باهۆز ئەردال: دەبێت خۆمان بۆ شەڕێکی گەورە ئامادە بکەین

باهۆز ئەرداڵ، ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل وتی: "نابێت گەلەکەمان لەم قۆناغەدا چاوەڕوانی ئاشتی بکات، چونکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی لە ناو شەڕدایە و هەر تاکێک خۆی لەناوئەم شەڕەدا دەبینێتەوە."

ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل، باهۆز ئەردال لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ستێرک، دەربارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کوردستان و تورکیا دوا، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی باشوور و ڕژێمی ئاکەپە قسەیکرد و ئاشکرای کرد کە ئەو بارەگا سەربازییانەی سوپای تورک کە لە باشووری کوردستانن و ئەو کارە هەواڵگرییانەی کە دەزگای هەواڵگریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دژی ئەوان دەیکات، زانیاری گرنگی خستەڕوو و لەوبارەیەوە هۆشداریی دا.

 

لەسەر قۆناغی نوێدا، د.باهۆز ئەردال وتی: "نابێ گەلەکەمان لە چاوەڕوانی ئاشتیدا بێت، چونکە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو شەڕدان و هەموو ئەو کەسانەی لەوناوچەیەش دەژین، لەناو ئەو شەڕە دان، هربۆیە دەبێت لە هەموو بوارێکەوە خۆمان بۆ بەرخۆدان و شەڕێکی سەخت ئامادە بکەین. پێویستە ئێمە لەو شەڕە و لەو بەرخۆدانە نەترسین، هەر قوربانییەک بۆ ئەو شەڕە پێویست بن، ناچارین بیدەین. یان وەکو گەلێکی ئابڕومەند بە کەرامەتی خۆمانەوە بژین، یانیش خۆمان بە کۆیلەیەتی هەزار ساڵی دیکە مەحکوم بکەین، هەتا ئێستا گەلەکەمان لە بڕیاڕێکی دوودڵیدا ناژی".

ئەو چاوپێکەوتنەی کە لەگەڵ ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل باهۆز ئەردال کراوە بەو شێوەیە:

گەل لەسەرهێلی بەرخۆدانە، گەریلا سەنگەرەکانی خۆی دەپارێزێت

- دۆخی باکوری کوردستان و پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە تورکیا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

لە ساڵانی ٢٠١٥ ەوە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە کوردستان دەستی بە شەڕەکی نوێ کردووە. لە زۆر بەرەوە هێرشی سەر گەل و تەڤگەری ئێمەیان کرد، بەگوێرەی ئەو کۆنسێپتەی کە پلانیان بۆ داڕشتیوو، دەبوایە ئێستا گەیشتبوایە ئامانجەکانی خۆی، لەناو ئەو پلانەدا لە هەموو بەرەیەکەوە هێرش دەکرا، گەیشتنیە ساڵی ٢٠١٩، ئەگەر شەڕی ئەم چوارساڵەی دوایی هەڵبسەنگێنین، تەڤگەر و گەلەکەمان، لەبەرانبەرهێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانێکی زۆر گەورەیان بەڕێوەبرد.  بێگومان لەو قۆناغەدا زۆر سەختیمان کێشا، بەهۆی ئەم شەڕەوە گەلەکەمان زۆر ئازاری چەشت، زۆر قوربانیی هێژا دران، گوندەکانمان، شارەکانمان ڕووخێندران و سوتێندران. بەڵام ئەو بەرخۆدانە بەرخۆدانێکی مێژوویی بوو،  لە ئەنجامی ئەوەدا دەتوانین بڵێین کە، پلانەکەی ئەردۆغان-باخچەلی سەرنەکەوت، لەبواری سەربازیدا سەرنەکەوت، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەم لە باکوری کوردستان و هەم لە باشووری کوردستان سەنگەرەکانیان دەپارێزن، هێزەکانی گەریلای کوردستانیش لە جاران زیاتر لە شوێنی پێویست بەرخۆدانێکی هێژا و بە بڕیاریان ئەنجام دا، ئەواندەیانگوت "لە بواری سەربازیدا گەریلا لەناو دەبەین و لاوازیان دەکەین". بەڵام سەرنەکەوتن، لە بواری سەربازیدا ژێر کەوتن کە شەڕی ئەم بەهارەش سەلمێنەری ئەوەیە؛ لە بواری سیاسیشدا دۆڕاندیان، گەلەکەمان لەسەرقسەی خۆیەتی، لەسەرهێڵی بەرخۆدانی ئازادییە، لەسەرهێڵی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەنجامی هەلبژاردنەکانی شارەوانییەکانیش بووە نیشانەی ئەوە. گەلەکەمان بەو پەیامەوە وتی، "ئەی ئەردۆغانی فاشیست، ئەی باخچەلی خوێنخۆر ئێوە دەوڵەتن، دەتوانن بمانگرن، بەڵام هەرچەندە بە تیرۆر و قڕکردنیش بێنە سەرمان، لە هێڵی بەرخۆدان لانادەین". لەو لایەنەوەش هێزی سیاسی گەلی کوردستان و تەڤگەری ئازادی لە ڕێگەی ئەوهەڵبژاردنەوە دەرکەوت، ئەوانەی کە دۆڕان دەسەڵاتداری فاشیست بوو. لە بواری سەربازیی و سیاسییەوە پلانەکەی تێکچوو. ئەو هەلبژاردنانەی دوایی بۆ ئاکەپە-مەهەپە تێکچوونێکی زۆر سەخت بوو. لەوە بەدواوە ڕەوایەتی ئاکەپە-مەهەپە نەکەوتە گفتوگۆ. دەیانەویست بەو هەڵبژاردنانە هێزی سیاسی گەلی کورد بشکێنن و بەو شێوەیە ویستیان لەبواری سیاسیەوە خۆیان بە فریادرەستی تورکیا نیشان بدەن و هێزی کورد بە لاواز نیشان بدەن، ئامانجیان ئەوە بوو کە، تەمەنی دەسەڵاتەکەیان بەو شێوەی درێژ بکەن، بەڵام ئەوە خۆی لە بواری سیاسیدا تێکچوو، ئەوەی هەرە گرنگیش ئەوە بوو کە لە ڕووی ئابووریشەوە تێکچوو.

ئێستاکە لە تورکیا قەریانێکی ئابووری هەیە، هەندێک کەس لەسەرئەو بابەتە وتوێژ دەکەن، بەڵام وتوێژەکانیان هەڵەن، ئەردۆغان لە ڕێگەی میدیا و ڕاگەیاندنی خۆی دەیەوێت ئەوە پەردەپۆش بکات و لەگەل ئەوەشدا بە هەڵە نیشانی بدات، بەڵام دیارە کە ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لەناو ئەم چوارساڵەدا ئەنجامی داون و بەرخۆدانەکانی گەریلا، ئەویان کێشایە ناو قەریانێکی قووڵی ئابووری، هۆکاری قەریانی ئابووری لە تورکیا، ئەو شەڕەیە کە چوارساڵە ئەردۆغان بەڕێوەی دەبات، ئەوە لە گەلی تورکیا دەشارنەوە، پێویستە هەموو هێز و کەسانی دیموکراتیخواز ئەو ڕاستییە بە گەلی تورکیا بڵێ، ئەمڕۆ گەلی تورکیا هەژارە و ناتوانێت بژێوی ژیانی خۆی دابین بکات، هۆکارەکەشی ئەو شەڕەیە کە ئەردۆغان و باخچەلی بەڕێوەی دەبەن، سیاسەتەکەیان لەبارەی شەڕی دەسەڵاتەوە نەما، گەلەکەمان لەسەر هێڵی بەرخۆدانە، گەریلاکانی ئازادی سەنگەرەکانی خۆیان دەپارێزن، دەتوانین بڵێین، لە جاران بە بریارتر و بەهێزترە.

"پێویستە گەل خۆی بۆ شەڕێکی سەخت و درێژخایەن ئامادە بکات"

- لەم قۆناغەدا ئامادەکارییە پێشوەختەکانی گەریلا چین؟

دەسەڵاتی ئاکەپە سوورە لەسەرسیاسەتی شەڕ و کۆمەڵکوژی، تەنیا ئەو ڕیگایانە ماون بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکەی بەپێوە بمێنێتەوە، بە گەلی تورکیا دەڵێن، "کورد تورکیا خراپ دەکەن" بە فۆبیای کورد و کوردستانی دەیانەوێت گەلی تورکیا چاوترسێن بکەن، خۆشیان وەکو پارێزەری تورکیا نیشان بدەن، تەنیا ئەو ڕێبازە لەدەست ئەردۆغاندا ماوە، وەکو تریش، رۆژهەلاتی ناوەڕاست لەناو شەڕێک دایە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وڵاتێک نییە شەڕی تێدا نەقەومابێت. دیارە کە، ئەو شەڕە لە کاتێکی کورتدا کۆتایی نایەت، هەربۆیە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ شەڕێکی درێژخایەن بەرفراوان خۆیان ئامادە دەکەن. ستراتیژ و تاکتیکەکانی خۆیان بەپێی ئەوە ئامادە دەکەن، لە نوێوە دروستبوونەوەی خۆی، شێوازەکانی شەڕ، پەروەردەکانی خۆیان بەپێی شەڕێکی درێژخایەن و بەرفراوان ئامادە دەکەن و خۆی لەخۆیدا ئەوەش پێویستە. چونکە هەموو هەرێمەکە و کوردستانیش لەناو شەڕێکی گەورە دایە، ئەوانەی کە بەردەمی خۆیان نەبینن و بەپێی ئەوە خۆیان ئامادە نەکەن، ناتوانن بەپێوە بوەستن، هەربۆیە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کورتبین نین. بۆ تێکشکاندنی هەموو سیاسەتە داگیرکارییەکان، ئەوە سێ ساڵە لەلایەک شەریان کرد و لەلایەک خۆیان بنیات نایەوە.

دەتوانین ئامادەکارییەکانی گەریلا پێناسە بکەین، بەرخۆدانی ئەم بەهارەش ئاشکرای کرد کە گەریلا خۆی بەڕۆژ (ئابدەیت) دەکات، کاتێک شێوازەکانی باش بەکار بهێنێت، دەتوانێت ئەو تەکنەلۆژیای کە لە دەست داگیرکەردا هەیە پووچەڵی بکاتەوە، دەتوانێک گورزی سەختی لێبدات و دەتوانێت بیکێشێتە ناو قەیران، گەلی باکوری کوردستانیش پێویستە خۆی بۆ شەڕێکی درێژخایەن و سەخت ئامادە بکات، نابێ گەلەکەمان لە چاوەڕوانی ئاشتیدا بێت، لەبەر ئەوەی هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو ئەو شەڕە دان و هەموو ئەو کەسانەی لەو هەرێمەش دەژین، لەو شەڕەدان. هەربۆیە دەبێ لە هەموو ڕووێکەوە خۆمان بۆ شەڕو بەرخۆدانێکی سەخت ئامادە بکەین، نابێ لەو شەڕ و لەو بەرخۆدانە بترسین، هەر قوربانییەک بۆ ئەو شەڕە پێویست بێت، ناچارین بیدەین. یان دەبێ وەکو گەلێکی ئابڕوومەند و بە کەرامت بژین، یانیش بە کۆیلەیەتی بۆ هەزار ساڵی دیکە خۆمان مەحکوم بکەین، تا ئێستا گەلەکەمان بە بڕیارە و لە دوودڵیدا ناژیت، کاتێک کە هەموو کەس بەهێزەوە خۆی بۆ شەڕ و بەرخۆدان لە بەرانبەر فاشیزم و سیاسەتەکانی قڕکردنی ئاکەپە ئامادە کرد، هێزی چالاکییەکانی خۆیان نیشان دا، کەوتە بەرخۆدان، ئەو کاتە داگیرکەر تێدەگات کە سیاسەتەکانیان سەر ناکەوێت، ئەو سیاسەتە زەرەرەیان لێ دەدات، ئەو کاتە مافی ئازادیی گەلەکەمان قبوڵ دەکەن، ئەگەر ئازادی گەلەکەمانیان قبوڵ کرد، خۆی لەخۆیدا ئاشتیش ئەو کاتە دێتەدی، ئاشتییەکی بێ ئازادی بەهای نییە، ئەوەش بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان پێویستە.

'هەبوونی کورد، مافی کورد، ئازادی کورد لە هیچ جێگەیەک قبوڵ ناکەن'

- وەک ئێوەش دەزانن، مەولود چاوشئۆغلوو سەردانی بەغدا و باشووری کوردستانی کرد، لە لایەک لە باکور کۆمەڵکوژیی بەڕێوەدەبەن، لەلایەکی دیکەشەوە لە باشوور خۆیان وەکو دۆستی کورد نیشان دەدەن، ڕای ئێوە لەوبارەیەوە چییە؟

کورد لە باکوری کوردستان بەو دۆخە خۆشحاڵ نییە و تووڕەیە، چاوشئۆغڵوو و حکومەتەکەی لە باکوری کوردستان، خەڵک دەستگیر دەکەن، دەیانگرن، دایکی تەمەن حەفتا ساڵی ئەشکەنجە دەدەن، هەموو ڕۆژێک خەڵک دەکوژن، بەڵام کە دێنە باشووری کوردستانیش، وەکو پاشا پێشوازیان لێ دەکرێت، خەڵکی ئێمە لە باکوری کوردستان بەوە ئازاریان پێدەگات، دەشکێت و لەوە تووڕەیە، لەو باوەڕش دام گەلی باشوری کوردستانیش خۆشحاڵ نییە، حکومەتی ئاکەپە کە لە باکوری کوردستان کورد قڕ دەکات، خەڵک دەستگیر دەکات و ڕێگە بە چالاکیی هەرە بچوکیش نادات، لە باشوری کوردستان دەبێتە دۆستی کورد، ئەم شتە مەحاڵە، ڕاستیی ئەردۆغان ئاشکرا بوو، ئەو کەسەی تۆزێک زانیاریی لەسەر ناوچەکە هەبێت، دەزانێت کە شتێکی لەو جۆرە مەحاڵە، ئەو دوو-سێ ساڵەی ڕابردوو باشییەکی هەیە ئەوەش ئەوەیە ڕاستیی ئەردۆغان ئاشکرا بوو، هەتا چەند ساڵ لەمەوبەر هەندێک کەس دەیانگوت؛ "ئەردوغان دەیەوێت بۆ کێشەی کورد هەندێک هەنگاو بنێت"، بەڵام دەیانویست پەکەکە تاوانبار بکەن، پەکەکە و سەرۆک ئاپۆ-ش لەبەرامبەر هەنگاوێکی ئەوان، دووهەنگاویان نا، ئاشکرا بوو کە لە پرسی قبوڵکردنی کورد ئەردۆغان درۆزنە. ئاشکرا بوو کە ئەردۆغان دووژمنی کوردە، هەبوونی کورد قبوڵ ناکات، باوەڕمان وایە ئەوانەی کە گومانیشیان هەبوو، بۆیان ڕوون بووەوە، ئەو دەوڵەتی تورکە نەک تەنیا دوژمنی کوردی باکور و پەکەکەیە، وەک ئەوەی کە هەندێک کەس درۆ دەکەن و دەڵێین:"بەڵی ئێمە کوردمان خۆشدەوێت، بەڵام پەکەکە خراپە". پەکەکە کێیە؟ پەکەکە مافی کورد دەپارێزیت.

چەند نمونەی مێژوویی دەڵێین: دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٣٦ـدا، کە هێشتا سوریا لەژێر داگیرکاریی فەرەنسا دابوو، لە دیمەشق چەند گەنجێکی کورد تیمێکی تۆپی پێیان دامەزراند، ناویان نا دڵەکانی کوردستان، ئەو کاتە شاندی تورکەکان بە فەرەنسایان وت:"ئێمە قبوڵی ناکەین"، ساڵی ١٩٤٩، لەسوریا کودەتایەکی سەربازیی ڕوویدا، دەسەڵاتیش حسنی زەعیم بوو، کەسێکی کورد بوو، سەرۆک وەزیر موحسن بەرازی بوو، ئەویش کورد بوو. ئەوانە خاوەندارییەتیان لە مافی کوردیش نەدەکرد، کاتێک لەوێ کودەتا کرا، دەوڵەتی تورک وتی: "شکستیان پێبێنن، تا بتوانن بیانکوژن، ئێمە هاوکارییتان دەکەین"، نەیانتوانی قبوڵ بکەن کە کەسێکی کورد کە تەنانەت خاوەنداریی لە مافی کوردیش ناکات، دەسەڵات بگرێتە دەست، ساڵی ١٩٥٩ جەمال عەبدولناسر، فەرمانی کرد کە چەند کاتژمێرێک بەرنامە بە کوردی بڵاو بکرێتەوە، شاندی تورک وتیان،"قبوڵ ناکەین ڕادیۆ میسر بە زمانی کوردیی بەرنامە بڵاو بکاتەوە"، ساڵی ١٩٥٦ لە سویسرا گەنجێکی کورد بەناوی نورەدین زازا کە خوێندکاری زانکۆ بوو، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵەیەکی خوێندکارانی کوردی دامەزراندبوو، تورک هەڕەشەیان لە سویسرا کرد و وتیان "دەبێ ئێوە ئەو کەسە سنووربەدەر بکەن"، تەنانەت لە باشوری کوردستان پەیمانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ کاتێک سەدام حسێن ئۆتۆنۆمی بۆ باشوری کوردستان قبوڵ کرد، یەکێک لەو هۆکارانەی کە بووە هۆی ئەوەی جێبەجێ نەکرێت ئەوە بوو کە دەوڵەتی تورک هەڕەشەی لە سەدام دەکرد و وتی،"ئێمە قبوڵ ناکەین هیچ ئۆتۆنۆمییەک بدەیتە کورد، ئەگەر تۆ ئۆتۆنۆمی بدەیتە کوردەکانی عێراق، کوردی ئێرەش پشتییان بەوان دەبەشتن و ئەوەش بۆ ئێمە دەبێـە سەرئێشە".

تورک ئاستەنک بوون، ئەم ڕۆژانەی دوایی لە ژاپۆن، زانکۆیەک لە تۆکیو بڕیاری داوە کە وانەی کوردی تێدا بگوترێتەوە، ئەو چاوشئۆغڵویەی کە لە هەولێر وەک پاشا پێشوازیی لێکرا دەڵێت، "من قبوڵ ناکەم کە لە تۆکیۆ خوێندن بە زمانی کوردیی بێت". ئەمانە دەریدەخات کە دەوڵەتی تورک چەندە دۆست و چەندە دووژمنی گەلی کوردە، کێشەی دەوڵەتی تورک و کێشەی زیهنیەتی دەسەڵاتە لە تورکیا، تەنیا کێشەی باکور نییە، تەنیا کێشەی پەکەکەش نییە، هەبوونی کورد، مافی کورد، ئازادیی کورد لە هیچ شوێنێک قبوڵ ناکەن. تەنانەت بڕیار ناهێڵن لە ژاپۆنیش زمانی کوردیی قبوڵ بکرێـ، ئەو کەسانەی لەناو سیاسەتی باشوری کوردستانن ئەگەر ئەو ڕاستییە تێنەگەیشتبن، پێویستە لەمەودوا تێبگەن، مومکین نییە کە سیاسەتی کلاسیکی دەوڵەتی تورک لە بەرژەوەندیی گەلی کورد بێت، مەحاڵە لەگەڵ گەلی باشوری کوردستان ببنە دۆست، مەحاڵە بیر لە خێر و داهاتووی گەلی باشووری کوردستان بکەنەوە، ئەوەش باش دەزانن کە لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان بە داعش هێرشیان کردە سەر.

'پەیوەندی باشوور و پارچەکانی دیکە پەیوەندییەکی دیالێکتیکە'

-هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی باشوری کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئەو حزبانەی سەرکردایەتی باشووری کوردستان دەکەن لە بواری سیاسەتدا تێڕوانینیانێکی تەسکیان هەیە لەسەر کورد و کوردستان، سیاسەتێک کە خۆی لە قاڵبێکدا قەتیس کردووە، بەو سیاسەتە دەڵێت: کارم بەسەرپارچەکانی دیکەی کوردستانەوە نییە، ئەو سیاەتە هەڵەیە، یەکەم، ئەو سیاسەتە بۆ کوردستان مەترسیدارە و زیانی زۆری هەن، دووەم، سودیشی بۆ باشوری کوردستان نییە،  من نمویەکت بۆ دەهێنمەوە، باشوری کوردستان پێگەیەکی خۆی هەیە، هەندێک دەسکەوت وەدەست هاتوون، ئەوە ڕێکەوتێک نییە کە لە ٩٠ـەکان دروست بووبێ، ساڵی ١٩٧٠ کانیش ئەگەر هەبوو کە شتێکی وەها لە باشوری کوردستان پێکبێت، ئەو کاتە لە نێوان ئیسرائیل وعەرەبەکان شەڕ هەبوو، ناوچەکە ئاڵۆز بوو و ئەو کاتەش دەرفەت هەبوو پێگەیەکی وەها دروست بێت، ساڵی ١٩٨٠کانیش شەڕی نێوان عێراق و ئێران هەبوو، ئەو کاتەش دەیانتوانی پێگەیەک بدەنە باشووری کوردستان، بۆ ئەو کاتە ئەوەیان نەکرد؟ چونکە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان تەڤگەری کورد نەبوو، یان بێ کاریگەر بوون، ئەگەر حکومەتی فیدراڵی لە باشوری کوردستان خۆی گرتووە، لە نزیکەوە پەیوەندیی بەو ئاگری شۆڕشەوە هەیە کە لە باکوری کوردستانەوە هەڵگیرساوە، لە باکور دوای ئەوەی شۆڕش بە پێشەنگایەتی پەکەکە دەستیپێکرد، لە ساڵی ١٩٩٠ەکاندا بەهێز بوو، سەرهەڵدان کرا، گەریلا گەورە بوو و دەوڵەتی تورکی تەنگەتاو کرد، ئەوەش ڕێگەی نەدا کە وەک جاران دەوڵەتی تورک پێش لە باشوری کوردستان بگرێت، ئەمە بوو ڕێگەخۆشکەر بۆ ئەوەی باشوری کوردستان ببێتە خاوەن پێگە و خۆی لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە و تا ئەمڕۆ بەردەوام بێت، لەو بوارەدا پەیوەندییەکی دیالێکتیکی لەنێوان باشور و پارچەکانی دیکەی کوردستاندا هەیە، ئەگەر ئێمە واز لە داهاتووی پارچەکانی دیکەی کوردستان بهێنین و تەنیا بیر لە داهاتووی باشوری کوردستان بکەینەوە، دەبێ ئەوە بزانین کە ئەگەر تەڤگەری باکوری کوردستان، بەرخۆدانی باکوردی کوردستان، لەسەر پێ بێت، ئەوێش دەتوانێت خۆی لەسەرپێ ڕابگرێت و بەهێز ببێت، ئەگەر لەیەکیان داببڕی، یان گەورەبوونی شۆڕشی باکوری کوردستان وەک مەترسییەک لەسەرخۆت ببینی، ئەو کاتە بیر لە بەرژەوەندی خەڵکی باشوری کوردستان ناکەیتەوە.

بەرپرسسیارییتی بەڕێوەبەرانی حکومەتی باشووری کوردستانیش هەن، کاتێک ئەوان لە تەنگەتاوی دابوون، بارەگاکانیان لە گەلیی ئۆرەمار بوو، لە گەلیی قۆماتا بوو، لە چەلێ، شەمزینان، جودی و لە ڕۆژئاوای کوردستان بوون، گەلی باکوری کوردستان هاوکارییان دەکردن، لە کاتی ئەنفال-دا خەڵکی باکور خواردنیان لە دەمی منداڵی خۆیان دەگرتەوە و خزمەتی خەڵکی باشوریان کرد، هەر کاتێک هێرش کراوەتە سەر باشوری کوردستان، خەڵکی باکور و تەڤگەری ئێمە هەمیشە خاوەن هەڵوێست و کاردانەوە بوون، هەرە دواییش کاتێک داعش هێرشی کردە سەر باشوری کوردستان لە بەرەی گوێڕ، کێلەک، لە بەرەکانی مەخمور، کەرکوک، شەنگال، ئەوانەی لە سەنگەرەکان شەڕیان دەکرد، سەربازەکانی تورک نەبوون، گەریلاکانی پەکەکە بوون، هەتا لە دەستمان بێت، دەمانەوێت بەرپرسیاتەرتییە کوردستانیەکەی خۆمان جێبەجێ بکەین، بەڵام ئەوانیش بەرپرسیارییەتیان هەن، ئەردۆغان دەڵێت کە لە باکوری کوردستان شتێک بەناوی کورد، بە شێوەیەکی ئاشکرا دەڵێت "کورد و کوردستان نییە"، بەو شێوەیەش لێی دەڕوانێت، داعشیش شتێکی لەو شێوەیەی نەکردووە، ئاخۆ هەڵوێستی بەڕێوبەرانی حکومەتی باشوری کوردستان بەرانبەر ئەوە چییە؟ ئەردۆغان دەڵێت کوردستان نییە، بۆ ٣٠ ملیۆن کوردی باکور ئەمە دەڵێت، ئێوە دەڵێن " ئێمە برای یەکین"، باشە ئەگەر برای یەکین، ئێوە لەبارەی ئەو هەڵوێستەی ئەردۆغان لەسەر کوردانی باکور چۆن بیردەکەنەوە؟ یەک قسەشیان نەکرد، هاتن عەفرینیان داگیر کرد، قسەیەکیان نەکرد، عەفرین هی پەیەدە نەبوو، ئەوە پرسێکی نەتەوەییە، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر هەولێر، کەرکوک و شەنگال، نەمانوت ئەمە هی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، ئەمە هی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئێمە حزبیی بیر ناکەینەوە، کوردستانیی بیر دەکەینەوە، وتمان مەترسیی لەسەر گەلەکەمان لە باشوری کوردستان هەیە و لەگەڵیان داین.

'دەبێت سیاسەتی کوردستانیی بکەنە بە بنەما بگرن'

ئێمە بە حزبیی بیر ناکەینەوە، حومەتی باشوری کوردستان ئەگەر بیەوێت بەهێز ببێت، دەبێ لە سنوورێکی کوردستانیدا تێبفکرێت، دەبێ سیاستی کوردستانیی بە بنەما بگرن، ناچار نین کە وەکو جاران لەژێر سێبەری دەوڵەتی تورک بڕۆن و لەو سنوورەدا هەڵسوکەوت بکەن کە تورکیا بۆی دیاری کردوون، پێشتر دەیانگوت "ناچارین"، بەڵام ئێستاکە ناچار نین؛ چونکە زۆریان قوربانیی دا. تەڤگەری کورد زۆر بەهێزە، تەنانەت داوا لە ڕۆشنبیرانی باشوری کوردستان کە لە دهۆک، هەولێر و سلێمانی ئەوەیە کە گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بکەن، گفتوگۆ لەسەر دیالێکتیکی نێوان باشوری کوردستان و باکوری کوردستان و پارچەکانی دیکە بکەن، بۆ بە تایبەت دەڵێم باکوری کوردستان؟ چونکە ئەوەی کە زۆرترین دوژمنایەتی لەگەڵ گەلی کورد دەکات، ئەوانەی کە هیچ مافێکی گەلی کورد قبوڵ ناکەن و بەربەست بۆ هەموو کەسێک دروست دەکات، دەوڵەتی تورکە. من بۆ ئەوەیە دەڵێم باکوری کوردستان، هەربۆیە پێویستە ڕۆشنبیرانی باشوری کوردستان و هەموو کەسێک ئەو ڕاستییە ببینن. دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان خاوەن پەیوەندییەکی دیالێکتیکە لەگەڵ پارچەکانی دیکە، پێویستە ئەمە ببینرێت، گفتوگوی لەسەر بکرێت و لێی تێبگەن. پێویستە بەو پێیە هۆشمەندییەک، سیاسەتێکی کوردستانیی و نەتەوەیی پێشبکەوێت، با جارێکی دیکە خۆبەڕێوبەرییەک لە باشوری کوردستان هەبێت، ئێمە ڕێز لەوە دەگرین، جارێکی دیکە هەلومەرجەکانی عێراق و باشووری کوردستان لەبەرچاو دەگرین. بەڵام ئەگەر ئێمە لە بنەچەوە کوردستان داببڕین، هەم بۆ کوردستان و هەم بۆ بنەچەی باشوری کوردستان مەترسیی و زیانە.

'بارەگاکانی دەوڵەتی تورک، ئەوانەی لە باشوورن شەڕی دژی گەریلا ڕێکدەخەن'

- زۆر هێرشی ئاسمانی دەکرێنە سەر هەرێمی پاراستنی مەدیا. لە لایکەوە لەسەر ڕۆڵی ئەو سەربازە تورکانەی کە لە بارەگاکانی سنووری باشووری کوردستانن گفتوگۆ دروست دەبن ...

ئێمە ئێستاکە دەمانەوێت هەندێک شت بە شێوەیەکی ڕوون بە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان ڕابگەنین، بەڕاستی ئێستاکە بۆ شۆرشی کوردستان زۆر گونجاون، ئەم کاتی ئەوە نییە کە تەڤگەرە کوردستانییەکان لەدژی یەکتر بن، بە پێچەوانەوە، پێویستە پەیوەندی و ڕێڕەوەکانیان تێگەڵ ببنەوە، ئەگەر تا ئێستا بەدەنگی بەرز ڕەخنەمان نەکردبن، هۆکارەکەی تەنیا ئەوە بووە. دەبێ ئێمە هەلومەرج بڕەخسێنین کە هێ.ە کوردستانییەکان لەیەکتر نزیک ببنەوە، نەک لە یەکتر دوور بکەونەوە، ئێمە تا ئێستاش هەوڵی ئەوە دەدەین، یەکەمین بارەگاکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشوری کوردستانن، ئەو شەڕانەی کە لە دژی گەریلا لە هەرێمەکانی پارساتنی مەدیا دەکرێن، لەو بارەگایانەوە ڕێکدەخرێن، پێشتر لە نێوان ئێمە و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لێکتێگەیشتن هەبوو، ئەوەش بەو شێوەیە بوو کە ئێمە ئەوان نەکەینە ئامانج، بەڵام دەبێت(پەدەکە)ش ڕێگا نەدا کە ببنە ئەوانیش ببنە هێرش لەسەر ئێمە، خەمی ئێمە ئەوەبوو، کە ئارامیی خاکی کوردستان تێکنەچێت، ئەگەر ئێوە هاوکاریی ئێمەش ناکەن، با دووژمنایەتیشمان لە نێواندا نەبێت، ئێمە شەڕی خۆمان لەباکوری کوردستان بەڕێوەدەبەین، ئێمە دەزانین کە لەو بارەگایانە چەند سەرباز، چەند تانک و چەند فەرماندەی لێن کە دەستیان بە خوێنی هەڤاڵانمان سوورە، لەبەر خاتری ئارامیی هەرێم ئێمە چەندین ساڵە بێدەنگین، لەو ساڵانەی دواییدا ئەو شتانەی کە ڕیزم کردن خراپ بوون، ئێستاش هەموو ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر هەڤاڵانمان، لەلای ئەوانەوە ڕێکدەخرێت، زۆر ئامێری نوێی شەڕیان بردووتە بارەگاکان، هەورەها زانیاریی هەواڵگریی کۆدەکەنەوە، لەبەرامبەر ئێمەدا بوونەتە بڕیارگەی شەڕ لە باشوری کوردستان، لە باشووری کوردستانەوە بە کردەیی هێرش دەکرێتە سەرمان، ئەوەی زۆرترین ئارامیی باشوری کوردستان تێکدەدات لە لایەن ئەو بارەگایانەوە ئەنجام دەدرێت، تەنیا لەبەر یەک هۆکار وەڵاممان نەدانەوە، ئەوەش ئارامیی کوردستان و بەرژەوەندیی کوردستان بوو. بەڵام گەیشتوەتە ئاستێکی وەها کە زۆر بە ئاشکرا بەڕێوەی دەبەن.

دەزگای پاراستنی پارتی شەڕی هەواڵگریی لە دژی ئێمە دەکات

ئەوەی دووەمیش، دەزگا ئاسایشییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، دەزگای پاراستنی هەواڵگریی، شەڕێکی هەواڵگری لە دژی ئێمەدا دەستپێکردووە، زۆر کەسیان بۆ ئەو مەبەستە ئەرکدار کردووە لەناو گەلدا، بە نمونە لێیان دەپرسن؛ "جەمیل بایک لە کوێ دەمێنێتەوە؛ ئەو شوێنەی لێی دەمێنێتەوە ئەشکەوتە یان شوێنێکی چۆنە، ئەگەر ئەشکەوت نییە شوێنێکی چۆنە؟" لەسەر نەخشە جێگە دیاری دەکەن و دەڵێن "کا بڵێن لەکوێیە؟" دەڵێن؛ "موراد قەرەیلان لەکوێیە، چەند کەس دەیپارێزن، چۆن هاتوچۆ دەکات، چۆنی یەکتر دەبینن؟" بە هەمان شێواز دەیانەوێت لەبارەی هەڤاڵانمان زانیاری هەواڵگریی کۆبکەنەوە، زانیاریی هەواڵگریی کۆدەنەوە و دەیدەنە میتی تورک، یان دەیدەنە ئەو سەربازگانەی دەوڵەتی تورک کە لەسەر خاکی باشوری کوردستانن. بەپێی ئەو زانیارییانەش فڕۆکە جەنگییەکان هەڵدەستن بۆردوومان دەکەن، ئێستا دۆخەکە بەم شێوەیەیە، من بۆ ئەوە شتێک ناڵێم، "گومانە، یان بۆچوونە" چونکە ئەوە ڕوونە؛ من ئەوە بە ئاشکرا دەڵێم، ئێمە باش دەزانین کێن ئەوانەی ئەو کارانە ڕێکدەخەن، دەزانین ئەوانە کێن، لە کوێن و چی دەکەن، ئەوە ڕاستییەکە.

بانگەواز بۆ مه‌سعوود بارزانی

بۆیە ئێمە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە ئەوەمان بۆ گەلی خۆمان بڵاوکردەوە، پێش هەمووشیان بۆ گەلی باشوور، ئێمە سەرەتا وتمان لەوانە دەزگای هەواڵگریی تورکان کەوتونەتە ناو دەزگاکانی باشوور، ئەو کارە لە ئاستی باڵادا بەڕێوەدەبرێت، تەنانەت پاراستن هەڕەشەی لە هەندێک گوندنشینی بادینان کردووە دەڵێن؛ "یان دەبێ ئێوە لەبارەی پێگەکانی پەکەکە زانیاری بدەنە ئێمە، یانیش دەبێ لە گوندەکانی خۆتان بار بکەن و  ناهێڵێن بچنەوە گوندەکانتان"، ئێمە ویستمان لەو دۆخە تێبگەین، بۆیە زانیارییمان بۆ مەسعود بارزانی نارد و پێمانوت؛ "دۆخێکی بەجۆرە هەیە، ئێوە ئاگادارن، یان ئەگەر ئاگادار نین، دەبێت ئێوە پێشی پێبگرن". هەرکەسێک لەبارەی هەڤاڵەکانمان، لەبارەی گەریلاکانمانەوە زانیاری کۆ بکەنەوە و بیدەنە دەزگا هەواڵگرییەکان و فڕۆکە جەنگییەکان بێن و هەڤاڵانمان شەهید بکەن، کاری دووژمنایەتیی دەکات، کاری سیخوڕییە، هیچ پەیوەندییەکیان بە کورد، کوردستان و وڵاتپارێزییەوە نییە، ئەوە دوژمنایەتییە، ئێستاش بانگەوازمان بۆ مەسعود بارزانیە؛ ئێمە دەڵێن بەر بەو کارە خراپانە بگرە، ئەم کارەی کە دەکرێت کارێکی خراپە. ئەمە پەیوەندیی نێوان هێزە کوردستانییەکان دەتەقێنێتەوە، ئەوە دوژمنایەتییە، ئەوەی کە دوژمنایەتی بکات، با ئاشکرا بە گەل بڵێت، 'ئێمە دوژمنایەتی دەکەین'. 'ئێوە بۆچی زانیاریی دەدەنە دەوڵەتی تورک، هۆکارەکانی بڵێن. چ بەرژەوەندییەکی کوردستان لەو کارەدا تێدایە، چ بەرژەوەندییەکی گەلی باشوری کوردستان لەو کارەدا تێدایە، ئەگەر ئێوە دەڵێن وانییە، دەست لەو کارە هەڵگرن. جارێکی تر داوا دەکەین بەر بەو کارە بگرن.

لە لایەکی دیکەشەوە ئەوە ئارامیی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، ئەگەر کوردستانیانە بیر ناکەنەوە و دەڵێن"با پەکەکە لاواز ببێت، با پەکەکە لەژێر گوشاردا بێت بۆ ئێمە باشە"، بەڵام ئەمە بۆ هەرێمیش باش نییە، ئەگەر دەست لەو سیاستە هەڵنەگرن، ئەوا ئارامیی ناوچەکەش دەخەنە ژێر مەترسییەوە، وەکو پەکەکە بۆ ئارامیی هەرێمی کوردستان ئەوەی کەوتووەتە ئەستۆی ئێمە کەمتەرخەمییمان نەکردووە، لەمەودواش ئامادەین، یەکەم ئەوەیە کە بارەگاکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشور بوونەتە بڕیارگەی شەڕ، دوەمییش کاری سیخوڕیی دوای سەردانەکەی وەزیری تور هات چالاکتر بووە وئیدی زۆر بەئاشکرا بەڕێوەی دەبەن، ئیتر داوای زانیاریی لە هەموو کەسێک دەکەن، ئارامی هەرێمیش وەها نامێنێتەوە، ئەو ئارامییەی هەرێمیش دەخنە مەترسییەوە، خوێنی گەریلاکانی کوردستان هێندە هەرزان نییە. ئەوانەی ڕۆڵەی ئەم گەلەن؛ بۆ پاراستنی خەڵک ئامەد گیانی خۆیان دەبەخشن، بۆ پاراستنی خەڵکی هەولێر هاتنە مەخمور، لە بەرەی گوێڕ گیانی خۆیان فیدا کرد، لە شەنگال گیانی خۆیان فیدا کرد، بەو شێوەیە ئاسان نییە کە دەستی کەسێک بە خوێنی گەریلا سوور بێت و کەسیش هیچی پێ نەڵێت، پێمان دەڵێن؛"ئێمە زانیاریی دەدەینە داگیرکەری تورک، با فڕۆکە جەنگییەکان بێن لێتان بدەن، شەهید ببن، بەڵام دەنگیشتان نەیەت، ئەگەر دەنگیشتان بێـ بۆ ئێمە باش نییە". بەڵام ئەو شتەی تۆش دەیکەی بۆ هەموو کەس خراپە. دەمانەوێت گەلەکەمان ئەوە بزانێت، ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە، پێش ئەوەی کاتی بەسەردا تێپەڕێت، دەبێت ئەو هاوکاریی و هاوبەشییە هەواڵگرییە ڕابگیریت.

"ئەوەی دەستی لە خوێنی گەریلادا هەبێت، بێ وەڵام نامێنێتەوە"

- دوا پەیامتان بۆ گەلی باشوری کوردستان چییە؟

گەلی باشوری کوردستان زۆر ئازاری چەشتووە. هەڵەبجە ژیان، هەرگوندێک چەندین جار لەلایەن سەدامی فاشیست سوتێندراوە و وێران کراوە، بە وڵاتپارێزیی خۆیەوە گەلەکەمان لە باشوور بێتاوانە، ئەو کارانەی بەڕێوەدەبرێن گەلەکەمان لە باشور لەناودا نییە، گەل دژی ئەو سیاسەتەیە، تەنانەت هێزی پێشمەرگەش لەگەڵ ئەوەدا نییە، ئێمە چەندین فەرماندەی پێشمەرگە دەناسین، پێسمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە چەندین مانگ لەشەنگال پێکەوە لەیەک سەنگەردا بوون و دژی داعش شەڕیان کرد، لە بەرەکانی گوێڕ، مەخمور، کەلەک، کەرکوک دوو بۆ سێ ساڵ شانبەشانی یەکتری شەڕی دژی داعشیان کرد، من باوەڕناکەم هێزی پێشمەرگەش ئاگاداری ئەو دۆخە بێت و لەگەڵیدا بن، لەبەر ئەوە ئێمە متمانەمان بە گەلەکەمان هەیە لە باشوری کوردستان، بەڵام دەمانەوێت لەبەرامبەر ئەو سیاستەدا هۆشیار بن. با بزانن کە هەر کەسێک پرسیاری شوێنی گەریلای لێکردن، دەیەوێت دەستی بخاتە خوێنی گەریلاوە، کێ پرسیاری شوێنی گەریلای کرد دەیەوێت بیانکاتە بکوژ و دووژمنی گەریلا، چونگە گەریلا نێچیرێک نییە کە کەسێک شەهیدی بکات و ئەویش لەبەرانبەریدا بێدەنگ بێت، دەستی هەرکەسێک بکەوێتە خوێنی گەریلاوە، گەریلاش بێ وەڵام نامێنێتەوە، ئەوەش شتێکی زۆر سروشتییە. داواکاریی ئێمە لە گەلی کوردستان و بەتایبتیش بادینان هەتا برادۆست و قەندیل، با خۆیان لەو شتانە بەدوور بگرن، ئەوانەی پێشنیاری لەو جۆرە بۆ گەلەکەمان دەکەن، بەهیچ شێوەیەک قبوڵی نەکەن تەنانەت با لەبەرانبەریدا هەڵوێستیش وەرگرن، دەوڵەتی تورک هیچ سودێکی بۆ گەلی باشووری کوردستان نییە.

ئەوانەی کە دەوڵەتی تورکیان نەناسییوە، با باش بیناسن، ئامانجە بنەڕەتییەکەیان هەولێرە. هەڵوێستی گەلەکەمان لە باشوور وەکو هەڵوێستی سەرکردە سیاسییەکان نییە. ئێمە هەڵوێست و توڕەیی گەلی باشوورمان بینی لەبەرانبەر، شەڕی کۆبانێ و داگیرکاریی عەفرین، لە بەرانبەر کوشتن و داگیرکارییەکانی دەولەتی تورک لە باکوری کوردستان. بەڕاستیش جێگای ڕێزە. ڕۆحێکی گوردستانیی بەهێز لە باشووری کوردستاندا هەیە. خەڵکەکەمان لە باشوور لە سەردەمی ئەنفالەکاندا چوونەتە ڕۆژهەڵات، چوونەتە باکوور و ڕۆژئاوا. هاوکارییان لە برایانی خۆیان وەرگرتووە و ئەوەشیان لەبیر نەکردووە. ئێمە ئەوە دەبینین. تەنانەت من دەتوانم ئەوەش بڵێم ئەگەر هێزە سیاسییەکانی هەرێم بەربەست دروست نەکەن گەلی باشووری کوردستان دەتوانێت ببێتە خاوەن هەڵوێستێکی کوردستانیی زۆر بە هێز. ئەگەر کەسێک ویستی لەبارەی گەریلاوە زانیاریان لێ وەربگرێت، ئەگەر هیچیشی لەدەست نەیەت، با گەریلاکان لە دۆخەکە ئاگادار بکاتەوە. با بڵێن فلانە کەس سیخوڕیی بەسەر ئێوەوە دەکات، چونکە ئەوە کارێکی دوژمنکارانەیە، کوردێک چۆن سیخوڕیی بەسەر شەڕڤانێکی کوردەوە بکات بۆ دوژمن، لەو کاتەدا ئەویش دوژمنێکە وەکو دەوڵەتی تورک.

تەنانەت هەندێک کەس کۆبوونەوەیان کردووە و وتویانە: "نێوانمان لەگەڵ دەوڵەتی تورک باشە، لەبواری بازرگانی و ئابووریدا ڕێککەوتووین، بەڵام پەکەکە بەربەستە بۆمان"، ئەوەی کە وتراوە ڕاست نییە. دەولەتی تورک لە بواری ئابووری و بازرگانیشدا باشوری کوردستانی داگیر کردووە. ئەو کالایانەی کە لە بازاڕەکانی تورکیا نافرۆشرێن، هەمووی لە بازاڕەکانی باشووری کوردستان دەخرێنەڕوو و ساغ دەکرێنەوە، ئەمەش ئابووری هەرێمی مایەپووچ کردووە، بۆ نمونە بناغەی پایەی ئابووری باشووری کوردستان، کشتوکاڵ و چاندن و بەخێوکردنی ئاژەڵ و نەوتە، ئێستا لە باشووری کوردستان میوە بەدارەوە دەمێنێتەوە و هەمووی خراپ دەبن، ئەو میوانەی کە دەبرێنە بازاڕ، کرێی ڕێگاکەشی دەرناهێنێتەوە، بۆچی؟ چونکە تورکیا بازاڕی باشووری کوردستانی داگیر کردووە، هەربۆیە ئەو گوندانەی کە بە کشتوکاڵ و میوە وە خەریکن، مایەپووچ دەبن. بۆ نمونە لوبنان لە ڕووی دیمۆگرافییەوە ناگاتە نیوەی باشووری کوردستانیش، بەڵام میوەکانی خۆی دەفرۆشێتە زۆر وڵاتی جیهان. ئەگەر بەر بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە بازاڕەکانی باشووری کوردستان بگیرێت و پشتگیریی جوتیاران بکرێت، لەو باوەڕەدام کە بەرهەمەکانیان بەشی باشووری کوردستان دەکات و هەناردەی عێراقیش دەکرێت.

جارێکی دیکە بانگەواز بۆ هێزە سیاسییەکانی باشوری کوردستان دەکەین، کە چاو بە سیاسەتەکانی خۆیاندا بخشێننەوە، ئەگەر سیاسەتێکی مەرکەزیی نییە، دەبێت ڕێوشوێنی پێویست لەگەڵ ئەو کەسانە بگرنەبەر کە ئەو کارانە دەکەن، ئێمە دەزانین کێن، ئەگەر پێویست بێت دەتوانین ناوەکانیش بدەین، بەڵام ئێمە ئێستا نامانەوێت ناو ڕیز بکەین، ئێمە یەک بە یەک دەیانناسین،  هەفتانەی لەگەڵ میتی تورک دیداریان هەیە ئەوەش دەزانین، بانگەوازی ئێمە بۆ ئەو کەسانە ئەوەیە، بۆ ئێمە بەرژەوەندیی کورد و کوردستان لەپێش هەموو شتێکن، ئەو هەلومەرجانەی کە ئێستا هە، بۆ هەموو کوردستان باشن، دەوڵەتی تورک و ئاکەپە تەنگەتاو بووە، سیاسەتی داگیرکارییان تەنگەتاو بووە، بۆچی ئێمە دەستیان بگرین؟ با پێکەوە بەرەو یەکتری هەنگاو بنێین،  با ڕێز لە تایبەتمەندیی یەکتری بگرین، بەڵام با سیاسەتێکی کوردستانیمان هەبێت، هەوڵ بدەین کە ئەو هەلومەرجانەی کە هەن، بیگۆرین بۆ ئازادیی کورد و کوردستان، ئەوەی کە پێویستە ئەوەیە، مێژوو ئەوەی لێمان دەوێت، داوکاریی ئێمەش ئەوەیە، ئێمە وەک پەکەکە، بۆ ئەوە ئامادەین، بۆ هەرکام لە پارچەیەکی کوردستان فیداکاریی پێویست بێت کردوومانە لەمە بەدواش دەیکەین.

لە کۆتاییشدا سڵاو بەو بەرخۆدانەی باشووری کوردستان دەکەین، بەڕاستی گەریلا لە بەرخۆدانییەکی گەورە دایە، فیداکاریی زۆر گەورە دەکات. گەریلا بەرنامەی خۆی لە نوێوە دادەڕێژێتەوە. گەریلا لەناو هەوڵدانی شەڕێکی فراوان، درێژخایەن، بەهێز، لە بەرخۆدانییەکی بەو شێوەدایە. هەر فیداکارییەک پێویست بێت، گەریلا ئامادەیە. لەوە ناترسین و لێشی هەڵنایەن. کەی لە فیداکاریی ترساین، ئەو کاتە بە کۆیلەتی مەحکوممان دەبین. جارێکی دیکە سڵاو لەو بەرخۆدانە دەکەین کە بە پێشەنگایەتی ژنی کورد هێژا لەیلا گیوڤەن دەستیپێکردووە و هەزاران وڵاتپارێز و هەڤاڵانمان بەشدارییان کردووە. بەتایبەتی من دەستی ئەو دایکانە ماچ دەکەم کە لە بەرانبەر تیرۆر و وەحشیگەریی پۆلیس تورک بەرخۆدان دەکەن، سڵاویان لێ بێت. هەموو هەوڵەکانمان ئەوەیە کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان شایستەی هیواکانی ئەو دایکانە بن."

ک-ش