جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه له میانه‌ی دیدارێكی «ئاریه‌ن تی ڤی» سه‌رنجی خسته سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین و دووڕوویی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هێزهنێونهتهوهییهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
«شه‌ڕڤانانی عه‌فرین به ئه‌ركی مێژوویی هه‌ڵده‌ستن و شه‌ڕێكی پیرۆز ده‌كه‌ن»
بایك ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و به‌رخۆدانی عه‌فرین، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد شه‌ڕی عه‌فرین نه‌ك ته‌نها بۆ گه‌لی عه‌فرین، به‌ڵكو له‌پێناو ته‌واوی گه‌لی كورد، هێزهدێمۆكراتییهكان و مرۆڤایه‌تییه. وتیشی شه‌ڕڤانان له عه‌فرین به ئه‌ركی مێژوویی هه‌ڵده‌ستن و شه‌ڕێكی پیرۆز ده‌كه‌ن.
«نه‌ك ته‌نیا له عه‌فرین، له ته‌واوی كوردستان ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست كوردان قڕ ده‌كات. ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی كوردان به‌ڕێوه‌ده‌بات. بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێت، دوژمنایه‌تیی كوردان ده‌كات. له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ئه‌م دوژمنایه‌تییه ده‌كات. پێویسته گه‌لی ئێمه ئه‌وه بزانێت. له عه‌فرین به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه هێرشی گه‌ل ده‌كات. به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت كه گه‌ل هه‌رێمه‌كه چۆڵ بكات و ئه‌ویش داگیری بكات. بۆ ئه‌وه‌ش ژن، منداڵ و پیره‌كان ده‌كوژن، شار و گوندان ده‌ڕووخێنن. ده‌یانه‌وێت به‌م شێوازه وابكه‌ن هێزه‌كانی به‌رگری ته‌سلیمیان بن»
جه‌میل بایك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌ردۆغان به‌ته‌واوی له‌سه‌ر كوشتن درێژه به ده‌سه‌ڵاتداری خۆی ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ش فشار له هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه؛ هونه‌رمه‌ند، سیاسه‌تمه‌دار و ...هتد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری بكه‌ن.
«نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نایه‌وێت له عه‌فرین ئاگربه‌ست پێكبهێنرێت»
جه‌میل بایك ده‌رباره‌ی بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ته‌واوی سووریا وتی: توركیا دانی به‌و بڕیاره‌دا نه‌نا و هێرشه‌كانی خۆی زیاتر كرد، زۆربه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانیش هاوڵاتیانی سیڤیل، ژن، منداڵ و به‌ساڵاچوانن.
«له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه كه‌س ده‌نگ ناكات، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه كوردان وه‌ك مرۆڤ نابینن. هه‌ر ڕۆژ ئه‌و هه‌موو سیڤیله ده‌كوژرێن و سروشتی عه‌فرین تێكده‌درێت، به‌ڵام كه‌س ده‌نگ ناكات. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كورد وه‌ك میلله‌تێك نابینن. له شوێنێكی دیكه هێرشێك له دژی سیڤیل و زیندانییان بكرێت، قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێنن، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر بابه‌تی كوردان ئه‌مه ڕوونادات. بۆچی ناڕه‌زایی بۆ هه‌موو كه‌س هه‌یه، به‌ڵام بۆ كوردان نییه؟ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن، ده‌ڵێن: ئه‌م بڕیاره عه‌فرینیش ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام جێبه‌جێی ناكه‌ن، چونكه نایانه‌وێت. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت، ده‌توانن جێبه‌جێی بكه‌ن.»
ئه‌و هێزانه‌ی كه باسی دیموكراتی و بههامرۆییهكان ده‌كه‌ن، دووڕوویی ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ شه‌ڕ كۆتایی بێت»
جه‌میل بایك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده قوربانی گه‌وره‌یان دا و گورزی كوشنده‌یان له داعش دا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی توركیا و داعش به‌هێزبوو، توركیا توڕه بووه.
بایك ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ڵێت: له لایه‌كه‌وه ده‌ڵێن یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده له دژی داعش قاره‌مانه‌تی ده‌كات، مرۆڤایه‌تی ده‌پارێزێت، دیموكراتی و ئازادی ده‌پارێزێت، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه كاتێك توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده، له دژی توركیا ناوه‌ستنه‌وه.
«ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: ئێمه په‌یوه‌ستین به دیموكراتی، ئازادی، دادپه‌روه‌ری، مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌لان درۆی گه‌وره ده‌كه‌ن. دووڕوویی گه‌وره ده‌كه‌ن. گه‌ر ئه‌مه ڕاست بوایه، له عه‌فرین دیموكراتی، ئاشتی، ئازادی و دادپه‌روه‌ری هه‌بوو، هه‌موو گه‌لان پێكه‌وه ده‌ژیان. له ته‌واوی سووریا شه‌ڕ ڕوویدا، به‌ڵام له عه‌فرین ڕووینه‌دا. له زۆرێك ناوچه كه شه‌ڕی لێ بوو، گه‌لان ڕوویان له عه‌فرین كرد و له‌وێ نیشته‌جێ بوون. ئه‌وانه‌ی ئێستا له عه‌فرین ده‌ژین ته‌نها كورد نین، به‌ڵكو له‌وان زیاتر گه‌لی عه‌ره‌ب، سوریانی، ئه‌رمه‌ن، ئێزدی و سوننی چوونه‌ته ئه‌وێ. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وێ ئازادی، ئاشتی و دیموكراتی هه‌بوو، گه‌لی عه‌فرین ئامێزی بۆ كردنه‌وه و پێكه‌وه ده‌ژین. به‌ڵام ئێستا توركیا هێرش ده‌كات و هیچ كه‌سێك ده‌نگ ناكات. دیاره ئه‌وان نایانه‌وێ ئاشتی و دیموكراتی هه‌بێت، نایانه‌وێ له سووریا شه‌ڕ ته‌واو بێت و گه‌لان پێكه‌وه بژین.»
«توركیا به پشتگیریی ناتۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین»
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه توركیا چه‌كی ناتۆ، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به‌كاردێنێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی جیهان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن ده‌ڵێن: «چه‌كی خۆمان بهكاردێنین». وتیشی: هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه و چه‌كه‌كانی ئه‌وان له دژی گه‌لی كورد به‌كاردێنێت.
«به‌پێی قانوونه‌كانی ناتۆ نابێ توركیا ئه‌و چه‌كانه له عه‌فرین به‌كاربێنێت، به‌ڵام ده‌بینین كه كه‌س له دژی ناوه‌ستێته‌وه و هه‌موو كه‌س بێده‌نگه. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌و چه‌كانه به‌كاربێنێت، چه‌ند وه‌ڵاتێك به‌شاراوه‌یی له‌گه‌ڵ توركیا په‌یمان ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی نوێی پێ بفرۆشن. هه‌ر بۆیه له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وانیش به‌رپرسن. نه‌ك ته‌نیا توركیا، ئه‌وانه‌ی چه‌كی پێده‌ده‌ن یان مۆڵه‌تی پێده‌ده‌ن له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كان به‌رپرسیارن. گه‌لی كورد ئه‌مانه هه‌رگیز له‌بیر ناكات. ده‌بینین كه سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیی سه‌رمایه‌داری، ڕێكخراوه سه‌ربازییه‌كه‌ی و دۆسته‌كانیان هه‌موو پشتگیریی له توركیا ده‌كه‌ن. توركیا به‌و هاوكارییه شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌بات.»
«هێزی هه‌ره گه‌وره خودی مرۆڤه، ئیراده‌یه»
جه‌میل بایك له درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ «ئاریه‌ن تی ڤی» ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان، گه‌لی عه‌فرین و هێزه‌كانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه - قه‌سه‌ده به ده‌رفه‌تی زۆر كه‌م شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
«له ده‌ستی گه‌لی عه‌فرین و شه‌ڕڤاناندا چه‌كی گه‌وره نییه. فڕۆكه، كۆپته‌ر، تانك و ڕۆكێتیان نییه. به چه‌كی كه‌سی له دژی ئه‌وان ده‌وه‌ستنه‌وه. هه‌ر كه‌س ده‌زانێت كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر عه‌فرین ١٣ فڕۆكه‌ی سیخووڕی ده‌سورێنه‌وه. تانك، تۆپ و هه‌ر جۆره چه‌كێك به‌كاردێنن. ته‌نانه‌ت چه‌كی كیمیاییش به‌كاردێنن. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه، گه‌لی عه‌فرین و شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده - یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه قاره‌مانه‌تیی گه‌وره پیشان ده‌ده‌ن. ئه‌مه له‌كوێوه ده‌رده‌كه‌وێت؟ به ئیراده، به فه‌لسه‌فه و فیكرێك ئه‌م شه‌ڕه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. له جیهاندا هێزی هه‌ره گه‌وره فه‌لسه‌فه‌یه، بیردۆزییه. هێزی هه‌ره گه‌وره خودی مرۆڤه. هه‌موو شتێك خودی مرۆڤ دروستی ده‌كات. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له لایه‌نی بیردۆزییه‌وه خۆی به‌به‌هێزی ڕێكبخات، ده‌توانێ له دژی هه‌ر هێزێك بوه‌ستێته‌وه.»
«هێزه‌داگیركه‌ره‌كان ناتوانن له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی گه‌ل و شه‌ڕڤانان سه‌ركه‌ون»
بایك ده‌ڵێت: وته‌یه‌كی ڤێتنامی هه‌یه كه بۆ شه‌ڕی ڤێتنام گوتراوه و ده‌ڵێن: «ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك فیلهكانن، ئێمه‌ش وه‌ك مێروولهكانین. مێرووله‌كان شكست به فیله‌كان دێنن». ئه‌مه ڕاسته، بۆچی ئه‌وه ده‌ڵێن؟ گه‌لی ڤێتنام بۆ خاكی خۆیان، ناسنامه، ئازادی و مرۆڤایه‌تی تێده‌كۆشن. به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه هاتووه‌ته ئه‌و شوێنه، واته داگیركه‌ره. گه‌لی ڤێتنام له دژی ئه‌وان شه‌ڕێكی ڕه‌وا ده‌كات. ئێستا له عه‌فرینیش شتێكی وه‌ها ڕووده‌دات.
«گه‌لی عه‌فرین خاك، وه‌ڵات، گوند، كه‌رامه‌ت، ناسنامه و به‌هاكانی خۆی ده‌پارێزێت. ناچێت وه‌ڵاتێكی دیكه داگیربكات. به‌ڵكو خاوه‌نداری له خۆی و مرۆڤایه‌تی ده‌كات. ئه‌وه‌ی ناحه‌قی ده‌كات ده‌وڵه‌تی توركیایه. له‌به‌رئه‌وه‌ی داگیركاری ده‌كات. دیموكراتی، ئاشتی، ئازادی و دادپه‌روه‌ردی له‌نێو ده‌بات. دوژمنایه‌تیی گه‌لان، ئاشتی و ئازادی ده‌كات. بۆیه ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كانی گه‌وره‌ش بن، هه‌ندێك لایه‌ن پشتگیریشیان بكه‌ن، ئه‌وان ناتوانن به‌م شێوه‌یه به ئه‌نجام بگه‌ن. چونكه ئیراده‌ی گه‌لی عه‌فرین و شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده - یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه به‌هێزه.»
s.m