ئەنجومەنی كۆمسیاران: ئامادهكارییهكان بۆ هەڵبژاردن له کەرکووك تهواو بوون
ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق ڕایگهیاند، سەرجەم ئامادەكارييەكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگه لە شاری كەركووك تهواو كردووه.
ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق ڕایگهیاند، سەرجەم ئامادەكارييەكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگه لە شاری كەركووك تهواو كردووه.
نيوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێكی كۆمسیارانی عێراق سەردانی ئۆفیسی كەركووكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی كرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادهكارییهكان بۆ هەڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگه.
حوسێن عەبدوڵا بەرپرسی هۆبهی قانوونی و ئەندامی لیژنەی سكاڵاكان لە ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، «بەمەبەستی ئاگاداربوون لە كار و ئامادەكاريیەكانی لقی كەركووكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ ئهنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگه، سەردانی كەركووكمان كرد. بەگشتی ئامادەكاريیەكان لە كەركووک تهواو بوون. وەک كۆمیسۆن ئامادەين بۆ ئەنجامدانی ههڵبژاردنهكه و ئەگەر پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندی بدات ئەوا لە كەركووكيش هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.»
ناوبراو ڕاشیگهیاند، «كۆبوونەوەی زۆر كراوە بۆ ئەوەی لە كەركووكيش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگهكان بهڕێوهبچێت. بۆیه تۆماری دەنگدهران لە كەركووک بەتەواوەتی پاككراوهتهوه و ئامادەكارییەكان تهواو بوون.» ناوبراو گوتیشتی، لە كەركووک ملیۆنێک و ١١ هەزار كەس مافی دەنگدانيان هەيە. ٦٥%ی تۆماری دەنگدهرانیشیان تازە كردووهتهوه.
s.m