ئەرزینجان: نەک تەنها دژبەریکردن، بەڵکو بونیاتنانیشە

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە رایگەیاند، "هەڵمەتی 'بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆیش راپەڕە' تەنها هەڵمەتێک نییە بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتییەکان و وتی، لە هەمان کات دا دروستکردنى ئەڵتەرناتیڤیشی تێدایە.

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکانی ژنانى کوردستان (کەژەکە - KJK) بەشداریی لە بەرنامەی ئولکەدەن لە کاناڵی مەدیاهابار دا کرد.

ئەرزینجان هەڵمەتی 'بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆیش راپەڕە' کە بە پێشەنگایەتیی ژنان دەستیپێکردووە نرخاند و وتی، "لە بەرامبەر  دۆخی تراژیدیا و رەشبینی مرۆڤایەتی هەزاران کەس تێدەکۆشن و بەرخۆدان دەکەن. پێویستە ئێمە بە تێکۆشانی مرۆڤایەتی، لە خۆڕاگران و ئەوانەی هیوای ئازادییان هەیە، واتە بە خۆمان پشت ئەستور بین. پێویستە ژیانێکی ئازاد، جوان، ژیانێک کە شەڕ، مردن و وێرانکاری و تێکدان و کۆمەڵکوژیى تێدا نییە بۆ خۆمان بونیات بنێین. بۆ بونیاتنانی ئەو ژیانەش پێویستە تێکۆشانێکی بە هێز بکەین. پێویستە لە دژی سیستمی کاپیتالیستیى ئێستا و لە دژی فاشیزم بەرخۆدان هەبیت. ئازادیی کەسەکان وابەستەیە بە ئازادیی کۆمەڵگەوە. سەرەڕای ئەوەی تاکەکەس لەلایەن سیستمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیستەوە پارچە کراوە، بەڵام تاکەکەس هەبوونێکی کۆمەڵایەتییە. بۆیە کەمپەینی ژنان و تێکۆشانی ئێمە پەیوەندییان بەوانەوە هەیە، بۆیە کەمپەین و هەڵمەتی 'بۆ گۆڕانکاری و ئازادی لە کوردستان تۆیش راپەڕە' زۆر گرینگە."

ئەرزینجان وتیشی، ناوەندی سەرەکیی سیاسیەتی دیموکراتیک ژنە و وتی، "تا کاتێک ژن لە سیاسەتی دیموکراتیک دا چالاک نەبن، بە شێوازێکی کاریگەر و رێکخستنکراو بەشداری نەکات سیاسەتی دیموکراتیک نابێت. بێ ژن، بێ ئیرادە، گوتن و رەنگی ژن، دیموکراسی بوونی نابێت. بە بەشداریی ژن بە شێوازێکی رێخستنکراو سیاسەتی دیموکراتیک ئەنجام دەگرێت. بۆیە عەقڵیەتی سیاسەتی دیموکراتیک، کە رێبەرمان بۆ ئەم کاتە دەستنیشانی کردووە، زۆرتر بە ژن دەخرێتە بواری کردارییەوە. ئەمە هەڵمەتێک نییە، کە تەنها لە چوارچێوەی چالاکی، ناڕەزایەتی، دژبەریکردن و رەخنەکردندا بەڕێوە بچێت، بەڵکو لە هەمانکاتدا بونیاتنانیش لە ناو ئەم هەڵمەتەدا هەیە.

ئەرزینجان رایگەیاند، ئەم هەڵمەتە لە بوارەکانی دیموکراتیککردنی تورکیادا و ئافراندنی سیاسەتی بنەڕەتیی دیموکراتیک دا دەبێتە  هەڵمەتێکی مەزن.

ئەرزینجان راشیگەیاند، پێویستە ئەم هەڵمەتە بە شێوەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، چاندی و رۆشنبیری و بە هەموو شێوەکانى تر بچەسپێنرێت و رایگەیاند، "پێویستە ژنان بە هەموو هێزی خۆیانەوە خاوەنداری لەم هەڵمەتە بکەن."

ژ.ت