برایه‌كی دیكه‌ی قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژیی ڕۆبۆسكی ده‌ستگیر كرا
سه‌ربازانی توركیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی وه‌لی ئه‌نجوو و ده‌ستگیریان كرد. ئه‌نجوو له كۆمه‌ڵكوژیی ڕۆبۆسكی برایه‌ك و چه‌ندین ئه‌ندامی دیكه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
سه‌ربازانی توركیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی وه‌لی ئه‌نجوو و ده‌ستگیریان كرد. ئه‌نجوو له كۆمه‌ڵكوژیی ڕۆبۆسكی برایه‌ك و چه‌ندین ئه‌ندامی دیكه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
سه‌ربازانی توركیا ئه‌مڕۆ له گوندی ڕۆبۆسكی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی وه‌لی ئه‌نجوو و ده‌ستگیریان كرد. ڕێكه‌وتی ٢٨ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١١ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر گوندی ڕۆبۆسكیی سه‌ر به ناوچه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ-یان بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا ٣٤ هاوڵاتی كه بازرگانیی سه‌ر سنووریان ده‌كرد كوژران. ١٩ كه‌س له قوربانیان منداڵ بوون. له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا سه‌رحه‌د ئه‌نجوو برای وه‌لی ئه‌نجوو و چه‌ندین ئه‌ندامی دیكه‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌نجوو كوژران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان وه‌لی ئه‌نجوو پاش ده‌ستگیركردنی براوه‌ته سه‌ربازگه‌ی سوپای تورك. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه برایه‌كی دیكه‌ی وه‌لی ئه‌نجوو به ناوی فه‌رهاد ئه‌نجوو كه په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)یه زیندانی كراوه.
s.m