بوومەلەرزە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند. تائیستا دەربارەی زیانەکانی ئەو بۆمەلەرزەیە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٢٨ خولەک بوومەلەرزەیەک بە  ٥.١ پلە  ریشتەر، پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند ، هاوکات ناوچەکانی بەمۆ و هەڵەبجە و دەربەندیخان و سلێمانی باشووری کوردستانی هەژاند، بەڵام  پلەی بۆمەلەرزەکە ئاشکرانەبووە.

جەلیل باڵایی، بەڕێوبەرایی ناوەندی قەیرانەکانی کرماشان، ڕایگەیاندووە، کە تیمەکانیان ناردووەتە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان و تا ئێستا هیچ زیانێکیان تۆمار نەکردووە.

ک-ش