باخچەى حەوسەڵ بەهەشتى باڵندەکان

باخچەى حەوسەڵ لە ئامەد، کە بە بەهەشتى باڵندەکانیش دەناسرێت، لەگەڵ هاتنى وەرزی بەهاردا چەندین دیمەنى ڕازاوە و جوانى بە سروشتى ئەو ناوچەیە بەخشیوە.

باخچەى حەوسەڵ لە ئامەد، کە بە بەهەشتى باڵندەکانى کوردستانیش دەناسرێت، رەنگى بەهارى لە خۆى گرت و خۆى رازاندووەتەوە.

درەختەکانى سێو، قۆخ و هەڵوژەی باخچەى حەوسەڵ لەگەڵ هاتنى وەرزی بەهاردا پشکوتن و گوڵیان گرتووە.

بەپێى لێکۆڵینەوەکان ١٨١ جۆر باڵندە لە باخچەى حەوسەڵدا ژیان بەسەر دەبەن.

ئێستا باخچەى حەوسەڵ بە رەنگى بەهار و بە دەنگى باڵندەکان خۆى رازاندووەتەوە و چەندین دیمەنى دڵڕفێنى خوڵقاندووە.

باخچەى حەوسەڵ لە دۆڵی دیجلە و لەسەر لێوارى ڕووبارى دیجلەدایە لە تەنیشت قەڵاى ئامەد لە باکوورى کوردستان. کۆنى باخچەى حەوسەڵ لە ئامەد بە ئەندازەى ئامەد و قەڵاى ئامەدە و بەو هۆیەوە قەڵاى ئامەد و باخچەى حەوسەڵ لە ساڵى ٢٠١٥ەوە لەلایەن یونسکۆوە، وەک ٢ کەلەپوور و بەش لە شارستانیەتى مرۆڤایەتى تۆمارکراون.

 

ر.م