ئەو پۆلیسانە بە ئارامی ناخەون

رەوشەن مێردین، ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی کەژەکە (KJK) ڕایگەیاند کە ئەوان تۆڵە لەو پۆلیسانە دەکەنەوە کە هێرش دەکەنە سەردایکان و وتی: "ئەو پۆلیسانەی کە لە کۆڵانەکان هێرشیان کردە سەردایکان،دلنیا بن لە ماڵی خۆشیان بە ئارامیی ناخەون".

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی کەژەکە وتیشی ئەردۆغان کە دەبینێت کۆتایی خۆی بەڕێوەیە، لە چارۆکەی دایکانیش دەترسێت.

ڕەوشەن مێردین بۆ ستێرک تیفی قسەیکرد و ئاشکرای کرد کە گۆشەگیریی لەسەر

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، دیداری ٢ی ئایاریش لەگەڵ پارێزەکانی بە واتای تەواوبوون گۆشەگیریی نییە، مێردین ڕایشیگەیاند کە گرفتەکە بە چەند چاوپێکەوتنێک چارەسەر نابێت و وتی: "دەبێ ئەو گۆشەگیرییە دژە مرۆییە لاببرێت، تا ئەوگۆشەگیرییە نەشکێت مانگرتن لەخواردن کۆتایی پێ نایەت".

دەوڵەت چۆن وەڵام دەداتەوە؟

مێردین وتیشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دۆخی گۆشەگیریشدا هەڵوێستی خۆی لەگەڵ ئاشتی و چارەسەریی نیشان دەدات و بەردەوام بوو :"ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ئەو دەبێتە مژدە بەخشی ئاشتی، دەوڵەت چ وەڵامێک دەداتەوە؟ دەبێ هەموو گەل یارییەکانی ئەردۆغانی دیکتاتۆر ببینن. لە دژی ئەو دیکتاتۆرە زۆردار و زاڵمە بەرخۆدان پەرەی پێ بدرێت، ئەو کاتە ئێمە زووتر کۆتایی پێ بهێنین. ئەمە نەک تەنیا پرسی کوردانە، پرسی گەلی تورکیاشە، لەدژی فکری ئەردۆغان دەبێ بەرخۆدان پەرەی پێبدرێت".

تۆڵە لەگەڵ ئەو پۆلیسانە دەکەین کە هێرشیان کردە سەردایکان

مێردین تیشکی خستە سەرتێکۆشانی دایکانی بەرخۆدێر، ڕایگەیاند، ئەوان بۆ ڕۆڵە بەرخۆدێرەکانیان لە دژی دەوڵەتی فاشیست لە کۆڵانەکان مێژوو دەنووسنەوە، لە درێژەدا وتی: "دیکتاتۆریەت کە دەبینێت کۆتاییەکەی نزیکە، لە چارۆکەی سپی دایکانیش دەترسێت. پۆلیسی تورک بە بێ ئەخلاقییەوە هێرش دەکەنە سەر دایکانمان و دەبێ ئەو بزانن؛ ئێمە وەکو بزووتنەوەی ژنان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین، ئەو پۆلیسانەی کە دەست لە دایکان بەرز دەکەنەوە، لە ماڵەکانی خۆشیان ناتوانن بە ئارامیی بخەون".

ک-ش