ئاژانسى هەواڵی فورات حەشارەگەکانی داعش لە چیای قەرەچۆغی مەخمور ئاشکرا دەکات

تیمیكی پەیامنێریی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) چووە ناو  حەشارگەکانی داعش لە چیای قەرەچۆخی مەخمور.

چیای قەرەچۆغ بە دووریی ٤٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری هەولێر لە دامینی ڕۆژهەڵاتی چیاکە درێژ دەبێتە بەرو ناوچەی باقرتێ، لە دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٤ داعش بەشێکی زۆری خاکی عێراق و سوریای داگیرکرد چیای قەرچوغێش تا حەوزی حەمرین یەکێک لەو ناوچانە بوو کە داعش کردیە ژێر دەسەڵاتی خۆی.

لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەشێکی زۆری خاکی سوریا و عێراق لە داعش پاک کرایەوە، بەڵام چەتەکانی داعش لە لە چیای قەرەچۆغ ماون و حەشارەگەیان هەیە، بە درێژایی ئەو چیایە تا حەوزی حەمرین و نزیک قەزای حەویجە.

کەمپی مەخموور کە زیاتر لە ١٢ هەزار ئاوارەی کوردی باکوری کوردستان تێدا دەژین هەمیشە لە ژێر مەترسی داعش دایە و ماوەی ٢٠٣ ڕۆژیشە حکومەتی هەرێمی کوردستان گەمارۆیکی قورسی خستۆتە سەریان و ڕێگا نادات هاووڵاتییانی کەمپەکە سەردانی شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا دوو ڕۆژ پێش ئێستا چەتەکانی داعش هێرشیان کردە ئەو کەمپە.

لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ١ی مانگی شوبات چەتەکانی داعش هیرشیان کردە سەر کەمپی مەخموور لە ئەنجامی هێرشەکە سێ هاووڵاتی کەمپەکە برینداربوون دوو چەتەی داعش کوژران و هێرشکەی داعش تێک تێک شکێندارا،  تیمێکی پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بە مەبەستی بەدوا داچوون بۆ ڕوداوەکە چوونە چیای قەرەچۆغ و ئەو ناوچانەی  کە داعش وەک حەشارگە بەکاری دێنی.

سەرەتا چوینە ئەوە شوێنەی کە داعش تیایدا هێرشی کردبووە سەرهاووڵاتییەکانی مەخموور ئەو ناوچەیە  چەند  ئەشکەوت و حەشارەگەی چەتەکانی داعشی لێیە، کە  چەتەکانی داعش تێدا خۆیان حشارداوە، دواتر ئەوەی بۆمان روون بویەوە ئەو ناوچەیە لە ژێر دەسەلاتی داعشدایە و هیچ هێزێکی ئەمنیی دەسەڵاتی لەو ناوچەیەدا نییە.

یەکێک لەو حەشارگانەی کە ئێمە چوینە ناوی، شوێنی ئەوە دوو چەتەیە بوو، کە لە کاتی هێرشکەی سەر کەمپی مەخمور کوژرابوون. کۆمەڵیک بەڵگە، دەرمان و خوردن و پێداویستیی ژیانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشتبوو، کە سەرجەمیان دروستکراوی تورکی بوون، ئەوەش ئەو ڕاستییە دەردەخات تورکیا ڕاستەوخۆ پشتیوانیی چەتەکانی داعش دەکات لە ناو خاکی عێراق.

هەروەها یەکێک لەو هاووڵاتییانەی کەمپەکە لە هێرشەکەی داعش برینداربووە بە ناوی حەسەن جەنگی پێی ڕاگەیاندین: هێرشی ناوە ناوەی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر کەمپەکان و گەمارۆ و ڕێگرییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی داعش هەموویان پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە و لەیەکتر جیاواز نین.

هەروەها هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور چیچەک جەنگی پێی ڕاگەیاندین: ئێمە ماوەی ٢٥ ساڵە لەبەر زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی خۆمان ئاوارە بووین. کەمپەکەمان لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکاندایە و کەمپێکی مەدەنیە، بەڵام لەبەر چاوی هەموو دونیا لە هەموو لایکەوە هێرشمان دەکرێتە سەر و ژیانی هاووڵاتییان لە مەترسیدایە.

هەروەها هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەل وتیشی: ئامانجی هێرشەکان شکاندنی ئیرادمانە، بەڵام ئێمە ٢٥ ساڵە بە ئیرادەی خۆمانەوە دەژین. هەرچەندە هێرشمان بکەنە سەر ئیرادەمان تەسلیم ناکەین، ڕوو بەڕووی هەموو هێرشێک دەبینەوە کە بیەوێت بێ ئیرادەمان بکات.

ژ.ت