برادۆست بۆردومان کرایەوە و زیانەکان نادیارن

فڕۆکەکانی جەنگییەکانی سوپای داگیرکەرەکەی تورکیا هەرێمی برادۆست-یان بۆردومان کردەوە و تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی بۆردومانەکە دیار نیین.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا داگیرکەرەکی ڕژێمی تورکیا، دەڤەرەکانی لێلکان و بندێوان و کەوەرت-ی سەر بە هەرێمی برادۆستی پارێزگای پارێزگای هەولێران بە چڕی بۆردوومان کردوەتەوە. ڕاگەیەندرا، بۆردومانەکە تا نزیکی نیوەڕۆ لە هەندێک دەڤەر بەردەوام بووە.
تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی بۆردومانەکە دیار نەزانراون.

هـ.هـ