به‌هۆی هێرشی ئاسمانی ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢ گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢ گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، «ڕێكه‌وتی ٥ی ئایار\١٥ی گوڵان سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر ناوچه‌ی ئاڤاشین له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له ئه‌نجامدا هاوڕێیانمان ڕۆناهی گابار و ڕۆناهی موونزوور شه‌هید بوون.»
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: ڕۆناهی گابار
ناو و پاشناو: ئایته‌ن ئیلهان
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
ناوی دایك و باوك: شه‌ریفه - ئه‌حمه‌د
كات و شوێنی شه‌هید بوون: ٥ی ئایاری ٢٠١٩\١٥ی گوڵان - ئاڤاشین
***
ناسناو: ڕۆناهی موونزوور
ناو و پاشناو: جه‌یلان گونگۆر
شوێنی له‌دایكبوون: ئه‌رزرۆم
ناوی دایك و باوك: زه‌هرا - ڕه‌ئیس
كات و شوێنی شه‌هید بوون: ٥ی ئایاری ٢٠١٩\١٥ی گوڵان - ئاڤاشین
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
هاوڕێمان ڕۆناهی گابار له گوندی گوموشیازیی سه‌ر به گابار كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ له قاره‌مانه‌تییه له‌دایكبووه. بووه‌ته خاوه‌نی خه‌سڵه‌ت و كه‌سایه‌تیی وه‌ڵاتپارێز و تێكۆشه‌ری بۆتان. هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا دوژمنی ناسیوه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێكۆشین زێده بووه. له به‌رانبه‌ر زه‌خت و كرده‌وه‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد و ڕێبه‌ره‌كه‌ی بێده‌نگ نه‌بووه و هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان.
هاوڕێ ڕۆناهی گابار له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه كه هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان هه‌وڵی داوه له هێڵی ژنی ئازاد‌دا قووڵ بێته‌وه و ببێته شه‌ڕڤانێكی به‌هێزی تێكۆشان. دوای ئه‌وه‌ی ده‌ربازی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیاش بوو درێژه‌ی به تێكۆشینی ئازادی و هه‌وڵه قووڵه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه داوه.
هاوڕێمان ڕۆناهی موونزوور له ناوچه‌ی تاتۆس-ی ئه‌رزرۆم له‌دایكبووه. هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوی‌دا بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ناسیوه و له دژی سیاسه‌ته‌كانی تواندنه‌وه و پاكتاوكردنی گه‌لی كورد ڕووی له چیا ئازاده‌كان كردووه و هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان.
سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نه گه‌نجییه‌كه‌ی، هاوڕێ ڕۆناهی به‌رپرسایه‌تیی گه‌وره‌ی خستووه‌ته سه‌رشانی خۆی و هه‌میشه بووه‌ته شه‌ڕڤانێكی به‌هێز. له قووڵبوونه‌وه له هێڵی «ئازادیی ژن»ی ڕێبه‌ر ئاپۆدا كه وه‌ك ڕه‌گه‌زێك به بنه‌مای گرتووه، به هه‌ڵوێست و به‌شدارییه‌كی دڵنزمانه و به‌دڵ بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هێز و مۆرال بۆ هاوڕێكانی.
s.m