زۆزان چەولیک فەرماندەی یەژاستار: بەرخودان مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا

زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار شیکاریی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بۆ بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان کرد و رایگەیاند، "بەرخودان مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا".

زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێکی پڕ لە تێکۆشان بوو و وتی، "بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی، بەرخودانی زیندانیان لە دژی سیستمی فاشیست و داگیرکەر، لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ئەوروپا بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان بەڕێوەچوو و ساڵی ٢٠٢٠ بووە ساڵی چالاکییەکان. پێش هەموو شتێک سڵاو لەو بەرخودانە دەکەم. بە پێشەنگایەتیی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێیان و فەرماندە قارەمانەکانمان بەرخودانێکی گەورە لە ناو ریزەکانی گەریلادا بەڕێوەچوو".

زۆزان چەولیک باسی ئەوەیکرد، ساڵی ٢٠٢٠ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەندین کێشە چاوەڕێی چارەسەری بوون، بەڵام سەرباری ئەوەى ساڵ لە کۆتایدایە، هێشتا بەشێکی زۆر لەو کێشانە چارەسەر نەکراون و وتی، "کاتێک مرۆڤ سەرنج لە دۆخی دەوڵەتی تورک، سوریا، عێراق و ئیران دەدات، ئەوە دەبینێت، کە هیچ یەک لەو دەوڵەتانە کێشەکانیان چارەسەر نەکردووە. ئەو دەوڵەتە ئەو هێزانەن، کە سیاسەتی فاشیستانە لە بەرزترین ئاستدا بەڕێوەدەبەن و بۆ بەرژەوەندیی خۆیی شەڕ دەکات. لە لیبیا تاوەکو شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، هەروەها لە سوریا نەیانتوانی هیچ کێشەیەک چارەسەر بکەن. هەروەها لە عێراق و سەرباری ئەوەى حکومەتێکی نوێ دامەزرا و سەرباری ئەوەى حکومەتێکی پشتبەستوو بە ئەمریکا بوو، بەڵام نەیتوانی کێشەکان چارەسەر بکات.  سیاسەتی پاکتاوکردن لە ناوچەکە وەک سیاسەتی دەستدرێژی، پەلاماردان، نەتەوەپەرەستی و فاشیزم بەڕێوەدەچێت، لەبەر ئەوانەش ئەم هەرێمە لە ناو گێژاو و قەیرانێکی قورسدایە. لەبەر ئەوەش هێزەکانی دەسەڵات بە بنبەست گەیشتوون".  

'گەلان باشتر بۆیان روون بوویەوە، ئەو سیستمە فاشیست، نەتەوەپەرەست و پاکتاوکارە هیچ سوودێکی نییە بۆیان"

فەرماندە زۆزان چەولیک ئاماژەى بەوەکرد، گەلان بە شێوەیەکی باشتر ئەوەیان بینی، کە ئەو سیستمە فاشیست، نەتەوەپەرەست و پاکتاوکارە هیچ ئومێدیکیان پێنادات و سوودی نابێت بۆیان و وتی، "هێزە دژە فاشیستەکان لە دژی نەژادپەرەستی، برسیبوون، بێکاری، دەستدرێژی و پەلاماردان و توندوتیژیی سەر ژنان لە هەموو شوێنێکی ناوچەکەدا لە بەرەنگاری و بەرخوداندا بوون. بۆیە ساڵی ٢٠٢٠ بوە ساڵێک، کە هیوایەکی گەورەی ئافراند، مرۆڤەکان لەو سیستمە فاشیستییانە پرسییەوە و لە دژی راپەڕین. بووە ساڵێک، کە بە پێشەنگایەتیی ژنان، گەنجان و زەحمەتکێشان لە دژی ئەو سیستمە دادۆشێنەر و چەوسینەرە بەرخودان بەڕێوەچوو. بە کورتی مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێک بوو، کە بەرخودان مۆری خۆی لە هەموو گۆڕەپانەکان دا".

"دیدی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکەری گەیشتە ئاستێکی نوێ"

زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی  یەژاستار ئاماژەى بەوەکرد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکەر دیدی خۆی بۆ سڕینەوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەردەوامی پێدا و هێرشەکانی گەیاندە ئاستێکی نوێتر و وتی، "لە ماوەى ئەو ساڵەدا دیدی بنەڕەتیی دەوڵەتی تورکی فاشیست، قورسترکردنی گۆشەگیریی بوو بۆ سەر رێبەرایەتی و هێرش بۆ سەر گۆڕەپان و جومگە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و هێزەکانی گەریلا بوو، بەو شێوەیە دەیخواست دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ناو ببات. ئامانجی ئەوە بوو، لە هەموو شوێنەکاندا دەستکەوتەکانی کورد لە ناو ببات. سەرەتا دەیخوانست، رێبەرایەتی، پەکەکە و گەریلا پاکتاو بکات و بەو شێوەیە ئەنجام بە دەست بهێنێت".

زۆزان چەولیک ئاماژە بەوەشکرد، گەریلای یەژاستاردا ئاگاداری ئەو دید و روانگەیەى دەوڵەتی تورک بوون، بۆیە لە ناوبردنی ئەو دیدەیان کردە ئامانجی یەکەمیان و وتی، "بۆ ئەوەى گۆشەگیریی سەر ریبەر ئاپۆ کۆتایی پێبێت، بۆ ئەوەى هەڕەشەى پاکتاوکردن لەسەر گەلی کورد نەمێنێت، ئێمە ئامادەکاریی خۆمان کردبوو".

'لە تورکیا و کوردستاندا لە بەرزترین ئاستدا هێرش لە دژی ژنان ئەنجامدرا".

زۆزان چەولیک لە بەردەوامیی وتەکانیدا باسی لە هێرشەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە دژی ژنان کرد و وتی، "لە بەرزترین ئاستدا هێرشەکانی پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان ئەنجامدرا. دەبێت هەموو کۆمەڵگە و پیاوان ئەوە بزانن، ئەوە مەترسییەکی گەورەیە. لە پێش هەموو شتێکەوە  دۆخێکی مەترسیدارە بۆ سەر بەها کۆمەڵایەتییەکان و گەلەکەمان. ئەگەر ژنان لە دژی ئەوە دەوەستنەوە ئەوا دەبێت پیاوانیش وەک کێشە سەیری ئەوە بکەن و لە دژی بوەستنەوە".

زۆزان چەولیک باسی ئەوەشیکرد، رووداوەکانی توندوتیژی هەموو رۆژێک لە تورکیا روودەدەن و وتیشی، "مێر هاوسەرەکەى، منداڵەکانی و لە مانایەکی تردا ژنان دەکوژن. ئەو دەوڵەتە فاشیستە پیاوی بەو ئاستە گەیاندووە. بۆ نمونە لە کەرجەوسی ئێلح ٢٦ پیاو دەستدرێژییان کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ، باشە ئەوە جوامێرییە؟ مرۆڤ ئەوە ناکات. فاشیزم بە مانای دوورکەوتنەوە لە بەها مرۆڤایەتییەکان و دوورکەوتنەوە لە  ئەخلاق و ویژدانە".

زۆزان چەولیک ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە شەڕە و بەو ئەندازەیە مەترسییە بۆ سەر ژنان مەترسییەکی گەورەشە بۆ سەر پیاوان و ئەوەشی وت، "دەستپۆتیزم (ملهوڕیی) پیاو بەرەو فاشیزم دەڕوات، ئەوە ناوی ئەو شتەیە کە ئەنجامی دەدەن. ئێمە بە ناوی شەڕڤانانی یەژاستارەوە ئەو سیستمە کۆیلەدارییە رەتدەکەینەوە و شەڕەکەشمان لەو پێناوەدایە".

فەرماندە زۆزان چەولیک باسی ئەوەشیکرد، ژنان بێچارە نین و وتی، "بۆ خاوەنداریکردن لە ئازادییەکانیان دەبێت ژنان خۆ بە رێکخستنکردن بکەن و یەکێتیی خۆیان دروست بکەن. ساڵی ٢٠٢٠ نیشانی داین، کە تاکە هێز ئەو رژێمە فاشیستییە پاکتاوکەرە لە گۆڕەپانەکەدا دەڕووخێنێت، هێزی ژنان و گەنجانە. ئەو تێکۆشانەی لەو ساڵەدا بەڕێوەچوو ئەوەى سەلماند. بۆیە ئیدی هێزی ژن ئاشکرا بووە".

ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک

زۆزران چەولیک رایگەیاند، پاکتاوکردنی کوردان، سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و سڕینەوە بۆ دەوڵەتی تورک دید و چەمکیەتی و لەسەریان دەڕوات و کاری بۆ دەکات و وتی، "بەڵام ئەوە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠دا نەبوو، بەڵکو ئەو دیدە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کاری پێدەکرێت. ساڵی ٢٠١٨ سەرەتا عەفرین، دواتریش لە ٢٠١٩دا گرێ سپی و سەرێکانیی داگیرکرد. لە رۆژئاوا بە پێشەنگایەتیی ژنانی شۆڕشێک کرا و ئێستاش  بەرخودانێکی گەورە هەیە. بناغەى ئەو دیدە بەمشێوەیەیە؛ لە باکوور گەریلا پاکتاو بکەن، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیر بکەن و هێرش بکەنە سەر شەنگال وم مەخوور و دەستکەوتەکانی گەلی کورد. لەو بابەتەدا هەم لە ناخۆ و هەم لە دەرەوە لە چوارچێوەی دیدی سڕینەوە و لەناوبردن سیاسەتیان بەڕێوەبرد".

چەولیک رایگەیاند، بەرخودانی گەریلا رێگریی لە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک کرد و وتی، "لەبەر ئەوە ئەو پیلانانەی دایان نابوو نەیانتوانی جێبەجێی بکەن. دیدی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە سەر نەکەوت. ئێمە بە ناوی هێزەکانی ئازادیی کوردستانەوە توانیمان ئەو پلانانە راوەستێنین، بەڵام نەمانتوانی بە تەواوی تێکیان بدەین. ئەوەش لەسەر ئێمە جێی رەخنەیە".

رۆڵی ژنان لە بەرخودانی جەنگی حەفتانین دا

فەرماندە زۆزان چەولیک رایگەیاند، وەک گەریلاکانی یەژاستار بە پێداگری و بڕیاری بە هێزەوە دەست بە ساڵی نوێ کرا و وتی، "ساڵی ٢٠٢٠ بۆ گەریلا بوە ساڵی بەرخودان. بە تایبەتی گەریلا ژنەکان مۆری خۆیان لە بەرخودانەکە دا، مۆری خۆیان لە بەرخودانی جەنگی حەفتانین دا. یەژاستار بە رۆڵێکی گرنگ و بەرپرسیارێیەکی بەهێز هەستا. پێشەنگایەتیی بۆ شەڕی گەریلایی کرد. بەپێی رێنماییەکانی سەرلەنوێ خۆ بونیاتنانەوەی هێزی ژنان، رەنگی ژنان، هاوڕێیەتیی ژنان، ورەی ژنان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بۆ ئایدیای ئازادی لە دژی دوژمن دەستبەکار بوو. بەرخودان و رەنجێکی گەورە لەو پێناوەدا درا".

فەرماندە زۆزان چەولیک باسی ئەوەیکرد، ئەوانەی پیلانی دەوڵەتی تورک-یان لە حەفتانین تێکشکاند، هێزەکانی یەژاستاری نوێ بوون و لە ئێستاش بە دواوە بە بەهێزی لە دژی ئەو سیاسەتە فاشیستییانەیە دەوەستنەوە.

ژ.ت