ئاکەپە دەستدرێژکارێکى لە وان کردووە بە بەڕێوەبەر

یاشار سایدوت کاتیک لە جۆلەمێرگ بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بوو بە تاوانى پەلاماردان و دەستدرێژی دەستگیرکرابوو و بۆ ماوەیەکیش لە کار دەرکرابوو، ئێستا ئەو کەسە لەلایەن ئاکەپەوە کراوە بە بەڕێوەبەری کاروباری ئاسمانیى دەوڵەتى تورک لە وان.

یاشار سایدوت لە گەڤەری جۆلەمێرگ، کە تاوانى دەستدرێژیی ئەنجامدابوو و بەوە هێرشبەرە دەستدرێژیکارەکە ناسرابوو لە وان کرا بە بەڕێوەبەری کاروباری ئاسمانیى دەوڵەتى تورک.

یاشار سایدوت بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەى ناوچەى گەڤەری جۆلەمێرگ بە دەم و جەستە هێرشی کردبووە سەر ٣ ژنی کارمەندی ئەمنیى فڕۆکەخانەى سەڵاحەدینى ئەیوبی و دواتر تۆماری دەنگیی ئەو دەستدرێژییە بڵاوکرایەوە و بەو هۆیەوە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٦دا دەستگیرکرا.

پێش بڵاوبوونەوەى تۆمارە دەنگییەکە، سەرەتا سایدوت لە لایەن دادگاوە بەشێوەى ئاشکرا دادگایى کرابوو، بەڵام دواى بڵاوبوونەوەى تۆمارە دەنگییەکان لە کار دەرکرا.

ئەو سایدوتە، کە ماوەى ٣ ساڵ و نیو لەکار دەرکرابوو، هەفتەى رابردوو گواسترایەوە بۆ سەر کارەکەى خۆی و هەر وەک ئەوەى خەڵاتیان کردبێت لە بەڕێوەبەرایەتیى کاروباری ئاسمانیى دەوڵەت لە وان (DHMÎ) دایانمەزراند.

ژ.ت