باران لە جزیر ژیانی ڕاگرت

بەهۆی بارانێکی زۆر لە ناوچەی جزیری شرنەخ هەموو کۆڵان و جادەیان ژێرئاوکەوتن.

بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لە ناوچەی جزیری شرنەخ هەموو کۆڵان و جادەیان ژێرئاوکەوتن.

لە کۆڵانی نسێبین لافاو دروست بوو و ڕێگای هاتوچۆ گیرا. هەروەها هاتوچۆ لە ناوچەکانی تریش ڕاگیرا.

هەروەها لەسەر رێگای دەرە و کرمزی مەندەرەسەش ئاوی چووە دوکانەکانەوە.

هەروەها باران بارینەکە کاریگەری لەسەر زۆر گوندیش دروست کرد. هەروەها لە هەندێک گوند زیان بەر بەروبومی کشتوکاڵی کەوت.

ف.ق