هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و وه‌بیری خسته‌وه كه ماوه‌ی ٥١ ڕۆژه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌مه‌به‌ستی داگیركردن هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین. كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئامانج له‌و هێرشانه قڕكردنه.
«ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوبه‌شی تاوانن»
له به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه: فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ماوه‌ی ٥١ ڕۆژه بۆ داگیركردن و قڕكردن هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین. له ڕێی ئه‌م داگیركارییه ده‌یانه‌وێت سیسته‌می دیموكراتیی عه‌فرین له‌ناوبه‌رن، كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له شوێن و واری خۆی دوورخرێته‌وه و قڕبكرێت. به‌م ئامانجه، به پێشێل كردنی هه‌موو بنه‌ماكانی جه‌نگ بۆمبارانی گوند و شاره‌كانیان كرد و به سه‌دان ژن، منداڵ، سیڤیل كوژران. دارستانه‌كانی زه‌یتوون كه به ڕه‌نجێكی گه‌وره دروستكرابوون، تێكدران. ئه‌م هێرشی داگیركردن و قڕكردنه له‌پێش چاوی مرۆڤایه‌تی ده‌كرێت. شارێك له لایه‌ن دوویه‌مین سوپای هه‌ره‌گه‌وره‌ی ناتۆ به چه‌كی گه‌لێك ده‌وڵه‌ت له‌ناوده‌برێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌ت ڕووبدات، سه‌یری ئه‌م شه‌ڕه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌وایه‌تی پێبده‌ن. هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی چه‌ك ده‌ده‌نه ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هه‌ڵوێستی خۆیان بوونه‌ته هاوبه‌شی ئه‌م تاوانه.
«ڕووسیا بوو به هاوبه‌شی قڕكردن»
كه‌جه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه گه‌لی عه‌فرین باخچه‌كانی زه‌یتوونی خۆی، خاكی خۆی و جوانی سروشتی خۆی له ده‌ستی داعش، ئه‌لنووسره و هه‌موو چه‌ته‌كانی دژه‌مرۆڤایه‌تی پاراست.
هێرشه‌كانی چه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به قوربانیدانی گه‌وره شكێندران. له شه‌ڕی دژی داعش، ئه‌لنووسره، ئه‌حرار ئه‌لشام و هه‌موو چه‌ته‌كانی دیكه‌دا هه‌زاران لاو شه‌هید بوون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش و ئه‌لنووسره نه‌یانتوانی له‌و هێرشانه ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنن، ئه‌م جاره‌یان فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه ساڵانێكه چه‌ته‌كان به‌خێو ده‌كات و پشتگیری‌یان ده‌كات، یه‌كسه‌ر هێرشی كرد. ئه‌وانه‌ی پشتگیریی داعش و ئه‌لنووسره ده‌كه‌ن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌وانه‌ی له دژی داعش و ئه‌لنووسره خۆیان ڕاگرت و قوربانیان دا. ڕووسیا كه ده‌ڵێت له دژی داعش و ئه‌لنووسره‌یه، به سه‌وداكارییه‌كی چه‌په‌ڵ مۆڵه‌تی ئه‌م شه‌ڕه‌ی دا و به كردنه‌وه‌ی ئاسمانی سووریا بۆ توركیا، بوو به هاوبه‌شی ئه‌م داگیركاری و قڕكردنه. ئه‌مه‌ریكا كه پێكهێنه‌ری هه‌ره‌گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی دژی داعش و ئه‌لنووسره‌یه، ده‌ریخست كه قڕكردن و داگیركردنی عه‌فرین كه له شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌لنووسره‌دا قوربانی گه‌وره‌ی دا، په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نییه و به‌م شێوه‌یه هێرشی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌ی به ئاسایی دانا و ڕه‌وایه‌تی پێدا. به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی توركیایان خه‌ڵات كرد و پشتیوانی داعش و ئه‌لنووسره‌یان كرد و سزای قڕكردنی ئه‌و هێزانه‌ی دا كه له به‌رانبه‌ر داعش و ئه‌لنووسره خۆیان ڕاگرت. ئه‌م ڕاستییه، له هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندییه‌سیاسییه‌كانی جیهاندا دۆخی هه‌ره پووچ و ڕزیوی مێژووی مرۆڤایه‌تی خسته‌ڕوو.
«هه‌تا ئێستا هیچ گه‌لێك ئه‌وه‌نده خۆی رانه‌گرتووه»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، كه‌جه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوه: گه‌لی عه‌فرین، له دژی هێرشه‌كانی داگیركاری كه به چاوپۆشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕووسیا، ئه‌مه‌ریكا و گه‌لێك هێزی دیكه ده‌كرێت، قوربانی زۆری دا و ئه‌وه ٥١ ڕۆژه قاره‌مانانه خۆڕاده‌گرێت. بۆ ڕێگرتن له قڕكردن كه ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په به گوتنی «ئه‌و شوێنه هی كوردان نییه» هه‌وڵ ده‌دات ئه‌نجامی ده‌دات، گه‌لی عه‌فرین بێ ئه‌وه‌ی پشتگیری له هیچ هێزێك وه‌رگرێت، له دژی ته‌كنیكی هه‌ره پێشكه‌وتوو وه‌ڵاتی خۆی ده‌پارێزێت.
له‌نێو ئه‌و نابه‌رابه‌ری و ناهاوسه‌نگیی هێزه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌تا ئێستا هیچ گه‌لێك ئه‌وه‌نده خۆی ڕانه‌گرتووه، خۆڕاده‌گرێت. له دۆخی ئێستادا، پێویسته ته‌واوی گه‌لی كورد، گه‌لانی جیهان، هێزه دیموكراتییه‌كان و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌جدی ڕۆڵ بگێڕن له به‌رانبه‌ر ئه‌م داگیركارییه‌ی بۆ قڕكردنی عه‌فرین ده‌كرێت و هه‌وڵی ڕاگرتنی بده‌ن. به‌تایبه‌تی پێویسته گه‌ل و هێزه‌دیموكراتییه‌كان هێزی خۆیان پیشان بده‌ن و وه‌ك به‌رپرسیارێكی مێژوویی ڕێگری له‌م هێرشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیست بگرن كه له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه.
گه‌لی كورد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌و هێرشه داگیركارییانه بكات، ده‌ستی به هه‌وڵ و جموجۆڵ كردووه. گه‌لی ئێمه له ئه‌ورووپا له ڕۆژی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی داگیركارییه‌وه به جۆشه‌وه ده‌ڕژێته مه‌یدانه‌كان و چالاكی ساز ده‌كه‌ن.
دیاره بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتیی جیهان هه‌ستێته سه‌رپێ، پێویسته چالاكی كاریگه‌رتر، ڕه‌وا و دیموكراتیانه‌تر ئه‌نجام بده‌ن. بێگومان نه‌ك ته‌نها گه‌لی ئێمه و دۆسته‌كانیان له ئه‌ورووپا، پێویسته گه‌لی ئێمه له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و جیهان له هه‌موو شوێنێك هه‌ستنه سه‌رپێ. گه‌لی ئێمه له ئه‌ورووپا و چوار لای جیهان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بخه‌نه نێو جموجۆڵه‌وه، گرنگه له به‌رده‌م ئه‌و سازییانه چالاكی كاریگه‌رتر ساز بكه‌ن. ئه‌مه پێویستییه‌كی به‌په‌له و ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه.
بانگه‌وازی چالاكی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كانی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا
كه‌جه‌كه به‌تایبه‌ت داوای كرد له به‌رده‌م كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌كانی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا چالاكی سازبكرێن.
«گه‌لی ئێمه، دۆسته‌كانیان و هه‌موو هێزه‌دیموكراتییه‌كان، هه‌تا هێرشه‌كانی توركیای داگیركه‌ر ڕاده‌وه‌ستێنن، پێویسته چالاكی له به‌رده‌م كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌كانی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا كه ڕێیان له به‌رده‌م ئه‌م هێرشه كردۆته‌وه، له چالاكی به‌رده‌وام بن.»
كه‌جه‌كه ده‌ستنیشانی كردووه: بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له قڕكردنی عه‌فرین بكرێت، هه‌زاران مرۆڤی ئێمه‌ی ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه بچنه عه‌فرین، پێویسته ببنه قه‌ڵغانی زیندوو.
«ڕۆژ ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه»
له باشووری كوردستان داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌یه. به زۆرێك ڕێكخراو و ده‌زگه‌ی خۆی بووه‌ته هێزێكی نوێی مێتینگه‌ر. گه‌لی ئێمه‌ی باشووری كوردستان پێویسته له دژی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی توركیا و ده‌زگه‌كانیان هه‌ستنه سه‌رپێ. ژیانی ئازاد و دیموكراتیی كوردان و هه‌بوونیان به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه. پێویسته كورد له هه‌موو پارچه‌كان به‌م هۆشمه‌ندییه له دژی داگیركاریی توركیا له عه‌فرین به هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانییه‌وه هه‌ڵمه‌تی سه‌رانسه‌ری ده‌ستپێبكه‌ن. نه‌ورۆز كه هێزی به‌رخۆدان و بوونی كوردانه نزیك ده‌بێته‌وه. له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پێویسته گه‌له‌كه‌مان له باكووری كوردستان له هه‌ر ده‌ڤه‌رێك پڕۆسه‌ی نه‌ورۆز له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێبكه‌ن. به ڕۆحی نه‌ورۆز پێویسته له دژی داگیركه‌ریی سه‌ر عه‌فرین هه‌ستنه سه‌رپێ و له مه‌یدانه‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان پیشان بده‌ن. بۆ گه‌لی ئێمه، ڕۆژ ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵنه‌ستنه سه‌رپێ، گه‌لی عه‌فرین و دواتریش هه‌موو گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستان ڕووبه‌ڕووی قڕكردن ده‌بێته‌وه. هه‌موو گه‌لی ئێمه، دۆسته‌كانیان و هێزه‌دیموكراتییه‌كان پێویسته به وته‌ی «ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵنه‌ستین، كه‌ی هه‌ڵده‌ستینه سه‌رپێ؟» ڕاپه‌ڕن و بۆ پاراستنی دیموكراتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆ پاراستنی سیسته‌می ئازادیخوازیی ژن هه‌ستنه سه‌رپێ. ئه‌م ڕابوونه ته‌نیا بۆ گه‌لی عه‌فرین نییه، ڕابوونی هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مرۆڤایه‌تییه له دژی فاشیزم.
به‌و بڕوایه‌ی كه فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په تێكبشكێت و له سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رده‌مێكی نوێی دیموكراتی ده‌ستپێده‌كات، بانگی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ین كه به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
s.m