ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ئامەد؛ ٦ کەس دەستگیرکران
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانى پاکتاوی سیاسیی لە دژی گەلی کورد لە ئامەد هاوسەرۆکی توای دەر محەمەد ئەمین گیوزەل و ٥ کەسی تری دەستگیرکرد.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانى پاکتاوی سیاسیی لە دژی گەلی کورد لە ئامەد هاوسەرۆکی توای دەر محەمەد ئەمین گیوزەل و ٥ کەسی تری دەستگیرکرد.
پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەی هاوکاریی بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر - TUAY-DER) و بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەیان دەستگیرکرد. پۆلیس لەو هەڵکوتانەیاندا بۆ سەر ماڵەکان و کۆمەڵەکە دەرگای ماڵەکان و کۆمەڵەکەیان بە زۆر کردەوە و ٦ ئەندام و بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەیان دەستگیرکرد.
پۆلیس لەو هەڵکوتانەیاندا بۆ سەر ماڵا ن محەمەد ئەمین گیوزەل هاوسەرۆکی کۆمەڵەى توای دەر، موشەهەر ئولکەر ئەندامی دوای دەر، مەناف کور بەڕێوەبەری پێشوی توهاد دەر، عەبدولواحید دوغرۆ ئەندامی ئەنجوومەنى شارەوانیی رێزانی ئامەد، شافی هایمە بەڕێوەبەری دوای دەر، لەیلا ئایزا بەڕێوەبەری پێشوی توهاد دەر دەستگیرکرد.
بنەماڵەکانى ئەو کەسە دەستگیرکراوانە رایانگەیاند، پۆلیس کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێک و پێکداوە و توندوتیژییان بەرامبەر ئەندامانى بنەماڵەکان کردووە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر چەندین ماڵی تریش.
ژ.ت