به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له چیای سینجیك ئاگر كه‌وته‌وه
له دوای بۆردومانكردنی چیای سینجیك له سنووری ناوچه‌ی خۆزات-ی دێرسم له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ره‌وه، ئاگر كه‌وته‌وه.
له دوای بۆردومانكردنی چیای سینجیك له سنووری ناوچه‌ی خۆزات-ی دێرسم له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ره‌وه، ئاگر كه‌وته‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری ئێف١٦، فڕۆكه‌ی هێرشكاری بێفڕۆكه‌وان (SIHA) و كۆپته‌ری جۆری كۆبرای سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی چیای سینجیك-یان كرد له سنووری ناوچه‌ی خۆزات-ی دێرسم.
ڕاگه‌یه‌ندرا كه له دوای هێرشه ئاسمانییه‌كه ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆی هه‌ڵكردنی با ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
هاوكات ئاگركه‌وتنه‌وه له ده‌ڤه‌ره‌كانی دوندول، كۆسكۆزوولجا، بۆزان، كۆچه‌ری، زه‌نگێ، زۆگار و ده‌گرمه‌نده‌ره‌ی دۆڵی عه‌لیی سه‌ر به ناوچه‌ی خۆزات-ی دێرسم كه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كه‌وته‌وه، تا ئێستا به‌رده‌وامه.
s.m