'بڕوا ناکەین گەنجەر خۆی کوشتبێت'

خانەوادەی سینان گەنجەر کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە زیندانی وان خۆی کوشتووە، بڕوا بە بانگەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە ناکەن کە دەڵێن (سینان) خۆی کوشتووە.

بەپێی بەرپرسانی زیندانەکە گوایە زیندانی سیاسی سینان گەنجەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆی کوشتووە.

تەرمی گەنجەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ پزیشکی دادوەری دورسون ئۆداباشی زانکۆی یوزونجوییڵ ڕەوانەکراوە.

دوای پشکینین خانەوادەکەی تەرمی سینان گەنجەریان وەرگرت.

زەینەب گەنجەر کچی سینان گەنجەر وتیی"بە ئێمەیان وتووە باوکتان خۆی کوشتووە. نامەیەکی بۆ ئێمە بەجێ هێشتووە بەڵام نەمانبینیوە. سینان هەموو کاتێک خۆڕادەستکردنی ڕەتدەکردەوە. دەیوت کە لە زیندان دێتە دەرەوە و ڕۆژانی خۆش پێکەوە بەسەردەبەن. ئێمە بڕوا ناکەین کە خۆی کوشتبێت. ئێمە هەڵدەخەڵەتێنن. سینان دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردبوو."

گەنجەر لە شەڕێک لە ماچکایای ترابزۆن بریندار ببوو و دەستگیرکرا و دادگا دوو جار سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپاند. ١٥ ساڵ بوو لە زینداندابوو. لەم ٢ ساڵەی دواییدا لە زیندانی تاکەکیسدا بوو. بەپێی وتەی کەسوکاری گەنجەر کاری وینەسازی، زمان و چالاکی تری دەکرد.

ف.ق