ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕڤانانی یه‌به‌شه له دژی داعش به‌رده‌وامه
ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) و سوپای عێراق له دژی چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) و سوپای عێراق له دژی چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
كاتژمێر ١٢ی شه‌وی ١١ی حوزه‌یران\٢١ی جۆزه‌ردان چه‌ته‌كانی داعش له گوندی حه‌لوس-ی مه‌دیبان-ی سه‌ر به شه‌نگال هێرشیان كرده سه‌ر شه‌ڕڤانانی یه‌به‌شه. یه‌به‌شه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه و تا كاتژمێر ٤ی به‌یانی شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو. چه‌ته‌كان ناچار بوون پاشه‌كشه بكه‌ن.
چه‌ته‌كانی داعش به‌یانیی هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٥:٥٠ به ٤ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو دیسان هێرشیان كرده‌وه و شه‌ڕڤانانی یه‌به‌شه جارێكی دیكه هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند. چه‌ته‌كان جارێكی دیكه گورزێكی تووندیان لێ درا و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان به‌جێهێشت. دواتر شه‌ڕڤانانی یه‌به‌شه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ته‌قانده‌وه.
شه‌ڕڤانانی یه‌به‌شه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ٣ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له ناوچه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد. پێشبینی ده‌كرێت بۆمب له‌و ٣ ئۆتۆمبێله بار كرابێت.
ڕاگه‌یه‌نرا كه له ناوچه‌كانی وه‌ك مووسڵ، به‌عاج، ته‌له‌عفه‌ر و ده‌وروبه‌ری چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كردووه.
s.m