باری ته‌ندرووستیی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیندانیی سیاسیی كورد كه له به‌ندیخانه‌ی شاری خۆی سه‌ر به پارێزگه‌ی ئوورمییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ندكراوه، زۆر خراپ بووه. جه‌لالیان نه‌خۆشی چاو و ئیلتیهاباتی سه‌خت و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ته‌داوی ناكرێت و چاره‌سه‌ریی پزیشكی بۆ ناكرێت.
كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌كه مۆڵه‌ت ناده‌ن كه زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ببرێته نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان. جه‌لالیان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رانبه‌ر ڕێگرییه‌كانی چاره‌سه‌ریی پزیشكی، ساڵی ڕابردوو مانگرتنی له به‌كارهێنانی ده‌رمان ده‌ستپێكرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. به‌پێی زانیارییه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ باری ته‌ندرووستیی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان خراپتر ده‌بێت.
عه‌لی جه‌لالیان-ی باوكی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌رباره‌ی دۆخی ته‌ندرووستیی و نه‌خۆشی چاوی كچه‌كه‌ی هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند: «چه‌ندین ساڵه چاودێریی بارودۆخی ته‌داویكردنی زه‌ینه‌ب ده‌كه‌م، داوام له به‌رپرسان كرد كه چاوم پێی بكه‌وێت. پێم گوتن كه زه‌ینه‌ب نه‌خۆشی چاو و ڕیخۆڵه‌ی هه‌یه، پێویستی به ته‌داوییه. ته‌واوی ئه‌م ساڵانه ئازاری چه‌شت و هیچ كه‌سێك خۆی به په‌یوه‌ندیدار نه‌بینی.»
رێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: ئه‌مه ئه‌شكه‌نجه‌یه
ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یاننامه‌ی خۆیدا كه له ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ بڵاوی كرده‌وه، ناڕه‌زایی ده‌ربڕیبوو له به‌رانبه‌ر مامه‌ڵه‌ی خراپ و ناڕه‌وای كاربه‌ده‌ستانی زیندان له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند: وا دیاره كه به‌رپرسانی زیندان ده‌یانه‌وێت سزای بده‌ن و وه‌ها بكه‌ن له‌ژێر زه‌ختدا دانپێدادان بكات. ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشانی كردبوو كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌داویكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌شكه‌نجه‌یه.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیانی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵان كه خه‌ڵكی شاری ماكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ساڵی ٢٠٠٨ له شاری كرماشان ده‌ستگیركرا. سه‌ره‌تا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، دواتر به تاوانی «دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا» و «ئه‌ندامه‌تیی پارتێكی كورد» سزاكه‌ی گۆڕا بۆ زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی.
s.m