ئۆزگیونەش: گۆشەگیری سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە ئاڵۆزیش دەستپێدەکاتەوە

 حەسەن ئۆزگیونەش پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، گۆشەگیری دیسان دەسەپێندرێت و هۆشداریی دا لەوەی کە ئاڵۆزیی و تەنگژە دەخوڵقێنێت. ئۆزگیونەش ئاماژەی بەوەکرد، چارەسەریی لەناو پرۆژەکانی ئۆجالان دایە.

لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ٢٨ی جۆزەردانەوە ڕێگری لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت.

پارێزەرەکانی ئۆجالان لەو ڕۆژەوە ١٠ جار سەردانی داواکاری گشتییان کردووە، بەڵام داواکانیان بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان قبوڵ نەکراوە.

ئەوەش وەکو تازەبوونەوەی سەپاندنی گۆشەگیریی لێکددەدرێتەوە.

پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ حەسەن ئۆزگیونەش ڕایگەیاند، ٢٠ ساڵە بە بەردەوامی گۆشەگیری سەپێنراوە.

ئۆزگیونەش ئاماژەی بەوەشکرد، گۆشەگیری لە ماوەی پێنج ساڵی دواییدا زۆر توند کراوە و وتی: "بەهۆی چالاکیی مانگرتنی ئەم دواییانە دەوڵەت لەناو ڕای گشتیی ناوخۆ و دەرەوەش دا زۆر تەنگەتاو بوو. سستکردنی گۆشەگیریی ئەم دواییانە، دەرەنجامی ئەو بەرخۆدانەیە. لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانەدا دەوڵەت تەنگەتاو بوو و ناچار بوو پاشەکشە بکات."

'دەبێتەهۆی ئاڵۆزی و تەنگەژە'

ئۆزگیونەش ئەوەشی وت، ئەو گۆشەگیرییە، کە ئاکەپە و مەهەپە وتیان 'کۆتاییمان پێهێناوە' دیسان جێبەجێ دەکرێت و وتی: "چاودێریی ئەو قۆناغە دەکەین، ئێستا ڕێگری لە دیداری پارێزەران و کەسوکاری ئۆجالان دەکرێت. ئاخۆ ئەوەش وەکو جاران دەگۆڕێت بۆ گۆشەگیرییەکی بەردەوام، یانیش بەربەستێکن بۆ چاوترساندن؟ ڕای گشتی ئەوە دەبینێت. حکومەتی ئاکەپە بە عەقڵییەتی ڕق و تۆڵەکردنەوە ڕەفتار دەکات. بەداخەوە ئەو دۆخەش دەبێتەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزیی و تەنگژە. بۆیە پێویستە حکومەت بە شێوەیەکی هەستیار لە دۆخەکە بڕوانێت. کورد و دۆستەکانیان، هەموو ئەوانەی خاوەن ویژدانن ئەوە شتەیان دەوێت؛ با گۆشەگیری کۆتایی بێت و بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت."

'پێوستە گوێ لە پرۆژەکانی ئۆجالان بگرن'

ئۆزگیونەش ئەوەشی وت، ئۆجالان ڕێبەرێکە کاریگەریی هەیە بەسەر تورکیاوە و وتی: "لەبەر ئەوەش دەبێت گوێ لە پرۆژەکانی ئۆجالان بگرن". ئۆزگیونەش وتیشی:"کاتێک گوێ لە قسەکانی بگرن، لە ئاڵۆزی ڕزگار دەبن و ئاشتی لە تورکیا دەچەسپێت".

ر.م