به‌هۆی بوومه‌له‌رزه ٢ كه‌س له كه‌لار ژیانیان له‌ده‌ست دا
به‌هۆی كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێی هه‌رێمی كرماشان-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له قه‌زای كه‌لاری سه‌ر به ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان-ی باشووری كوردستان ٢ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌هۆی كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێی هه‌رێمی كرماشان-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له قه‌زای كه‌لاری سه‌ر به ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان-ی باشووری كوردستان ٢ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست دا.
دوێنێ له ناوچه‌ی سه‌رپێل زه‌هاو-ی سه‌ر به هه‌رێمی كرماشان بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦.٤ پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوویدا. له چه‌ندین ناوچه‌ی باشووری كوردستان و عێراق هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه كرا. ڕاگه‌یه‌نرا به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له قه‌زای كه‌لار-ی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ٢ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست داوه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان ٢ كه‌سه‌كه به‌هۆی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داون و ژیانیان له‌ده‌ست داوه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ٥٢ كه‌س له سنووره‌كه بریندار بوون.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هیچ كه‌سێك ژیانی له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام له ناوچه‌ی سه‌رپیل زه‌هاو ٧٠٠ كه‌س بریندار بوون.
s.m