بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریی گەلەکەی شەڕی کرد

گۆڵستان فەرامەرزی ساڵی ٢٠٠٥ ڕایگەیاند، "هەوڵ دەدەم ببم بە وەڵامێک بۆ داواکاریی گەلەکەمان، ڕێبەر ئاپۆ و مێژوو" و بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد و لە ساڵی ٢٠١٢ دا شەهید بوو.

تەڤگەری ئازادیی کوردستان و تەڤگەری ئازادیی ژن، بۆ ئەوەی سیستمی کۆیلایەتیی دەیان ساڵە لەناوبەرن، لە چوار پارچەی کوردستان خۆیان ڕێکدەخەن و بۆ تێکۆشان بانگ لە کوردستانیان دەکەن. ژین ژن (گۆڵستان فەرامەرزی) بە هۆی فشارەکانی ڕژێمی ئێران و دیلگرتنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی، لە ساڵی ٢٠٠٥ دا بەشداریی لە ڕیزەکانی گەریلای کرد. ژین ژن، ژن بوو لە هەمان کاتدا ژین بوو. لە ناو ڕیزەکانی پەکەکەدا هەنگاوی سەرەتایی بۆ ئەوە نا.

گۆڵستان فەرامەرزی گەریلای یەکینەى ژنانى ئازاد (یەژاستار - YJA-STAR) بە نازناوی (ژین) لە شاری خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. هەوڵیدا ببێتە ژنێکی تێکۆشەری عەشیرەتی شکاک. بە ئەندازەی دڵسۆزییەکەی، لە ڕووی ئایدۆلۆژی و سەربازیشەوە پێشکەوت. لەناو سوپای ژندا بوو بە میلیتانێکی بەهێز و بوێر و بە ئیرادە. بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری شەهید ئارژین گارزان و شەهید ماهیر باشقەڵایى دا کرد.

لە زاپ و خواکورک گەریلایى و خەباتی کرد، ئامانج، داواکاری، خەون و خەیاڵەکانی لە ژیاندا بەم شێوەیە دەربڕی "ڕێبەرایەتی زیاتر لە ژن داوای ئازادی دەکات، بەو هۆیەشەوە ئەرکی سەرشانمان زۆر گرنگە. هەوڵ دەدەم بەم تێگەیشتنە بجووڵێمەوە. ژن هەزاران ساڵە کۆیلەکراوە. هەوڵ دەدەین ببین بە وەڵامی داواکاری و چاوەڕوانییەکانی گەل و ڕێبەرایەتی و مێژوو."

ژین ژن لە ئابی ٢٠١٢ دا لە شەمزینان و چەلێ بەشداریی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری شەهید ئارژین گارزان و شەهید ماهیر باشقەڵایى کرد و لە شەڕی دژ بە سوپای تورکی داگیرکەردا گیانی لەدەستدا.

ژ.ت