به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دوكان - ڕانیه ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌هۆی ڕووداوێكى هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دوكان - ڕانیە له باشووری كوردستان ٤ کەس گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌هۆی ڕووداوێكى هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دوكان - ڕانیە له باشووری كوردستان ٤ کەس گیانیان له‌ده‌ست دا.
پۆلیسی دوكان به مێدیاكانی ڕایگه‌یاند، کاتژمێر ٥:٤٥ی ئەمڕۆ (هەینى) له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگه‌ی قه‌زای دوكان - ڕانیە ٤ کەس گیانیان لەدەست داوه و ٥ كه‌سی دیکەش بریندار بوون. ڕاگه‌یه‌نرا ڕووداوەکە لە ئه‌نجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی توێتا لاندکرۆزه‌ردا بووه.
هەینی ڕابردووش له ڕووداوێكى هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ناحیه‌ی بنگرد - ڕانیه ٦ کەس گیانیان له‌ده‌ست دا و حەوت کەسیش برینداربوون.
s.m