بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا

یەکینەى تۆڵەی شەهید زولکوف گەزەن و شەهید ئایتەن بەچەت لە ئامەد لە دژی پۆلیسی تورک چالاکییان بە بۆمبی دەنگی ئەنجامدا و دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی.

دەستەى بەڕێوەبەری گشتیى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) و بزووتنەوەى ژنانى گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەکەهە - DGKH) بڵاویکردەوە، بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەرخودانى مانگرتوان لە ئامەد چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوى دەگەهە و دەگەکەهە دا هاتووە "یەکینەکانمان رۆژی ٧ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٧ی گوڵان (بانەمەڕ) و لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا لە ناوچەى باغلاری ئامەد لە دژی پۆلیسی تورکی داگیرکەر لە نزیک زیندانى جۆری ئیی ئامەد بە بۆمبی دەنگی چالاکییەکیان ئەنجامدا. یەکینەکانمان لە دواى چالاکییەکەیان و بەبێ ئەوەى زیانیان پێ بگات لە شوێنى چالاکییەکەیان دوورکەوتنەوە.

یەکینەکانمان رۆژی ٨ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٨ی گوڵان (بانەمەڕ) لە ناوچە جیاجیاکانى ئامەد دروشمەکانى "گەنجان گیانفیدای ئاپۆن"، "کۆتایى بە گۆشەگیری دەهێنین"، "لەیلا گیوڤەن"، "زولکوف گەزەن"، "ببن بە دەنگی زیندانییەکان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئەو دەستانە دەشکێنین، کە بەرامبەر بە دایکان بەرز دەکرێنەوە" لەسەر دیوارەکان نووسی".

ر.م