زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژا ستار) شیکاریی بۆ شەڕی ئازادیی ساڵی ٢٠٢٢ی یەژا ستار و بەرخۆدانی دژ بە دەوڵەتی تورکیای فاشیست کرد.
زۆزان چەولیک ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا زۆرترین هێرشی داگیرکاری ئەنجام دراوە و بەرخۆدانێکی بێوێنە بەرامبەر ئەو هێرشانە هەبووە.
زۆزان چەولیک ڕاشیگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا هیچ پرۆسە و قۆناعێکی ئاسایی ئۆپەراسیۆن نەبوو و وتی: "ئەو چەمکە نێونەتەوەییە، کە بە ئامانجی کۆمەڵکوژکردن و سڕینەوەی کوردی ئازاد دامەزراوە، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەبرا. لەماوەی ئەو ساڵەدا دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە پشتیوانییەکی تەکنیکی پێدرا و ڕێگەی پێدرا چەندین چالاکیی نائەخلاقی ئەنجام بدات. لە ماوەی ئەم ساڵدا بەو ڕێگا و شێوازانە شەڕی کرد. ئەگەر بەش بەشیش بێت ئێمە هەوڵمان دا ئەم ڕاستییە بە بەڵگە و دیکۆمێنت بکەین و ڕاستییەکان ئاشکرا بکەین. ئەوەی تا ئێستا نیشانمان داوە و توانیمان پیشانی، یەک لەسەر سێی ئەوەش نییە، کە ئەنجامدراوە و ڕوویداوە. بەپێی ئەو دەرفەتانەی کە لەبەردەستدان، توانیمان بەچەند شێوازێک چەند لایەنی ئەوە پیشان بدەین. سەرەڕای نیشادانی کەمەش، ئەوە لەناو کۆمەڵگەدا بووە هۆی تووڕەیی و ناڕەزاییەکی گەورە. ئەوەی چەندین هێندەی ئەوەی نیشانمانداوە گەورەترە، بۆیە پێویستە بە باشی لەو هێرشە تێبگەین و ڕاستی سیستەمی فاشیزم لە کەسایەتیی ئاکەپە - مەهەپەدا بناسرێت".
هەروەها زۆزان چەولیک ئەم هەڵسەنگاندنەی سەبارەت بە ئەدا و لێهاتوویی یەژا ستار لە ماوەی ئەمساڵدا خستەڕوو:
"مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ساڵی ٢٠٢٢ لە کەسایەتی شەڕڤانانی یەژا ستاردا زیلانبوون گەیشتە بەرزترین ئاست. هەم لە رۆح دا و هەم لە ڕووی بەرخۆدان و هەم لە ڕووی نوێبوونەوەی تاکتیکی و ڕێگا و ڕێبازە نوێکانی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکەوە ئەمساڵ بە هەڵوێست و بەشداربوونیان، ڕۆڵی خۆیان تیادا گێڕا. هەم لە شەڕی تونێلەکان و هەم لە شێوازی جوڵەی تیمە گەڕۆکەکان دا تاکتیکی ڕاست بەکارهێنرا. لە ماوەی ئەمساڵدا هەموو تاکتیکەکانی گەریلا جێبەجێ کران.
لە شەڕی تونێلەکاندا هەڵوێستیکی ئیرادەمەندانە بۆ تێکشکاندنی هێرشە کیمیاییەکان و ئەتۆمی تاکتیکیی دوژمن نیشاندرا. لەو تونێلانەدا گورزی توند و بەهێز لە دوژمن درا. نەک هەر بەرگری و خۆپاراستن، بەڵکو لە هەمان کاتدا بوو بە هێزی هێرشبردنیش. بەتایبەتی لەگەڵ تیمە گەڕۆکەماندا چاودێریی دوژمنکرا، سوود لە بۆشاییەکان وەرگیران و بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی بووە بە هێزێکی لێدانی گورزی بەهێز. لە هەمان ناوچەدا لە ناو دوژمندا مایەوە و شەڕی دەستەویەخە و سینگ بە سینگیان کرد. ئەمە لە مێژوو ئێمەدا بارودۆخێکی نوێیە، بۆیە بەشێوازی جموجوڵی گەڕۆک و تێکشکاندنی تەکنیکی دوژمن، ئەو ئاستە گرنگە بەدەستهێنرا. لە شەڕی لە گۆڕەپانی بەرفراواندا لە ڕووی ئافراندنی هەماهەنگی و هاوسەنگیی چالاکییەوە گەریلاکانی یەژا ستار هەڵوێستی خۆیان لە جەنگ دا نیشاندا.
هەروەها ئەم ئاستە، هێزی پرۆفیشناڵ و لێهاتوانەی ژنان لە چالاکییەکەدا نیشان دەدات. بە تایبەتی دەتوانین بڵێین، لە هەموو لق و جۆرەکانی نیشانەشکێنی و تەقاندنەوەدا چالاکی کاریگەر و سەرکەوتوانە ئەنجام درا. بە چالاکییەکان هێزەکانی یەژا ستار ئەرک و ڕۆڵی پێشەنگایەتییان بە باشی لە ماوەی ئەمساڵدا گێڕا. هەڵوێست و بەشداربوونی هێزەکانی یەژا ستار لە زۆرێک لە سەنگەرەکان و بەرەکانی شەڕماندا یەکلاکەرەوە بوو".
ئاماری شەڕەکانی یەژاستار
زۆزان چەولیک ئەم زانیاریانەی لەبارەی ئاماری ئەمساڵی شەڕەکانی هێزەکانی یەژا ستارەوە پێشکەش کرد:
"پێش هەموو شتێک بە ناوی بڕیارگەی فەرماندەیی ناوەندی یەژا ستارەوە، سڵاو لە هەموو فەرماندەکانمان و شەڕڤانانمان دەکەین، کە لە هەلومەرجی قوس دا بە ورە و موراڵەوە و بە باوەڕەوە شەڕیان کرد و سەرکەوتن، کە لە هێڵی ژنانی ئازاد دەپارێزن، پیرۆزبایی لە بەرخۆدانە شکۆمەند و و گەورە کاریگەر و داهێنەرانەکانیان دەکەم.
ساڵی ٢٠٢٢ لە مێژووی ٣٠ ساڵەی شەڕ و تێکۆشانی یەژا ستاردا ساڵێک بوو، کە زۆرترین چالاکیی تیادا ئەنجامدرا. لە دژی هێرشە توند و قورسەکانی هێزە داگیرکەر و فاشیستەکان بو بە ساڵێک، کە ڕۆحی هێرشبردن گەیشتە بەرزترین ئاست، لە ڕووی تاکتیک و دەوڵەمەندیی و داهێنانەوە گەیشتە ئاستێکی بەرز. قوربانیی ئەم جەنگەش زۆر قورس بوو.
بە بڕوام ئێمە ئاماری ئەو ئاستی جەنگ دەبێت بخەینەڕوو. بەم پێی ئەوەش ئاماری شەڕی ساڵێکی یەژا ستار بەم شێوەیەیە:
- ١٢١ شەڕڤانی ژنمان شەهید بوون. بەهۆی بارودۆخی سەختی شەڕەکەوە تا ئێستا بارودۆخی ١٣ هەڤاڵمان ڕوون نەبووەتەوە.
- یەژا ستار ٣٦٣ چالاکیی سەربەخۆیانەی ئەنجامداوە.
- لەو چالاکییانەدا ٤٨٥ داگیرکەر - فاشیست و ٤ کۆنترا سزادراون و ٥٢ فاشیستیش برینداربوون.
- ٣ هەلیکۆپتەر تێکشکێنران و گورزیش لە ٣ هەلیکۆپتەری دیکە دراوە.
- ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) تێکشکێنراون و گورز لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش دراوە.
- بە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانەوە بە گشتی ٦ ئۆتۆمبێل تێکشکێنراون، هەروەها ٣ حەفارەش تێکشکێنراون.
- ١٣ سیستمی چاودێریی کامێرای جۆری مۆبیس، ٢ کامێرای گەرمی (حەراری) و هەستەوەرێک و سیستەمێکی ڕادار تێکشکێنران و گورزیش لە سیستمێکی چاودێری دراوە.
- ٢٩ سەنگەر لەناوبران و ٣ سەنگەریش گورزیان لێدرا و ٢ چادریش لە ناوبران.
- چەکێکی ئەی-٤ لەگەڵ سەنگەرەکەیدا تێکشکێنران.
- لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٥ چەکی ئێم پی تی ٥٥ ، ٢ ڕەخت، ٢ تەلەفۆن، دەمانچەیەک و ٢ مەخزەنیان، لایتێک، کامێرایەکی سەر سەر، جانتایەک، ٣ دووربین و ئامێرێکی لەیزەر بۆ دیاریکردنی شوێن دەستیان بەسەردا گیرا.
- لە دابەشکاریی لق و جۆری چالاکییەکاندا، زۆرترین چالاکی لە شێوازی نیشانە شکێنی ئەنجامدراوە. نیشانەشکێنەکانی یەژا ستار ٢٠٣ چالاکیی سەربەخۆیان ئەنجامداوە. هەروەها ٥١ چالاکیی تەقاندنەوە، ٩٥ چالاکی بە چەکی قورس، ١٠ چالاکی هێرشبردن، ١٤ چالاکی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک، ٥ چالاکیی گورزلێدان و چوونە سەر و دەستبەسەرداگرتنیان ئەنجامداوە.
کۆنسێپتی لەناوبردن هێشتا بە بەرفراوانی بەڕێوەدەبرێت
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستا زۆزان چەولیک رایگەیاند، کە هێرشە داگیرکەرییەکان و بەرخودان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا هێشتاش بەردەوامە و وتی، "لە زاپ، لە مەتینا هێرشەکان بەردەوامن. لە بەرامبەر ئەوەش گەریلا لە ئاستی هەڵمەتدا دەجوڵێنەوە".
زۆزان چەولیک رایگەیاند، کە ئاستی هێرشەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەریدەخات کە ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵێکی بەو جۆرە کە هێرشەکان تیایدا دژوار دەبن و هەڵسەنگاندنێکی بەم جۆرەی کرد:
"هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەر لە هەموو شتێک دەیەوێت بە سەرلەنوێ نکۆڵی کردنەوە لە کورد پێبنێتە سەد ساڵەی لۆزان و کۆمارەوە، بەم جۆرە تەمەنی دەسەڵاتداری خۆی درێژ بکاتەوە. ئەم هاوپەیمانییە فاشیستیە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئەو ئەنجامەی دەیویست پێنەگەیشت. بۆ ئەوەی بتوانێت درێژە بە مانەوەی خۆی بدات و ئامانجی عوسمانی خۆی جێبەجێ بکات، خۆیان بە ناچار دەبینن کە ئەوە بکەن".
فەرماندە زۆزان چەولیک ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی سیستم کە لە شەڕی سێهەمی جیهانیدا دەستەوەستان و بێدەرەتان بوون، رێبەر ئاپۆ و پرۆژە کۆمەڵایەتییەکانی لەسەر خۆیان بە مەترسی دادەنێن و وتی، " وەک هەموو جارێک لەناو ئەم شەڕەدا ئەوەی سەرەتا دەیکەنە قوربانی و سات و سەودای لەسەر دەکەن، گەلی کوردە. هەربۆیە کۆنسێپتی هەنووکەیی بەردەوام دەبێت و زیاتر هێرش دەکەنە سەر رێبەر ئاپۆ، ئایدۆلۆژی و پارادایمەکەی. ئەمە دوا دەرفەتە لەبەردەستیاندا. لەبەر ئەوە چەمک و کۆنسێپتی توندوتیژی، قڕکردنی ژنان، هەوڵەکان بۆ لەنابردنی پەکەکە و گەلی کورد دژوارتر دەبێت. ئێمە لە زیاتر بوونی هێرشەکانەوە درک بەوە دەکەین.
سەرباری ئەوەی کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بووە رۆژەڤیش سوپای تورک لەسەر ئەو سەنگەرانەی بەرخودان کە نەیتوانی دەستیان بەسەردا بگرێت زیاتر بەکاریان دەهێنێت. لە زاپ، سوپای تورک کە لە بەرامبەر بەرخودانی گەورە لە ئەشکەوتی شەهید خورسی دەستخەڕۆ و بێچارە بوو، جارێکیتر بە شێوەیەکی ناجوامێرانە بە هۆی گازی کیمیاییەوە ١١ هەڤاڵمانی شەهید کرد.
هەروەها دەوڵەتی تورک کاتێک تێگەیشت کە لە بەرەی شەڕ ناتوانێت ئیرادەی ژن بشکێنێت، هێرشەکانی بۆ سەر چالاکوانان و شۆڕشگێڕان لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی، ئایدۆلۆژی، سیاسی زیاتر کرد. هەر بۆیە هێرشەکانی سەر ناگیهان ئاکارسەل بێ هۆ نییە. لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی سیاسی زیندانی کردنی ئەو هەمووە چالاکوانی ژن، هێرشەکانی سەر هەدەپە و دەبەپە بێ هۆ نییە.
لەدوایین نمونەدا لە فەرەنسا تیرۆرکردنی هەڤاڵ ئەڤین (ئەمینە کارا) و میر پەروەر و عەبدوڵرەحمان کزڵ کردەوەیەکی ئاسایی نییە. وەک چۆن لە کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریسدا بە مەبەست هێرش کرایە سەر هەڤاڵان سارا، رۆژبین و رۆناهی و کۆنسێپتی نوێی هێرشەکە ئافرێنرا، ئەو کۆمەڵکوژییەی دووەم پاریسیش ئاماژەی هێرشی داگیرکەرییە کە بەردەوام دەبن.
لەگەڵ لێشاوی فاشیستی نەتەوەپەرست، قەدەغەکردنی کولتور و زمانی کورد، هێرشی سیستماتیک بۆ سەر هونەرمەندان، رۆشنبیرانی کورد ئاسایی نییە. لەدوا هەنگاودا بە یاسای سانسۆر دەیانەوێت بوار و بەستێنێکی کۆمەڵایەتی بەو جۆرە دروست بکەن کە کەس نەتوانێت هەناسە بدات. بۆ نمونە ئەکادیمییەکان تەنیا لەبەر ئەوە بیرکردنەوەی خۆیان دەربڕیوە زیندانی دەکرێن. بە زۆر هێرشی فاشیستی بەم جۆرە دەیانەوێت کە کوردستان تورکیا بکەنە زیندانێکی سەرئاوەڵا.
لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکانی سەر پارچەکانی دیکەی کوردستان، لەسەر رۆژئاوا، شەنگال و مەخموریش بەردەوامن. هاوپەیمانی فاشیست بە پێویستی نازانێت کە ئامانجی هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوا و ئامادەکارییەکانی بشارێتەوە.
بە گیانی بەرخودان لە زاپ، ئاڤاسین و مەتینا ئێمە بەرەنگاری هەموو چەشنە هێرشێک دەبینەوە
ئەمانە هەموو دەریدەخەن کە ساڵی نوێ لە چ کاراکتەرێکدا دەبێت. ئێمە وەک بزوتنەوەکەمان ئاگاداری ئەوەین. لە دژی هەموو چەشنە هێرشێک بە گیانی بەرخودانی گەورە کە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا هاتە ئاراوە، کە هەڤاڵان هێشتا بە جۆرە شەڕ دەکەن، خۆڕاگری دەکەین. با کەس گومانی لەوە نەبێت. ئەزمونی شەڕ کە ئێمە لە ساڵانی رابردوودا بەدەستمان هێناوە، هونەر و ئەو ئاستەی کە ئێمە لە ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا بەدەستمان هێنا، گەورەترین سەرچاوەیە کە ئێمە درێژە بە پێرفۆرمانس لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بدەین و بەهێزتری بکەین.
گەورەترین هێزیشمان توڕەییمانە لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەرمان، توڕەییمانە لە دژی فاشیزم کە لەناوبردن بەسەر گەلەکەماندا دەسەپێنێت، کۆمەڵکوژی بەسەر ژناندا دەسەپێنێت و بۆمبی تێرمۆباریک و گازی کیمیایی لە دژی گەریلا بەکاردەهێنێت. وەک ئەو مرۆڤانەی تامی ئازادییان کردووە، هەڵوێست و بژاردەی ژیانمان ئەوەیە کە ژیانێکی نائازاد قەبوڵ نەکەین. هەروەها گەورەکردنی ئەم بەرخودانەش بەرپرسیارێتی ئێمەیە بەرامبەر ئەو شەهیدە قارەمانانەمان کە بە شێوەیەکی گیانبازی خۆراگرییان کرد و شەهیدبوون. پابەندبوون و وەفامانە بە ئامانجەکانیان و پەیمانەکانمان لەگەڵ ئەوان".
ساڵی ٢٠٢٣ دەکەینە ساڵی بەرخودانی هەمە لایەنە
زۆزان چەولیک رایگەیاند، کە سەرباری هێرشی هەمەلایەنە ساڵی ٢٠٢٣ بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەکەنە ساڵێکی بەرخودانی هەمەلایەنە لە دژی داگیرکەری فاشیستی پیاوسالار و بەم جۆرە درێژەی پێدا:
" ئێمە بە فۆرمول و بەرخودانێکی بەو جۆرە کە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' بگاتە هەموو ژنان، تا مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ناوەستین. هەربۆیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئێمە بە شێوازی ئەو شەڕەی لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین خۆی سەلماند باشتر بەرەوپێش دەبەین و بە شێوازی چالاکی شەهید سارا و شەهید روکەن شەڕ دەکەین، گورز هەرە دژوار لە کۆلۆنیالیستەکان دەدەین.
ساڵی ٢٠٢٣ دەکەینە ساڵی تۆڵەسەندنەوە
بۆ کۆتاییهێنان بە رێکخستنی چەتەی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئێمە دەجەنگین. بەم جۆرە ساڵی ٢٠٢٣ دەکەینە ساڵی تۆڵەسەندنەوە. دەبێتە ساڵی لێپرسینەوە لە فاشیستان، خائینان و نۆکەران. بە ئاستێکی بەم جۆرەی شەڕ ئێمە رژدین کە بەهاکانی شەهیدان بپارێزین، ژیانێک کە شایەنی گەلەکەمان بێت دەستەبەر بکەین. بەر لە هەموو شتێک ئێمە داوا لە ژنان و گەنجانی کورد لە تەواوی گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین کە بە وشیاری شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەشداربن لەم شەڕەدا. ئێمە هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم ئەو هێزانە دەخوازین کە لە پێناو ئازادیدا شەڕ دەکەین".
ژ. ت/ هـ . ب