بۆزان ته‌كین، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی وه‌ڵات سه‌رنجی خسته سه‌ر به‌رخۆدانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گوتی: ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌رپرسانی ڕووسیا بۆ ئه‌وه‌ی له بابه‌تی عه‌فریندا هه‌نگاوی پاشه‌كشه له ڕێی سه‌رۆك ئاپۆ بنێن چوونه‌ته ئیمڕاڵی، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی هه‌نگاوی پاشه‌كشه‌ی نه‌ناوه.
«سه‌رۆكایه‌تی له به‌رانبه‌ر ئه‌وان هه‌ڵوێستی پیشاندا. ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌وه‌نده كه‌وتووه و چه‌په‌ڵ بووه، چوون ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیان لای سه‌رۆكایه‌تی لابردووه. ئه‌مه چی پیشان ده‌دات؟ ئه‌مه هه‌یبه‌ت، گه‌وره‌یی و هه‌ڵوه‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پیشان ده‌دات. سه‌ربه‌رزی و هێزی سه‌رۆكایه‌تیی پیشان ده‌دات. كه‌وتن و لاوازیی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕووسیا ده‌رده‌خات.»
بوزان ته‌كین ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین وتی: داگیركه‌ر هێشتا ماویه‌تی، ده‌بێ زۆر ته‌رمی دیكه‌ی خۆیان له كۆڵانه‌كانی عه‌فرین كۆبكه‌نه‌وه.
«ماوه‌ی ٥-٦ ساڵه ناوه‌ندی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه، به‌تایبه‌ت سووریا و كوردستانه. زۆر شار وێران كران، زۆر شار دوو - سێ جار ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان تێدا كرا، بۆ نموونه منبج. پێشتر ڕژێمی به‌عش فه‌رمانڕه‌وا بوو، دواتر چه‌ته‌كانی سوپای ئازاد باڵاده‌ست بوون. پاشان چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره و داعش به هاریكاری چه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان یه‌ك به دوای یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار بوون. دوایین جار منبج له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعش و توركیادا بوو. یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ناوچه‌كه‌یان هه‌م له ده‌ستی داعش و هه‌م له ده‌ستی ئه‌ردۆغان ڕزگار كرد. ئێمه ده‌زانین كه ئه‌وانه‌ی له‌وێ سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕیان ده‌كرد، چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا بوون.»
ته‌كین ده‌ڵێت: ڕاگه‌یاندنی توركیا و چه‌ته‌كان چوونه عه‌فرین وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام پێویسته مرۆڤ له‌و چه‌تانه بپرسێت تا ئێستا چه‌ند شارتان گرتووه و به‌رداوه؟ پێتان وایه عه‌فرین له ده‌ستی ئێوه‌دا ده‌مێنێته‌وه؟
بوزان ته‌كین داوا له گه‌ل ده‌كات به درۆ و پڕوپاگه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندنی توركیا باوه‌ڕ نه‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت بڵێن «ئێمه یه‌په‌گه‌مان تێك‌شكاند». وتیشی: ئه‌وان هه‌موو ڕۆژێك ته‌رمه‌كانی خۆیان له كۆڵانه‌كانی عه‌فرین كۆده‌كه‌نه‌وه و له‌مه‌ودوا ته‌رمی زیاتریش كۆده‌كه‌نه‌وه. عه‌فرین ڕزگار ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌شه كه گه‌لی عه‌فرین دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه. پێویسته كه‌س وره‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و ئه‌و شه‌ڕه تایبه‌ته‌ی ده‌كرێت به جدی نه‌گیرێت.
«چیاكان ده‌رگه‌یان نییه، هه‌ر كات پێویست بێت ده‌چینه شه‌نگال»
ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلا له شه‌نگال بوزان ته‌كین ڕایگه‌یاند، گه‌ریلا ڕۆڵی مێژوویی خۆی بینی و ڕێگری له قڕكردن و فه‌رمانی سه‌ر ئێزدییه‌كان گرت، دواتر كشایه‌وه. وتیشی: «كاتێك ئێمه چووین بۆ شه‌نگال مۆڵه‌تمان له كه‌س وه‌رنه‌گرت، هه‌روه‌ها به فشار و زه‌ختی هیچ كه‌سیش له شه‌نگال نه‌كشاوینه‌ته‌وه. چیاكان ده‌رگه‌یان نییه و هه‌ر كات پێویست بكات ئێمه دیسان ده‌چینه شه‌نگال.»
«ڕۆژبوونی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رده‌مێكی نوێیه له كوردستان»
ده‌رباره‌ی ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، بوزان ته‌كین ده‌ستنیشانی كرد، گه‌له‌كه‌مان له‌دایكبوونی سه‌رۆك ئاپۆ به سه‌رده‌مێكی نوێ داده‌نێت، چونكه ئه‌مه ته‌نها له‌دایكبوونی كه‌سێك نییه. وتیشی: پێویسته گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و ئامارا بچێت و ڕۆژبوونی سه‌رۆك ئاپۆ پیرۆز بكات و داگیركاریی عه‌فرین شه‌رمه‌زار بكات.
«پێویسته به‌رخۆدانی زیندانان به‌رده‌وام بێت»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه بوزان ته‌كین له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی زه‌خت و فشاره‌كانی سه‌ر زیندانییان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له به‌رانبه‌ر ئه‌و فاشیستانه‌ی هێرشی توند ده‌كه‌ن، تێكۆشانی ئێمه به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. بۆیه ده‌بێ تێكۆشانمان ڕێكخراو، ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رده‌وام بێت.
بوزان ته‌كین له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: شه‌و هه‌رچه‌نده تاریك بێت، ناتوانی ڕێ له هه‌ڵاتنی خۆر بگرێت. بۆ ئێمه‌ش ڕۆژ به ڕۆژ ده‌رفه‌تی به‌رخۆدان و سه‌ركه‌وتن زیاتر ده‌بن، ئێمه‌ش به‌باشترین شێوه ئه‌و ده‌رفه‌تانه به‌كاردێنین.
s.m