ئاسایشی پارتی رێگای نەدا بریندارانى کامپی مەخمور بگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانى هەولێر

لە هێرشی چەتەکانى داعش بۆ سەر کامپی پەنابەرانى شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)دا ٣ هاووڵاتى بریندار بوون. ئاسایشی پارتی دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) رێگاى نەدا ئەو بریندارانە بگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی.

دواى نیوەڕۆی دوێنێ چەتەکانى داعش هێرشیان کردە سەر کامپی پەنابەرانى شەهید رۆستەم جودی (مەخمور). هێزەکانى خۆپاراستنى مەخمور بەخێرایى بەرەنگاری هێرشەکە بوونەوە و لە شەڕی بەرەنگاریدا ٢ چەتە کوژران و ٣ هاووڵاتیى مەخموریش بریندار بوون. بەهۆی گەمارۆی ٧ مانگەی پارتى دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) لەسەر کامپەکە و کەمیى دەرمان، هاووڵاتییان هەوڵیاندا ئەو بریندارانە بگوێزنەوە بۆ خۆشخانەکانى هەولێر، بەڵام ئاسایشی پەدەکە لە خاڵی پشکنینەکەیاندا رێگرییان لە گواستنەوەى ئەو بریندارانە  بۆ نەخۆشخانەکانى هەولێر کرد.

 دواى ئەوەى ئاسایشی پەدەکە رێگریى لە گواستنەوەى ئەو بریندارنە کرد بۆ نەخۆشخانەى هەولێر، دواى کاتژمێرێک لە مانەوەى بریندارەکان لە خاڵی پشکنینی ئاسایشی پەدەکەدا، بە ناوبژیوانیى هێزەکانى عێراق ئاسایشی پارتى رێگاى بە گواستنەوەى بریندارەکان دا بۆ خۆشخانەکانى هەولێر. سەرباری ئەوەش ئاسایشی پەدەکە رێگاى نەدا بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی کامپەکە بگوێزرێنەوە بۆ هەولێر و رێگاشیان نەدا ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانى کامپەکە بچێتە هەولێر و بەناچار هاووڵاتییان لە هەولێرەوە داوای ئۆتۆمبێلیان کرد بۆ گواستنەوەى بریندارەکان. هاووڵاتییان داوایان لە پەدەکە کرد دەستبەجێ دەستبەرداری ئەو هەوڵوێستە هەڵە و نامرۆڤانەیەیان ببن، هاووڵاتییانى مەخمور بۆ پاراستنى هەولێر لە هێرشی چەتەکانى داعش بەرخودان و بەرەنگارییانکرد و هێرشی چەتەکانى داعشیان لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر هەولێر تێکشکاند.

ژ.ت