بوڵدان: دەرگامان بۆ هاوپەیمانی کراوەیە
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، ئێمە ئامادەین وڵات بەڕێوەببەین، ئاکەپە و مەهەپە لە دۆخێکی سەختدان و وتی،"بۆ هاوپەیمانی دەرگامان بۆ هەموو پارتێک کراوەیە."
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، ئێمە ئامادەین وڵات بەڕێوەببەین، ئاکەپە و مەهەپە لە دۆخێکی سەختدان و وتی،"بۆ هاوپەیمانی دەرگامان بۆ هەموو پارتێک کراوەیە."
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە چوارچێوەی بەرنامەی تێکۆشانی دیموکراسی سەردانی شاری قەرسی کرد و لە باڵەخانەی هەدەپەی قەرس پێشوازی لێکرا. بوڵدان لە سەردانەکەیدا قسەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی هاوپەیمانیدا. بووڵدان لێسەندنەوەی مافی پەنابەری و دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی شەرمەزار کرد و وتی،: ئەنیس بەربەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری جەهەپە بەهۆی پەتای کۆرۆنا ئازادکرا، بەڵام لەیلا گیوڤەن و مووسا فارسئۆغوللاری ئازاد نەکران. ئەوە نادادپەروەری و نایەکسانیە. تا ئێستا لەیلا گیوڤەن، مووسا فارسئۆغوللاری، سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداگ، سەباحەت تونجەک و پەرلەمانتارانی تر لە زینداندان. لەدژی هەدەپە یاسایەکی تر هەیە. لە زیدانەکاندا ڤایرۆس هەیە و جیاوازی لەنێوان زیندانیانی سیاسیدا دەکرێت. ڤایرۆسی جیاوازی لەةیوان هەدەپە و جەهەپە ناکات. بەڵان ئەگەر ویژدانم دیموکراسی و دادپەروەری هەبێت پێویستە بە خێرایی هەڤاڵانمان ئازاد بکرێن."
بە ملیۆنان کەس دەنگی بە هەدەپە داوە
بوڵدان بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " دەیانەوێت هەدەپە لەبەرانبەر ئەم کردەوانە سەری خۆی دانەوێنێت، بەڵام با کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت، هەدەپە سێیەمین پارتی گەورەی تورکیایە. بە ملیۆنان دەنگی بەدەستهێناوە. لە دڵێ گەلدا جێگای خۆی کردووەتەوە. لە کەناڵەکانی تەلەڤزیۆندا شیکردنەوە بۆ داخستنی هەدەپە دەکەن. هەدەپە پارتێکی ناو ٤ دیوار نییە. پارتی گەلە. لە دڵ و ویژدانی گەلدا جێی خۆی گرتووەتەوە. هێرش و توندوتیژی دژی هەدەپە بێچارەیی و لاوازی ئاکەپە پیشان دەدات. دەیانەوێت هەدەپە لاواز بکەن. هەر کە ئاکەپە بچووک دەبێتەوە و دەنگی کەم دەکات، زیاتر هێرش دەکاتە سەر هەدەپە، پارتەکەمان ئاسایش و مسۆگەری دیموکراسی و ئاشتی تورکیایە. مسۆگەری ئازادی گەلانە. ئێمە ئەوەمان لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاردا بینی. بینیمان ٢٣ی حوزەیران هەدەپە لە تورکیا هیوایە. لە هەڵبژاردنێکی تردا هەدەپە ئامادەیە تورکیا بەڕێوەببات."
بوڵدان لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە پارتەکەیان بە ملیۆنان دەنگی بەدەستهێناوە و وتی،"ئەوانەی دەیانەویت با بێن و ئەوانەی نایانەوێت بە نەیێن. هەدەپە لە پشت دەرگاکان گفتوگۆ لەبارەی پەیمانەکان ناکات. دەرگاکانمان بۆ هاوپەیمانی بۆ هەموو پارتێک کراوەیە. ئێمە لەدژی فاشیزم و سیاسەتی توندوتیکی تێکۆشانی دیموکراسی خۆمان بەهێزتر دەکەین."
ف.ق