ئابڵووقه‌ی په‌ده‌كه له‌سه‌ر مه‌خموور به‌رده‌وامه
پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه ڕێگه‌ی مه‌خموور - هه‌ولێری به ڕووی دانیشتوانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودیی مه‌خموور داخستووه.
پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه ڕێگه‌ی مه‌خموور - هه‌ولێری به ڕووی دانیشتوانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودیی مه‌خموور داخستووه.
دوای چالاكییه‌كه‌ی ١٧ی ته‌مووز\٢٦ی پووشپه‌ڕ له دژی ئه‌ندامانی میتی تورك و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كه له ڕێستۆرانتی هۆكه‌باز به‌رپرسی میت له باشووری كوردستان كوژرا، ئاسایشی په‌ده‌كه ڕێگه‌ی هه‌ولێر - مه‌خمووری داخست و ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه ڕێگه نادات كه‌س له وارگه‌كه بچێته ده‌ره‌وه.
هێزه‌كانی په‌ده‌كه ڕێگه به‌و كرێكارانه‌ی وارگه‌كه ناده‌ن هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن كه له هه‌ولێر كاریان هه‌یه. هه‌روه‌ها ڕێگه به نه‌خۆشه‌كانیش ناده‌ن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی پایته‌خت بكه‌ن. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌ڵگرتنی ئابڵووقه‌ی سه‌ر وارگه‌كه هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت.
چاره‌نووسی دوو ده‌ستگیركراو نادیاره
هێزه‌كانی ئاسایشی په‌ده‌كه هه‌ڵیان كوتابوویه سه‌ر زۆر ماڵی دانیشتوانی وارگه‌كه و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیركردبوو. تا ئێستا چاره‌نووسی دوو له ده‌ستگیركراوان دیار نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه جموجۆڵی فڕۆكه سیخووڕی و جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی مه‌خموور به‌رده‌وامه.
s.m