بومەلەرزەیەکی بەهێز باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەکی بەهێز باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.

 

کەمێک پێش ئێستا و کاتژمێر ٧:٣٧ خولەک بومەلەرزەیەکی بەهێز باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.

هەروەها لە بەشێک لە شارەکانی عێراقیش هەستی پێکراوە.

بومەلەرەکە لە تەواوی شارەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەستی پێکرا.

بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٦.٥ پلەی ڕێخەر بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر بە دووری ١٧٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری سلێمانییەوە بووە.

هەروەها هەر هەمڕۆ چەند وردە بوومەلەرزەیەک ڕوویداوە بە تایبەت سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ک-ش