ئەحمەد تورک: لە سەردەمێکداین ناهەقی لەوپەڕی لوتکەدایە
ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری مێردین ناڕەزایی لەبارەى دەستبەرسەرداگرتنى شارەوانیى مێردینەوە نیشاندا و وتی: "لە سەردەمێکداین، کە ماف نییە و ناهەقی لەوپەڕی لوتکەدایە".
ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری مێردین ناڕەزایی لەبارەى دەستبەرسەرداگرتنى شارەوانیى مێردینەوە نیشاندا و وتی: "لە سەردەمێکداین، کە ماف نییە و ناهەقی لەوپەڕی لوتکەدایە".
لەلاین وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتى تورک-ەوە موستەفا یامان پارێزگاری مێردین بۆ جاری دووەم کرایەوە بە قەیوم و بەسەر شارەوانیی گەورە شاری مێردین دا سەپێنرا.
یامان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، کە قەیومی سەپێنراو و نا شەرعیىی حکومەتەکەى ئاکەپە بوو بەسەر شارەوانیى گەورە شاری مێردینەوە، شارەوانییەکەى کردبوو بە ژێر قەرزێکى زۆرەوە.
ئەحمەد تورک پاڵێوراوی پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) بۆ هەڵبژاردنی ٣١ ئازاری ٢٠١٩ /١٠ی نەورۆز بە ڕێژەی ٥٦%ی دەنگەکان سەرکەوتبوو، ببووە هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی مێردین. ئەحمەد تورک لەبارەى دەستبەسەرداگرتنى شارەونیى مێردیننەوە ناڕەزایی نیشان دا و ڕایگەیاند، ئەوەی روویداوە ناتوانرێت بە پێوەری عەقڵی ڕوون بکرێتەوە.
تورک وتیشی: "لە سەردەمێکداین، کە ماف نییە و ناحەقی لەوپەڕی لوتکەدایە. ئیرادەی گەل ناناسن و ناوی لێدەنێن دیموکراسی. هەموو شتێک روون و ئاشکرایە".
ئەحمەد تورک ئەوەشی وت، دامەزراندنی پارێزگار نیشانی دەدات، کە سیاسەتی تورکیا دژە دیموکراتیکە و وتی: "ئەوەی روویداوە بێ مافی و بێ یاساییە".
****
****
ژ.ت