بەپێ هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ هێزەچەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەی دۆڵەتۆ و کەپران لە نزیک شاری سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەسەرسنوور گروپێک لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەردەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان بە ناوی 'میهران دهستانی ڕاد' کە کۆڵبەریی دەکرد، بریندار بووە.
بەگوێرەی هواڵەکەی کۆڵبەرنیوز، ئەم منداڵە کۆڵبەرە گولـلە بەر ڕانی کەوتووە و بە سەختیی بریندار بووە، لەلایەن خەڵک و بنەماڵەکەیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کوژران وبریندارکردنی کۆڵبەرانی کورد لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان بووەتە پیشەی ڕۆژانەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران. لە ڕۆژانی ڕابردوو نزیکەی ١٠ کۆڵبەر لە لایەن هێزە سەربازیەکانی سەرسنووری ئێران کراونەتە ئامانج و بریندار کراون.
ک-ش