلانیش رایگەیاند، کە زیندانی ژمارە ٥ی بۆ ئامەدییەکان یاد و یادەوەریە و وتی، "وەها دۆخێک لە ئارادایە کە لە یادکردنەوەی رابردوو، پلان بۆ داهاتوو دادەنرێت هەربۆیە یادکردنەوەی هەندێک ناوەند و گۆڕەپان زۆر گرنگە. زۆر گرنگە کە ئەو یادەوەریە بە کۆمەڵ و هاوبەشە پارێزگاری لێبکرێت و بە نەوەی نوێ رابگەیەندرێت. لە ساڵی ١٩٨٠ زیندانی ئامەد دروست دەکرێت و دوای ١٢ی ئەیلول وەک زیندانی سەربازی بەکاردەهێنرێت. لەو کاتەوە دەبێتە ئەشکەنجە خانە و بۆ چەندین ساڵ ژمارەیەکی زۆر مرۆڤ هەم ئازاری زۆر دژواریان تێدا چەشتووە و هەم تیایدا کوژراون".

لە تورکیا پارێزگاری لە یادەوەرییەکان ناکرێت

ئاسڵان بە بیری هێنایەوە کە بە مۆزەخانەکردنی زیندانی ئامەد ماوەیەکی زۆرە قسە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و وتی، "لە شەوێکدا کتوپڕ لەگەڵ هاتنی سەرۆککۆمار ئەردۆغان بۆ ئامەد زیندانەکە بە تەواوەتی چۆڵ کرا و خاوەندارییەکەشی رادەستی وەزارەتی کولتور و گەشتوگوزار کرا. لە تورکیا دەسەڵات و سیستمێکی بەو جۆرە هەیە کە لە بری ئەوەی یادەوەرییەکان بپارێزرێن، لەناودەبرێن. لەبر ئەوەش زۆر نیگەرانی هەیە. ئەگەر گۆڕانکاری لەو شوێنەدادەکەن دەبێت لێکۆڵینەوە بکەن کە مرۆڤەکان لەم شارە لەو بارەوە چۆن بیردەکەنەوە، ئەوان دەیانەوێت مۆزەخانەیەکی چۆن دروست بکرێت".

ئاسلان دەستنیسانی کرد کە بڕیار لەبارەی زیندانی ئامەدەوە تەنیا بەدەست دەسەڵات و دامەزراوەکانیەوەیەتی و وتی، "بێگومان دەبێت بگۆڕدرێت بۆ مۆزەخانە و لێپرسینەوە لەو کردەوانە بکرێت کە ئەنجامدراون. ئەو مرۆڤانەی ئەو کاتە لەوێ مانەوە، ئاخۆ چ کارەساتێکیان بەسەردا هات؟ هەربۆیە دەبێت لەگەڵ ئەوان ئامادە بکرێت و ببێتە شوێنێکی یادکردنەوە".

هـ . ب