ئامەد بە رەنگ و بەرگی  بەهار خۆی رازاندووەتەوە

ناوەندی ئامەد، باخچەى حەوسەڵ و دەورووبەری شارەکە بەهاری پۆشی و بە رەنگ و بەرگی بەهار خۆی رازاوەتەوە.

لەم وەرزەدا لە زۆرێک لە ناوچەکانى کوردستان بە تایبەتى لە هەرێمى سەرحەد هێشتا بەفر دەبارێت، بەڵام باشووری رۆژهەڵاتى ناوچەى سووری ئامەد، لێواری رووباری دیجلە و لە باخچەى حەوسەڵ دا دارەکان پشکووتون. دارەکانی قەیسی، هەڵوژە، قۆخ و گێلاس گوڵیان کردووە.

 باخچەى حەوسەڵ بە رەنگ و بەرگی بەهار رازاوەتەوە. لە باخچەى حەوسەڵ دا ٢٥٠ جۆر باڵندە دەژین. هەروەها سەگاو، سمۆرە، رێوی، ژیژک و چەندین زۆر ئاژەڵی تری تیادا دەژی.

ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) بە بڵاوکردنەوەى دیمەن و ئەلبومێک لە وێنەکانی بەهاری ئامەد و دەورووبەری، خۆ رازاندنەوەى ئامەد بە رەنگ و بەرگی بەهار دەخاتەڕوو.

ر.م