ئاگره‌كه‌ی هه‌زه‌خ ته‌شه‌نه ده‌كات
ئه‌و ئاگره‌ی له نزیك كۆشكی عه‌لۆ دینۆ-ی ناوچه‌ی هه‌زه‌خ-ی شرنه‌خ كه‌وتووه‌ته‌وه، سات به سات زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات.
ئه‌و ئاگره‌ی له نزیك كۆشكی عه‌لۆ دینۆ-ی ناوچه‌ی هه‌زه‌خ-ی شرنه‌خ كه‌وتووه‌ته‌وه، سات به سات زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ له نزیك كۆشكی عه‌لۆ دینۆ-ی گوندی بافێ-ی سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌زه‌خ-ی شرنه‌خ ئاگر كه‌وته‌وه. ئاگره‌كه تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و سات به سات زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چه‌ندین شوێنی مێژوویی له نزیك ڕوباری دیجله هه‌ن كه ئاگری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له ئارادا نییه. ڕاگه‌یه‌نرا ئاگره‌كه دوای ئه‌وه كه‌وتووه‌ته‌وه كه ده‌نگی ته‌قه له ناوچه‌كه بیستراوه. به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری دار و دره‌خت سووتاوه.
s.m